ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەڕلەمانی عیراق كاتی پەسەندكردنی یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكانی دیاریكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەڕلەمانی عیراق سبەی كۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و خوێندنەوەش بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی پەروەردە دەكات.

سەرچاوەیەكی پەڕلەمانی لە بەغدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە سبەینێ‌ دوو شەممە 22-7-2019 پەڕلەمان كۆدەبێتەوە دەنگ لەسەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەدات.

وتیشی، “بەپێی بەرنامەی كار بڕیارە لە دانیشتنەكەی سەبنێدا دەنگ بە پڕۆژە یاسای دەستەی باڵای دەریایی عیراقی بدرێت و خوێندنەوەش بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی پەروەردە بكرێت، لەگەڵ پێشنیاری یاسای دڵنیایی تەندروستی و پڕۆژە یاسای سەندیكای پەرستاران”.

لەماوەی ڕابردوودا پەڕلەمانی عیراق بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی ماوەی پشوووی هاوینە لە دوو مانگەوە بۆ مانگێك و بەو پێیەش پشووەكە لە 1ی ئاب-ەوە دەستپێدەكات.

عێراق

خەڵەف: مەشق و ڕاهێنانی هێزەكانی ناتۆ بە هێزە عیراقییەكان بەردەوامە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، هەموو جموجوڵێكی ناتۆ بە فەرمانی بەغدا دەبێت.

ليوا عەبدولكەریم خەڵەف وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی سپۆتنیكی ڕوسیایی تیشكی خستەسەر گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی كاربەڕێكاری عیراق و لێپرسراوان و فەرماندەكانی هێزەكانی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) و ڕایگەیاند: سەرجەم ئەو دانوستانەی نێوان بەغدا و ناتۆ بۆ ڕێكخستنەوەی جموجوڵی هێزە بیانییەكانە لەناو خاكی عیراق.

ليوا عەبدولكەریم خەڵەف ئەوەشی خستەڕوو: فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە كۆبوونەوەكاندا بە لێپرسراوانی ناتۆی ڕاگەیاندووە ڕێگە نادرێن بەبێ ئاگاداری و فەرمانی فەڕمی بەغدا.

وتەبێژەكەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق حەختیشیكردەوە، مەشق و ڕاهێنانەكانی هێزەكانی ناتۆ بە هێزە ئەمنییەكانی عیراق بەردەوامە و هیچ بڕیارێك لەبارەی ڕاگرتنی ئەو ڕاهێنانەوە نەدراوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

(خەڵك) بەهێزترین ناو بۆ جێگرەوەی عەبدولمەهدی ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك كۆماری عیراق، داوای لە فراكسیۆنە سیاسییەكان كردووە، لەنێوخۆیاندا لەسەر ناوێك ڕێكبكەون، تا وەك كاندیدێكی تەوافوقی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ و جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشانەوە ڕبسپێردرێت، سەرچاوەیەكی نزیكیش لە سەرۆكایەتی كۆمار، باس لە بەهێزترین ناو دەكات بۆ پۆستەكە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆكایەتی كۆمار بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “بەهێزترین ناو بۆ جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوە، محەمەد توفیق عەللاوییە و پێدەچێت لەنێوان فراكسیۆنە سیاسییەكانیش ڕێككەوتنی لەسەر بێت”.

بە وتەی سەرچاوەكە، “یەكێك لە مەرجە سەرەكییەكانی سەرۆك كۆمار بۆ ئەو كەسێتییەی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ ڕادەسپێردرێت، لەگەڵ ئەوەی پێویستە لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا تەوافوقی لەسەر بێت، پێویستە لەلایەن شەقام و خۆپیشاندەرانیشەوە پەسەند بكرێت و ڕەزامەندی لەسەر بدرێت”.

سەرچاوكە، كە نەیویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات، دیسانەوە ئاماژەی بە ناوی محەمەد تۆفیق عەللاوی كرد كە “ڕەنگە لەحاڵەتی ڕێكنەكەوتنی فراكسیۆنە سیاسییەكان، لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی ڕاگوزەری ڕابسپیبَردرێت”.

دوای ئەوەی لە سەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی 2019، پەڕلەمانی عیراق نامەی دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی پەسەند كرد، تائێستا فراكسیۆنە سیاسییەكان وێڕای تەوابوونی مۆڵەتی دەستووری، لەسەر كاندیدێك بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێ‌ ڕێكنەكەوتوون و بابەتەكە بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە، هەڵكشانی تەوژمەكانی ناڕەزایی شەقامیش لەولاوە بوەستێت.

لای خۆشیەوە، بەرهەمە ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق نامەیەكی هۆشداری ئاڕاستەی لایەنەكان كردووە و دواین كات ڕۆژی شەممە 1-2-2020ی بۆ دیاری كردوون تاوەكو لەسەر كاندیدێك ڕێكبكەون و وتویەتی، “ئەگەر كاندیدێك پێشكەش نەكەن، خۆم كاندیدێك ڕادەسپێرم و یەكلایی دەكەمەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

فەڕەنسا و ئیمارات كار بۆ گێڕانەوەی دەكەن
پارە دزراوەكانی عیراق هێندەی هەموو بودجەكانی دوای ساڵی 2003 دەبن

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەنجوموەنی باڵای بنبڕكردنی گەندەڵی، پارە دزراوەكانی عیراق بە هێندەی هەموو بودجەكانی وەبەرهێنان دەخەمڵێنێت، كە لەدوای ساڵی 2003وە تائێستا پەسەندكراون، ئاماژە بە ئامادەیی هەریەك لە فەڕەنسا و ئیماراتیش دەكات بۆ هەماهەنگی لەپێناو گێڕانەوەی ئەو پارانە بۆ عیراق.

سەعید یاسین موسا، ئەندانی چاودێر لە ئەنجوومەنی باڵای بنبڕكردنی گەندەڵی لە عیراق، بە ڕۆژنامەی (الصباح)ی نیمچە فەرمی ڕاگەیاندووە، ئەنجوومەنەكەیان ژمارەیەكی زۆر ڕێوشوێنی گرتۆتەبەر، هەندێكیان پەیوەندییان بە دەسەڵاتی ڕاپەڕاندنەوە هەیە و هەندێكی تر پەیوەندی بە دەسەڵاتی یاسادانانەوە هەیە”.

بە وتەی موسا، “ڕووداوەكانی ئەم دواییەی وڵات، كاریگەریان لەسەر ڕێڕەوی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی باڵای بنبڕكردنی گەندەڵی نەبووە، كە تائێستاش لەدووتوێی بەدواداچوون و جێبەجێكرندان”، جەختی لەسەر هەماهەنگی ئەنجوومەنەكە و ئەنجوومەنی دادوەری و دەستەی دەستپاكی كردەوە لەڕێی هەردوو فەرمانگەی خۆپاراستن و گێڕانەوەی پارە دزاوەكان.

ئەو بەرپرسە عیراقیە دەڵێت: “ڕێوشوێنەكان لە دەرەوەی عیراق گیراونەتەبەر سەبارەت بە گێڕانەوەی پارەكان، ژمارەیەكی زۆر لە دۆسێیكان پێویستییتان بە لێكۆڵینەوەی كارگێڕییە”.

سەعید یاسین موسا پێیوایە، “دۆسێی گێڕانەوەی پارە دزراوەكان پێویستی بە جۆرێك لە لێزانی و دانانی و دانبەخۆداگرتن هەیە، چونكە ئاسانكاری لە دانانی پارە دزراوەكان لە بانكەكانی دەرەوەی عیراق وایكردووە ئاستەنگێكی گەورە لەبەردەم گیڕانەوەی دروست بكات، بەجۆرێك، كە هەندێكیان پێویستییان بە نزیكەی 15 ساڵ هەیە بۆ گێڕانەوەیان”.

موسا مەزەندە دەكات پارە دزراوەكان، “هێندەی كۆی گشتی هەموو بودجەكانی وەبەرهێنان بن، كە لە ساڵی 2003وە تائێستا لە عیراقدا پەسەندكراون”، ئاماژەی بە بەشداری عیراقیش كردووە لە وۆرك شۆپێك لەگەڵ حەوت دەوڵەت، كە بایەخ بە شۆردنەوەی پارە و بەقاچاخبردنی دەدەن، بەو پێیەی عیراق یەكێك لەو دەوڵەتانەی، كە بەدەست هەردوو كێشەكەوە دەناڵێنێت، كە لێوەی یاسای بنبڕكردنی شۆردنەوەی پارە لە بانكی ناوەندییەوە دەرچووە، بۆ بەدەنگەوەچوونی پێداویستییە نێودەوڵەتییەكانی بانك و ئیدارە داراییەكان.

ئەندامە چاوێرەكەی ئەنجوومەنی باڵای بنبڕكردنی گەندەڵی لە عیراق، ئاماژەی بە بوونی هەماهەنگی ئیمارات و فەڕەنسای كردووە بۆ گێڕانەوەی پارە دزراوەكانی عیراق و لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، “لە چاوپێكەوتنێكی نێوان بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی گێڕانەوەی پارە دزراوەكان و سەرۆكی دیوانی ژمێریاری ئیماراتی لە یەكێك لە كۆنگرەكاندا، لایەنی ئیماراتی ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ هەماهەنگی لەو بارەیەوە خستۆتەڕوو”.

موسا لە كۆتایی قسەكانیدا باسی لە كۆبوونەوەی بەرپرسانی وەزارەتی داد و بەرپرسانی وەزارەتی دادی ئیماراتیش كردووە لەسەر ئەو دۆسێیە و ڕاشیگەیاندووە، “بەدەنگەوەهاتنی ڕاستەقینەش لەلایەن داواكاری گشتی فەرنساوە بەدیكراوە، كە ئامادەیی تەواوەتی پاریسی بۆ یارمەتیدانی عیراق، لەپێناو گێڕانەوەی پارە دزراوەكان دەربڕیوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان