ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

شێوازی دابەشكردنی مووچە دەگۆڕێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، كە ئەولەویەتی كاری تازەیان یەكخستنی تەواوی هێزەكانی پێشمەرگە دەبێت و وتیشی، “تەواوی سیستمی مووچە دەكەن بە ئەلیكترۆنی”.

فەریق جەبار یاوەر مەندە، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ شاندێكی باڵای سەربازی وڵاتی ئەڵمانیا، كە پێكهاتبوون لە كۆلۆنێل ڤێل برینگ، فەرماندەی هێزەكانی ئەڵمانیا لەعیراق و كۆلۆنێل ڤۆن فێجن، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەڵمانیا لەعیراق و سوریا و ئەردەن كۆبۆتەوە.

جەبار یاوەر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا كارنامەی چوار ساڵی داهاتووی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ شاندە ئەڵمانییەكە خراوەتەڕوو، كە بە پێی كارنامەكە ئەولەویەتی كاری تازەیان، یەكخستنی تەواوی هێزەكانی پێشمەرگە دەبێت لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە.

سەبارەت بە پڕۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە وتیشی، “هەموو خاڵەكانی پڕۆژەی چاكسازی كاری لەسەر دەكەین، بەڵام هەندێكی لەبواری جێبەجێ‌ كردندان و هەندێكیان لەبواری پڕۆژەدان و هەندێكیشیان لە قۆناغی دیراسەكردندان”.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكراشی كرد، كە دەست كراوە بە بەئەلیكترۆنی كردنی تەواوەتی سیستمی مووچە، كە ئێستا بەشێكی جێبەجێ كراوە”.

ڕوونیشی كردەوە، كە چەند مانگێكە دەستیان بەوە كردووە مووچە بكەن بە ئەلیكترۆنی و لەڕێگەی بانكەكانەوە مووچەی پێشمەرگە دابەش بكەن و لەئێستادا هەندێك لە بەڕێوەبەرایەتییەكان دەخرێنە سەر بانك و مووچە وەردەگرن، بەڵام بەهۆی ئەوەی بانكەكان توانایان نییە هەموو پڕۆسەكە بەیەكەوە بكەن، بۆیە پێیان ڕاگەیاندووین، كە بەش بەش بەڕێوەبەرایەتیەكانی پێشمەرگە دەخرێنە سەر بانك تا پێشمەرگە لە بانك مووچە وەربگرێت.

ئابوری

دوو بڕیار بۆ كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت دەرچوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
فەرمانگەی داواكاری گشتی هەولێر لەڕێی سەرۆكایەتی داواكاری گشتییەوە داوای سزادان و وەرگرتنی قەرەبوو لە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت دەكات بەهۆی ئەوەی بوونەتە هۆی تێكدانی شەقامەكان و زیان گەیاندن بە بەرژەوەندی گشتی.

بەپێی نووسراوەكەی جێگرایەتی داواكاری گشتی هەولێر، كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی سلێمانی گشتاندنی پێ‌ كردووە، “كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت تاوەكو ئێستا بەشێوەی بەردەوام هەڵدەستن بە هەڵكەندن و زیادەڕۆیی كردن بە دامەزراندنی هێڵی ئینتەرنێت بەشێوەی نایاسایی و پێچەوانەی مەرجە هونەریەكان، كە بۆتە هۆی زیان گەیاندن بە شەقامەكان، كە بڕێكی بێ‌ شومار پارە لەسەر خەزێنەی دەوڵەت دەوەستێت”.

هەر بەپێی نووسراوەكە، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، “نووسراو ئاراستەی هەردوو وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و شارەوانی بكرێت بۆ پێكهێنانی لیژنە بۆ هەڵسەنگاندن و دیاری كردنی ئەو زەرەر و زیانانەی بەر خەزێنەی دەوڵەت لە ئامامی كاری چاڵ هەڵكەندن لە شەقامەكان و پاشان تۆماركردنی داوا لە دادگا بۆ قەرەبووی زیانەكان”.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە تۆماركردنی داوای سزایی دەرهەق بە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت بەپێی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2018 و یاساكانی پەیوەست بەو بابەتە لەلایەن ئەو دوو وەزارەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

خشتەی هەفتەیەكی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەران دەستی پێ‌ كردووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەی چەند وەزارەت و توێژێك دابەش بكرێت.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە ڕۆژی یەك شەممە 15ی كانوونی یەكەم مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتی شەهیدان لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، ڕۆژی دوو شەممە مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان خەرج دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی سێ‌ شەممە مووچەی ئەنجوومەنی دادوەری و ڕۆژی چوار شەممە مووچەی وەزارەتی داد خەرج دەكرێت.

وتیشی، “ڕۆژی پێنج شەممە 19-12-2019 مووچەی وەزارەتەكانی (خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، سامانە سرووشتییەكان) دابەش دەكرێت”.

ئەو سەرچاوەیە جەختیشی كردەوە، كە لەكاتی گەیشتنی پارەی مووچە لە بەغداوە دابەشكردنی مووچە خێراتر دەبێت و خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕأدەگەیەنرێت.

لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەران كۆتایی بە ساڵی 2019 دێت و بەو هۆیەشەوە تا ئێستا چارەنووسی مووچەی سێ‌ مانگی كۆتایی ئەمساڵ نادیارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئایا خواردنەوەی شیر ڕۆژانە پێویستە؟

خەڵك- تەندروستی

پێكهاتەی شیر بە نزیكەیی بریتیە لە 87%ی ئاو، 5%ی لاكتۆز (شەكر) و 3.4%ی چەوری و 3.3%ی پڕۆتین و تەنها 0.7%ی كانزای تێدایە (واتە 1% كەمتر!). ئەمە لە كاتێكدا شیری مانگای سروشتی بێت و ووشك نەكرابێتەوە و نەكرابێتە قوتو و پاكەتەوە.

د. بینایی كامەران، پزیشكی پسپۆڕی خۆراك لە ڕوونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە گرنگی خواردنەوەی شیر ئاماژەی بەوەكرد، شیر بەهای خۆراكی وەك جاران نەماوە، چونكە بەخێوكردنی ئاژەڵەكان وەك جاران تەندروست نیە! ئەمە ڕاستییەكە و لە زۆربەی توێژینەوە نوێیەكان دەركەوتووە.

ڕاشیگەیاند، چەوری ناو شیر بە سوودە و یارمەتی هەرسی شیرەكە دەدات، (شیری كەم چەوری زیاتر شەكرە و ئازاری ڕیخۆڵە دەدات).

ئەو پزیشكە ئاماژەی بەوەكردووە، شیر ناتوانێت ئێسكە نەرمە و ئازار و نەخۆشی ئێسك و جومگە باشتر بكات لە ئێستادا، لەگەل ئەوەی ڕێژەیەكی شەكری زۆری تێدایە (زۆر كەم كانزا و ڤیتامینی تیایە)، بۆ قەڵەوی بەتایبەتی قەڵەوی وورگ و كەمەر زۆر خراپە (قەلەوی خۆشی هۆكارێكی ئازاری پشت و جومگەیە).

دەشڵێت: “بۆ نەخۆشی شەكرە خراپە، چونكە خێرا ڕێژەی شەكر لە خوێندا بەرز ئەكاتەوە و بۆ كێشەی هەرس و كۆڵۆن باش نیە بەهۆی بونی شەكری لاكتۆز، كە هەرسی قورسە”.

جەختیشدەكاتەوە، كە ماست تەندروست ترین پێكهاتەی شیرە، چونكە باشترین ڕێژەی كالیسیۆم و ڤیتامین D3 لەناو سپێناغ و سلق و كاهوو و كونجی و تۆوی كەتان و ماسی و نیسك و بایەمدا هەیە.

سەبارەت بەو قسانەی دەوترێت، كە شیر بۆ ئێسك باشە د. بینایی نمونەیەك دەهێنێتەوە و دەڵێت: “فیل گەورەترین و بەهێز ترین ئێسكی هەیە و تەنها روەك و سەوزەوات دەخوات”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، شیر لە دوای تەمەنی ۲ ساڵی خواردنەوەی ڕۆژانەی پێویست و گرنگ نیە بۆ تەندروستی و لە هەندێ كەسدا زۆر خواردنەوەی ڕەنگە زیانی هەبێت بۆ تەندروستی بەتایبەتی كەسێك كێشی زۆر بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان