ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هێزێكی سوپای ئەمریكا لە ناوچەیەكی عیراق كشایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار ئاشكرای دەكات، كە هێزەكانی ئەمریكا لە شارۆچكەی ڕوتبە لە ڕۆژئاوای پارێزگاكە كشاونەتەوە

عید عه‌ماش، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بە (RT)ی ڕوسی ڕاگەیاندووە، كە هێزەكانی ئەمریكا لە دەورووبەری شارۆچكەی ڕوتبە كشاونەتەوە و تا ئێستاش هۆكارەكەی نازانن چییە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ئەو هێزەی ئەمریكا تاوەرێكی چاودێرییان هەبووە بۆ چاودێری كردنی جموجۆڵەكانی داعش لەناوچەكە، بۆیە كشانەوەیان كاریگەری دەبێت لەسەر جموجۆڵەكانی چەكدارانی داعش و دەتوانن بەئاسانی لەناوچەكە بسوڕێنەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە هێزی ئەمنی لە ڕوتبە پێویستی بە توندوتۆڵكردن و هەماهەنگی و پاڵپشتی تەواو هەیە بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنی دروست نەبێت.

بەپێی زانیاری سەرچاوە ئەمنییەكان، كە میدیا عیراقیەكان بڵاویانكردۆتەوە، ئەو هێزە لە سەربازگەی وەلید بووە و پێكهاتوون لە كۆمەڵێك ڕاوێژكار نەك سەرباز و كارەكەیان لە ناوچەكە تەواو بووە و كشاونەتەوە بۆ سەربازگەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای ئەنبار.

وەك سەرچاوە ئەمنییەكان ئاماژەیان پێ‌ كردووە، هێزی ئەمنی دیكە لە سەربازگەی قاعیدە 22 لە شارۆچكەی قائیم هەیە و تا ئێستا لە ئەركەكانیان بەردەوامن و چەندین مەفرەزەیان لە ناوچە بیابانیەكان دەسوڕێنەوە لەنێوان قائیم و ڕوتبە.

عێراق

نوێنەری چەند پارێزگایەك داواكارییەك بۆ حكومەتی عیراق بەرزدەكەنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ شەممە كۆنگرەی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە كەربەلا دەستی پێكرد و نوێنەری 15 پارێزگا داوا لە حكومەتی عیراق دەكەن كۆنتڕۆڵی كایەی ئاسمانی و دەروازە وشكانی و ئاوییەكانی تەواوی وڵات بكات.

لە كۆنگرەی ئەنجوومەنی پارێزگاكان 15 پارێزگا بەشدارییان كرد و لە كۆتاییدا لە بەیاننامەیەكدا كۆنگرەكە ڕایگەیاندووە، دوای گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕكردنی بۆچوونەكان ئامادەبووان ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی داوا لە حكومەت بكەن كۆنتڕۆڵی تەواوی كایەی ئاسمانی و دەروازە سنوریە وشكانی و ئاوییەكان بكات.

وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “ئەنجوومەنی پارێزگاكان پاڵپشتی خۆیان دووپات دەكەنەوە بۆ هێزە چەكدارەكان و دامەزراوە ئەمنییەكان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات”.

جەختیشی كردۆتەوە، “ئێمە وەك نوێنەری 15 پارێزگا ڕێككەوتووین لەسەر چالاك كردنی ڕۆڵی ڕێكخراوی هەماهەنگی عیراقی بۆ خۆبەڕێوەبەری و دەسەڵاتەكانی و چالاك كردنی لامەركەزی كارگێڕی بەپێی دەستور”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ڕێكخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی بەدوای وونبوواندا دەگەڕێت

خەڵك-ئارام سەردار

 

كۆمیتەی ڕێكخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی بەبۆنەی ۳۰ی ئاب كە ڕۆژی جیهانی وونبووانە، كەمپینێكی ڕاگەیاند بۆ چۆنێتی شێوازی گەڕان بەدوای وونبووەكان، بەرپرسێكی ڕێكخراوەكەش ئاشكرایدەكات، بەسەدان هەزار وون بوو لەجیهان هەیە، تیمەكانی خاچی سووری نێودەوڵەتیش سۆراغی دۆخی ونبووەكان لە سەرانسەری عیراقدا ئەنجام دەدات.

ئەڤین یاسین وتەبێژ و بەرپرسی ڕاگەیاندنی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە عیراق بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەوان لە ٦٥ وڵات كاردەكەن و بەسەدان هەزار وونبوو هەن و كاری لەسەر دەكەن، ڕۆژانەش هاوڵاتیان سەردانیان دەكەن و ناوی كەسە وونبووەكانیان بۆ تۆمار دەكەن.

دەشڵێت”لە ساڵی 2019دا 500 دۆسیەیان بۆ ونبووەكان كردۆتەوە، ئەوەی دۆزراونەتەوە 50 دۆسیە بوو و دوای دۆزینەوەیان كەیسەكان داخراون”.

ئاشكراشیكرد، ساڵی ڕابردوو هەزار و ٥۰ دۆسیە بۆ ونبووەكانی عیراق كراونەتەوە، پڕۆسەی گەڕانیش بەدوای وونبووەكان كە لایان تۆماركراوە بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هەڵمەتێكی فراوان دەستیپێكردووە
دەیان ژنی بیانی لە قومارخانەكاندا دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ
پشكنەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق، دەستگیركردنی 24 ژنی بیانی كە لە  قومارخانەكاندا لە بەغدا كارییان كردووە، لەلایەن دەسەڵاتدارانی عیراقیەوە، ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ شەممە، جەمال ئەسەدی، پشكنەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”لەنێوان ئەوانەی دەستگیركراون، 24 ژنیان تێدایە كە هەڵگری ڕەگەزنامەی جیاجیان، بە هەمان شێوە ژمارەیەك پیاوی بیانیش لە قومارخانەكانى  بەغدا دەستگیركراون كە هۆڵەكانی ڕۆڵێتییان لە بەغدا بەڕێوەبردووە و لەو بوارەدا كارییان كردووە”.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆ عیراق دەڵێت”دەستگیركراوەكان لە دوای لێكۆڵینەوە لە گەڵیاندا، بەپێی یاسای عیراقی دادگایی دەكرێن و وەزارەتەكەشیان بەردەوام دەبێت لە كردن لەو دۆسێیەدا، تا تەواوی ئەوانە دەستگیردەكات كە ئەو هۆڵانە بەڕێوەدەبەن”.

لەم ماوەیەی دواییدا، دەزگا ئەمنییەكان دەستییان بە هەڵمەتێكی بەرفراوان كردووە بۆ داخستنی هۆڵەكانی ڕۆڵێت و قومارخانەكان لە بەغدای پایتەخت، و لێوەی ژمارەیەكی زۆر لەوانە دەستگیركراون كە هۆڵەكانی ڕۆڵێت و قومارخانەكان لە پایتەختدا بەڕێوەدەبەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان