ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك تەگەرەی تێدەكەوێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی ئەمڕۆ 22/7/2019 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیاریدا ڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دیاریبكات و ڕۆژی 1ی نیسانی 2020ی دەستنیشان كرد، ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی تر فڕاكسیۆنە كوردییەكان و عەرەبەكان و توركمانەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆبوونەوە، بەڵام فڕاكسیۆنی پارتی كۆبوونەوەكەی جێهێشت.

بەختیار شاوەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانى عيراق لە فڕاكسیۆنی یەكێتی بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەگەڵ لایەنە عەرەبەكان و توركمانەكان گەیشتنە ڕێككەوتن بۆ ئەوەی دەنگ بدەن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك، بەڵام بەداخەوە فڕاكسیۆنی پارتی كۆبوونەوەكەیان جێهێشت و دەنگ نادەن بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.

جێی ئاماژەیە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆى ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا بە زۆرینەی دەنگ هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان پەسەند كرا جگە لە دوو مادە، كە تایبەتن بە دەنگدانی هێزە ئەمنییەكان و ئاوارەكان و بڕیاردرا 1ی نیسانی 2020 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕێوەبچێت.

کوردستان

پێنجوێن؛ بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە كەوتە دۆڵێكەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی نەمانی ئیستۆپەوە لەسەر ڕێگای پێنجوێن بارهەڵگرێكی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە وەرگەڕا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلول2020 ڕووداوێكی وەرگەڕان لەسەر ڕێگای سەرەكی پێنجوێن بۆ سەیدسادق ڕوویدا .

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە بەهۆی نەمانی ئیستۆپی بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێلەوە بووە، كە بەوهۆیەیەوە شەش ئۆتۆمبێل، كە بە بار هەڵگرەكە بووە كەوتە ناو دۆڵێكەوە .

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی؛ سبەینێ‌ بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا دەگاتە ئەم گەڕەكە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی دانیشتووی گەڕەكی مەجید بەگ‌ دەكات ، كە سبەینێ‌ بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ‌ كارەبا دەبن.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی (ئابڵاخ ‌‌) ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر هەردوو فیدەری ( ٥۲) و (٥۹) سبەینێ شە‌ممە (26/9/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.

دەشڵێت: “سبەینێ لە كاتژمێر (7 ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.

جەختیشی كردۆتەوە، بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە .

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دهۆك؛ئەمڕۆ هەینی زۆرترین ژمارەی چاك بوونەوە لە كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 226 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی 226 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 4253 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 6304 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان