ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لەسەر عادل عەبدولمەهدی ناكۆكی دەكەوێتە نێوان شیعەكانی عیراق

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەسەر دابەشبوونیان بەسەر پشتیوانی لە حكومەت و بوون بە ئۆپۆزسیۆن ناكۆكی دەكەوێتە نێوان لایەنە شیعەكانی عیراق و هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، ڕەوتی حیكمەی عەممار حەكیم بە هاندانی شەقام تۆمەتبار دەكات.

محەمەد كەریم، ئەندامیئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، بەكارهێنانی شەقام و خۆپیشاندانەكان لەلایەن ڕەوتی حیكمەوە كارێكی هەڵە و مەترسیدارە و پێویستە لێی پەشیمان ببنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، خۆپیشاندان كاریگەری نەرێنی دەكات لەسەر پڕۆسەی سیاسی و هیچ ئامانجێكی ئۆپۆزسیۆن بوون ناهێنێتەدی.
جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە ئۆپۆزسیۆن دەنگی شەقام بباتە پەڕلەمان و كار لەسەر هەموار و ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی حكومەت بكات، نەك پەنا ببات بۆ ئاژاوە و خۆپیشاندان.

دەشڵێت: “هاوپەیمانی فەتح ئامۆژگاری ڕەوتی حیكمە دەكات ئەو ڕێگایانە نەگرێتەبەر و پاڵپشتی حكومەت بكات بۆ پێشخستنی بەرنامەكەی و كێشەی تر دروست نەكات، كە كاریگەری بكاتە سەر هاووڵاتیان”.

عێراق

ئێران دەروازەیەكی سنووریی وڵاتەكەی بە ڕووی هاووڵاتیانی عیراق داخست

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری تێرمیناڵی دەروازەی سنووریی چەزابەی نێوان ئێران و عیراق ڕایدەگەیەنێت، دەروازەكە بەڕووی هاووڵاتیانی عیراقیدا داخراوە.

ئەحمەد سەهبانی بەڕێوەبەری تێرمینالی دەروازەی سنووریی چەزابە بە میدیای فەڕمی ئێرانی ڕاگەیاندووە، بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەكان و ناسەقامگیری بارودۆخی ئەمنی عیراقە، دەروازەكە تا كاتێكی نادیار بەڕووی هاتوچۆی هاووڵاتیانی عیراقیدا دادەخرێت.

ئەحمەد سەهبانی ئاشكراشیكردووە، لە ئێستادا ئاستی ئاڵوگۆڕی كاڵا لە دەروازەی سنووريی چەزابەوە دابەزیوە.
بەڕێوبەری تێرمینالی دەروازەی سنووریی چەزابە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە دوو هەفتە بەر لە ئێستاوە هاتوچۆی زیارەتكارانی ئێرانیش بۆ مەزارە ئایینیەكانی عیراق ڕاگیراوە.

جێی ئاماژەیە، دەروازەی سنووريی چەزابە دەكەوێتە نێوان پارێزگاكانی خوزستانی ئێران و بەسڕەی عیراق.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە سنووری دیالە داعش پەلاماری سوپای عیراقیدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 15/12/2019 ژمارەیەك تیرۆریستی داعش لە شارۆچكەیەكی سەربە پارێزگای دیالە پەلاماری سوپای عیراقیانداوە.

بەپێی زانیارییەكان، تیرۆریستانی داعش لە شارۆچكەی میقدادیەی سەر بەپارێزگای دیالە پەلاماری سوپای عیراقیانداوە و دوو سەربازیان برینداركردووە، لەبەرامبەریشدا هێزە عیراقییەكان بەتوندی وەڵامیان داونەتەوە.

جێی ئاماژەیە، ماوەیەكە جموجوڵی تیرۆریستانی داعش لەسنووری پارێزگای دیالە زیادیكردووە و تیرۆریستان پەلاماری سوپای عیراق دەدەن و هێزە عیراقییەكانیانیش ڕووبەڕوویان دەبنەەو زیانیان پێدەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

فەلوجە.. گۆڕێكی بەكۆمەڵی گەورە دۆزرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە باكووری فەلوجەی سەر بە پارێزگای ئەنبار گۆڕێكی بەكۆمەڵی گەورە دۆزرایەوە.

حكومەتی عیراق دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵی گەورەی لە باكووری شاری فەلوجەی سەر بە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند كە قوربانییەكانی سەر بە یەك هۆزن و ژمارەیان 643 گەنج بوون و لەساڵی 2016 دا بێ سەروشوێن كراون.

لەوبارەیەوە، بەڕێوەبەرایەتی پزیشكی دادوەری ڕومادی ڕایگەیاندووە، بەپێی ئێسك و پروسك و جلوبەرگی قوربانییەكان دەردەكەوێت كۆمەڵكوژییەكی گەورە لەو شوێنەدا كراوە، تائێستاش نازانرێت ئەو تاوانی كۆمەڵكوژییە لەلایەن چ لایەنێكەوە ئەنجام دراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان