بارانی بەلێزمە دەستپێدەكات



پێشبینییەكانی كەشوهەوا لە هەرێمی كوردستان، ئاماژە بە دەستپێكردنی بارانی بەلێزمە دەكەن لە سەرەتای مانگی ئاداری داهاتووەوە.

بەپێی ماڵپەڕی “Aquawezer” جیهانی كە پسپۆڕە بە باری كەشوهەوا، پێشبینی دەكرێت لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، بارانی بەلێزە لە هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.
ماڵپەڕەكە پێیوایە، هەلێكی كەم هەیە لە مانگی شوباتدا باران ببارێت، جگە لە ڕۆژەكانی كۆتایی مانگ كە ڕەنگە بارانی بەلێزمە ببارێت و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە پارێزگای سلێمانی بەردەوام بێت.

پێشتر كەشناسێك هۆشداریی دابوو لە ڕوودانی لافاو لە سێ‌ مانگی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان كە سێ‌ هێندەی لافاوەكەی ساڵی ڕابردوو دەبێت، بەپێویستیشی زانی بوو ڕێكاری پێویست بۆ بەرگرتن لە ڕوودانی كارەساتە سروشتییەكان بگيرێتەبەر.

ئەو زەرفە شیرینیەی ئەیهێنیتەوە بۆ منداڵەكەت چەند كڵۆ شەكری تێدایە؟
پێشت ئەو زەرفە شیرینیەی ئەیهێنیتەوە بۆ منداڵەكەت چەند كڵۆ شەكری تێدایە؟
لیستی خواردنە ڕێگەپێدراو و قەدەغەكراوەكان لە خوێندنگە و دایەنگەكان بڵاوكرایەوە
دواتر لیستی خواردنە ڕێگەپێدراو و قەدەغەكراوەكان لە خوێندنگە و دایەنگەكان بڵاوكرایەوە
ەیوەندیدار