ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پشدەر.. بەهۆی تەزووی كارەبا ژنێك گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، ژنێك لەكاتی خواردن خستنە ناو بەفرگرەكەی ماڵەكەی كارەبا گرتویەتی و گیانی لەدەستداوە، دەشڵێت،” پاش توێكاری بۆ تەرمەكە ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە، مەلەفی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 5:45 خولەك تەرمی ژنێك بەناوی ( ف . ع . م ) لەدایكبووی ساڵی 1993، پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی شارەدێی ژاراوە سەر بە شارۆچكەی پشدەر ( قەڵادزێ ) لە لایەن هاوسەرەكەیەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بە وتەی هاوسەرەكەی ویستویانە ژوورەكانی ماڵەوە بۆیاخ بكەن ، پاش ئەوەی ئامێری بەفرگرەكەی پاككردۆتەوە ویستویەتی هەندێك شت بخاتەوە ناویەوە كارەبا گرتوویەتی و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

ڕاشیگەیاندووە، پاش توێكاری بۆ لاشەكەی ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە، مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

کوردستان

كارەبای سلێمانی: سبەینێ‌ گەڕەكێكی گەورە بێ كارەبا دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی بەستنی پێوەری زیرەك لە بەڕێوەبەڕایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنێت، پلانی دانانی پێوەری زیرەك لە سلێمانی بۆ سبەینێ دووشەممە 16/12/2019 لەگەڕەكی ڕاپەڕین دەبێت.

لیژنەكە ڕاشیدەگەیەنێت، دانشتووانی ئەو گەڕەكە لە كاتژمێر ( 8 ی بەیانی بۆ 4 ئێوارە) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان.

دەقی ئاگادارینامەكە..

ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی ڕاپەڕین دەكەینەوە، ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەرەكانی (103 و 109 و 290) سبەینێ دووشەممە‌ (16/12/2019) پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسترێت.

بۆیە لە سەعات( 8 ی بەیانی بۆ 4 ئێوارە) كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان.

داواكاریشین كە هاوكاری تیمەكانی بەستنی پێوەرەكە بن بۆ ئەوەی كارەكان بە باشی بەڕێوە بچێت و دڵنیاشین كە هاوكار دەبن.

سوپاس بۆ هاوكاری هەموو لایەك

 

لیژنەی بەستنی پێوەری زیرەك

بەڕێوەبەڕایەتی گشتی كارەبای سلێمانی

15/12/2019

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. خاوەنی كۆمپانیایەك دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەسەر سكاڵای شەش هاووڵاتی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێك دەستگیردەكەن كە بەبیانووی نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی شوێنی نیشتەجێبوون پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، پاش ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان لەدژی خاوەنی كۆمپانیایەك تۆماركرد كە بەناوی نۆژەنكردنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونەوە پارەیان لێسەندراوە، بەڵام خاوەنی كۆمپانیاكە هەڵاتووە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای چاودێرییەكی ورد توانرا تۆمەتبارەكە لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە، لەئێستادا تۆمەتبار (م ، ح ، ع ) خاوەنی كۆمپانیای (م ، ه ) ، بەفەرمانی بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەكانی ( 453 ، 456 و 457 ) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس خاوەنی كۆمپانیاكە پارەی پێشەكی لەسكاڵاكاران وەرگرتووە بۆ نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی شوێنی نیشتەجێبوون، بەڵام دواتر هەڵاتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

(خەڵك) ڕۆژی ئەنجامدانی كۆنگرەی یەكگرتوو ئاشكرا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

دوێنێ شەممە ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەمەبەستی دیاریكردنی ڕۆژێك بۆ بەستنی كۆنگرەی حزبەكە كۆبووەوە و دوای كۆبوونەوەكە، ئەنجوومەنی سەركردایەتی بڕیاریدا لە كۆتایی ئەم مانگە كۆنگرە ببەستێت، بە بێ ئەوەی ڕۆژی كۆنگرەكە دیاری بكات.

لەوبارەوە شێركۆ جەودەت، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی بوونی هەندێك وردەكارییەوە نەتوانراوە ڕۆژی كۆنگرەكە بڵاوبكرێتەوە.

وتیشی، “ئەنجوومەنی سەركردایەتی ڕۆژی بەستنی كۆنگرەكەی دیاری كردووە، بەڵام ڕاینەگەیاندووە”.

ئاشكراشیكرد، سەركردایەتی ڕۆژانی 28 و 29ی ئەم مانگەی بۆ بەستنی كۆنگرە دیاری كردووە، بەڵام ئەو ڕۆژانە نەبوونەتە كۆنكرێتی، ئەویش لەبەر دابینكردنی هۆڵ و هەندێك وردەكاری دیكە، كە ماوە، بۆیە بە تەواوەتی ڕانەگەیەنراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان