ئەمڕۆ نەوت لەم ناوچانە دابەش دەكرێت


دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان لە دەرەوەی شارەكان بەردەوامە و ئەمڕۆ لە ناوچەكانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دابەش دەكرێت.

كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پەیوەندی بە حسێن مەحمود، قائیمقامی ڕانیەوە كردووە و پێی ڕاگەیاندووە، كە ئەمڕۆ شەممە وەجبەیەکی تری نەوت لەسنوورەکەیان دابەش دەکرێت.

ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ نەوتی سپی لە شارۆچكەی حاجیاوا و شارەدێی چوارقوڕنە دابەش دەكرێت و شێوازی دابەشکردنەکەش لێپرسراوی ناوچەکان سەرپەرشتی دەکەن.

لە پاییزی ئەمساڵەوە حكومەتی هەرێم دابەشكردنی نەوتی بە 103 هەزار و 500 دینار بۆ بەرمیلێك دەستپێكردووە و تا ئێستاش تەنها لە ناوچە شاخاوییەكان دابەش كراوە و نەگەیشتۆتە ناو شارەكان و هاووڵاتیانیش چاوەڕێن و نرخی نەوتیش لە بازاڕدا گرانە و بەرمیلێك بە 220 تا 230 هەزار دینارە.

هەفتەی ڕابردوو، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەیتی هەرێم ڕایگەیاند، كە “دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكان كۆتایی هاتووە و لە ناوچەكانی دەرووبەری شارەكان دابەشكردن دەستی پێكردووە”، بەڵام تا ئێستا كاتی دابەشكردنی لەناو چارەكان دیاری نەكردووە.

با ئەمجارەیان هەڵبژاردنێكی بێ گەرد بێت!
پێشت با ئەمجارەیان هەڵبژاردنێكی بێ گەرد بێت!
ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكە 45 هەزار كەسی تێپەڕاند
دواتر ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكە 45 هەزار كەسی تێپەڕاند
پەیوەندیدار