بەوێنە، بەهای كاتژمێرە نوێیەكەی ڕۆناڵدۆ 130 هەزار دۆلار تێدەپەڕێنێت


ڕۆژنامەی “ماركا”بڵاویكردۆتەوە، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی و هێرشبەری نەسری سعودی كاتژمێرێكی گرانبەهای تری كڕی كە بەهاكەی 130 هەزار یۆرۆ تێدەپەڕێنێت.

ڕۆناڵدۆ یەكێكە لەو كەساتییە بەناوبانگانەی كە كاڵای گرانبەها لە بوارە جیاجیاكاندا كۆدەكەنەوە، كاتژمێر، و ئۆتۆمبێل، جلوبەرگ و هتد، لە هەمان كاتدا زۆربەی یاریزانانی تۆپی پێ‌ خولیای كڕینی كاتژمێر و ئۆتۆمبێلی گرانبەهان.

لەم ماوەیەی دواییدا ڕۆناڵدۆ لە سعودیە دەركەوت كە كاتژمێرێكی لەدەستدابوو بەهاكەی نزیكەی 780 هەزار یورۆ بوو، لەئێستاشدا بە كاتژمێرێكی نوێوە دەركەوت كە بەهاكەی زۆر كەمترە لەوەی یەكەم.

قسەی زۆر لەبارەی كاتژمێری یەكەوە كراوە كە لە ماركەی “Jacob & Co” بوو، بەڵام ناكرێت كاتژمێرە نوێیەكەی ڕۆڵێكس پشتگوێ‌ بخرێت كە لەزێڕ دروستكراوە و بە یاقوتی شین ڕووپۆش كراوە.

لەگەڵ ئەوەشدا بەهای ئەم كاتژمێرە، زۆر كەمترە لە بەهای كاتژمێری یەكەم و بەهاكەی دەگاتە 130 هەزار یورۆ.

 

بومەلەرزەیەكی تر توركيای هەژاند
پێشت بومەلەرزەیەكی تر توركيای هەژاند
با ئەمجارەیان هەڵبژاردنێكی بێ گەرد بێت!
دواتر با ئەمجارەیان هەڵبژاردنێكی بێ گەرد بێت!
پەیوەندیدار