ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(بارسا و پێشنیارێکی تر) یوڤی لە گواستنەوەی نایمارداهه‌نگاوێک پێش به‌رشلۆنه‌ که‌وتووه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

نایمار دا سیلڤای به‌رازیلی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانت جێرمان ده‌رگای گفتوگۆی به‌ڕووی یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا کردۆته‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نوێنه‌رانی یانه‌ی یوڤانتۆس ده‌ستیان به‌ مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی کردووه‌.

ڕۆژنامه‌ی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووه‌، نایماری به‌رازیلی و به‌رپرسی کاروباره‌کانی هه‌ستیان به‌وه‌ کردووه‌ که‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌ره‌و خولی ئیسپانیا و به‌تایبه‌ت یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ نزیکی مه‌حاڵه‌، به‌ڵکو ئاسته‌نگیه‌کان له‌چه‌ندین جه‌مسه‌ره‌وه‌ دروست بوون، له‌لایه‌ک یانه‌ی به‌رشلۆنه‌‌ له‌ڕووی داراییه‌وه‌ توانای پێدانی ٢٢٢ ملیۆن یورۆی به‌ کاش نییه‌، له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ له‌حاڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌یدا ناچار ده‌بێت به‌هۆی ڕێساکانی باجدانی ئیسپانیاوه‌ بڕی ٣٥ ملیۆن یورۆ به‌ حکومه‌تی ئیسپانیا بدات.

سه‌رچاوه‌که‌ ئاماژه‌ی کردووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا حکومه‌تی ئیتاڵیا ئاسانکاری به‌بڕی له‌سه‌دا سی باجدان بۆ یاریزانه‌ بیانیه‌کان ده‌کات، هه‌روه‌ها یانه‌ی یوڤانتۆس به‌شێوه‌ی قیست بڕی پاره‌ی گواستنه‌وه‌ی ماتیاس دی لیختی هۆڵه‌ندی ده‌دات و دوو یاریزانیشی بێبه‌رامبه‌ر گواستۆته‌وه‌ بۆ ڕیزه‌کانی (ڕامسی و ڕابیۆ)، ئه‌وه‌ش وا ده‌کات له‌ڕووی داراییه‌وه‌ خاوه‌نی بودجه‌یه‌کی دیاریکراو و هاوسه‌نگ بێت، سەرباری ئەوەش ئامادەییان نیشانداوە بڕی ٩٠ ملیۆن و دیبالا و ماتویدی پێشکەشی پاریس سانت جێرمان بکەن.

شاره‌زایان پێیان وایه‌ گواستنه‌وه‌ی نایمار بۆ یوڤانتۆس ئاسانتره‌، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ گفتوگۆکاندا فابیۆ پاراتیچی و پاڤڵ نیدڤیدی به‌ڕێوه‌به‌رانی بیانکۆنێری ته‌نها له‌ چه‌ند ڕۆژێکدا توانیویانه‌ پێشه‌نگ له‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بگرن.

لەلایەکی ترەوە ڕۆژنامەی “سپۆرت بڵاویکردۆتەوە، کە ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە پێشنیارێکی نوێیان کردووە، ئەویش خۆی لە گواستنەوەی نایماردا دەبینیتەوە بەشێوەی خواستن و بۆ وەرزێک، لەدوای ئەو وادەیەش گواستنەوەکە دەبێتە ناچاری بەو بڕەی دوو جەمسەری فرۆشیار و کڕیار لەسەری ڕێکدەکەون، هەموو ئەمانەش بۆ ئەوەیە لەم وەرزەدا ئیدارەی بارسا پارێزگاری لە جیاوازی نێوان داهات و خەرجیات بکات (ڕێساکانی یاریی خاوێن).

جیهانی

بنزیمە لە کۆتا چرکەدا ڕیاڵ مەدریدی لە داوی “مێستایا” ڕزگار کرد

خەڵک سپۆرت

کۆتا یاریی هەفتەی (١٧)ی لالیگا لەنێوان یانەی ڤالێنسیا و ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدرا و کەریم بنزیمەی فەرەنسی لە کۆتا چرکەدا گۆڵی یەکسانبوونەوەی ئەنجامەکەی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆمار کرد.

ئەمشەو لە یاریگای “مێستایا” ڤالێنسیا ڕووبەڕوی یانەی ڕیاڵ مەدریدی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی ئیسپانیا بووەوە، لە تایمی یەکەمدا سەرباری بالادەستی یانەی شاهانە، بەڵام هیچکام لە یانەکان گۆڵیان تۆمار نەکرد.

لە تایمی دووەمدا ئالبێرت سیلادێسی ڕاهێنەری ڤالێنسیا پلانی گۆڕی و بەتەواوی لەڕێگەی فشاری بەردەوامەوە کۆنتڕۆڵی وردەکارییە تاکتیکیەکانی کرد، لە خولەکی (٧٨) کارلۆس سۆلێر سودی لەهەڵەی بەرگریکارانی ڕیاڵ مەدرید وەرگرت و گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ڤالێنسیا تۆمار کرد.

یارییەکە بەو ئەنجامە تا کاتی یاسایی (٩٠ خولەک) بەردەوام بوو، بەلام لە کۆتا چرکەی زیادکراودا (خولەکی ٩٤) کەریم بنزیمەی فەرەنسی بە سودوەرگرتن لە لێدانێکی سەری تیبۆ کۆرتوا توانی گۆڵی یەکسانکردنەوەی یارییەکە تۆمار بکات.

بەهۆی یەکسانبوونەوە بەرامبەر ڤالێنسیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بە (٣٥) خاڵەوە چانسی بەدەستهێنانی لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی ئیسپانیای لەدەستدا و بە جیاوازی گۆڵ گەڕایەوە پلەی دووەم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئینتەرمیلان بە یەکسانبوونەوە گەڕایەوە لوتکەی ڕیزبەندی ئیتاڵیا

خەڵک سپۆرت

ڕووبەڕوبونەوەکانی هەفتەی (١٦)ی خولی ئیتاڵیا بە یەکسانبوونی یاریی نێوان یانەکانی ئینتەرمیلان و فیۆرنتینا کۆتایی هات.

ڕووبەروبوونەوەی ئەمشەوی نێوان ئینتەر و فیۆلا لە یاریگای ئارتیمۆ فرانکی ئەنجامدرا، ئینتەرمیلان لە تایمی یەکەمدا بەهیزتر دەردەکەوت و لە خولەکی هەشت و لەگەڵ دەستپێکدا بۆرخا ڤالێرۆی ناوەندساز گۆڵی یەکەمی لەسەر یانەی خاوەن یاریگا تۆمار کرد و ئەو تایمە بەهەمان ئەنجام کۆتایی هات (١ – ٠).

لە تایمی دووەمدا هەردوو یانە چەندین هەلی مەترسیداریان دروست کرد، لە خولەکی ٩٢ دوسان ڤالهۆڤیچی سڕبی گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی تۆمارکرد و (١ – ١) کۆتایی بە یارییەکە هێنا.

بەپێی ئەنجامەکانی ئەمشەو لە هەفتەی (١٦)ی خولی ئیتاڵیا، ئینتەرمیلان بە ٣٩ خاڵ لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆدا دەمێنێتەوە و بە جیاوازی گۆڵ پێشەنگیان بە یوڤانتۆسی ڕکابەریان وەرگرتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(پریمەرلیگ) تۆتنهامی مۆرینیۆ گەیشتە پلەی پێنج و مان سیتی یاریی لوتکەی لە ئارسیناڵ بردەوە

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو دوو ڕووبونەوەی گرنگ و یارییەکی لوتکەی هەفتەی (١٧)ی پریمەرلیگ ئەنجامدران و یانەکانی تۆتنهام  و مانچستەر سیتی براوە بوون.

لە تایمی یەکەمدا ڤیکتۆر لیندلۆفی بەرگریکاری یونایتد بەهەڵە لە خولەکی ٣٦ گۆڵی یەکەمی بۆ شینپۆشەکانی ئێڤەرتۆن تۆمار کرد و ئەو تایمە بە ئەنجامی (١ – ٠) کۆتایی هات.

لەتایمیت دووەمدا لە خولەکی (٧٧) ماسۆن گرینوودی لاوی بەهرەمەندی یونایتد گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی تۆمار کرد، یارییەکەش لەنێوان بێنەوبەردەی بەرگریکارانی ئێڤەرتۆن و هێرشبەرانی یونایتد بە ئەنجامی (١ – ١) کۆتایی هات.

لەلایەکی ترەوە یانەی وڵڤەرهامبتۆن میوانداری تۆتنهامی کرد، لە خولەکی (٨) لوکاس مۆرای بەرازیلی یەکەم گۆڵی بۆ یانەی میوان تۆمار کرد و چەندین هەلی گۆڵکردنی تریان ڕەخساند و لە کۆتاییهێناندا سەرکەوتوو نەبوون.

لە تایمی دووەمدا یانەی وڵڤەرهامبتن بەهێزەوە گەڕایەوە و لە خولەکی (٦٧) لەڕێگەی ئاداما تراوریەوە گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیان تۆمار کرد، بەڵام پێکهاتەکەی مۆرینیۆ هاوشێوەی بزوێنەری سەرکەوتن لە هێرشەکانیان بەردەوامبوون و لە خولەکی (٩١) گۆڵی دووەم و یەکلاکەرەوەی ئەنجامەکەیان لەلایەن یان ڤێرتۆنیگنی بەرگریکارەوە تۆمارکرد و یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتایی هات (٢ – ١).

بەپێی دوو ئەنجامی یاریی سەرەتا، مانچستەر یونایتد لە ٢٥ خاڵ و پێگەی شەشەمدا کۆتایی بە هەفتەی ١٧ هێنا و یانەی تۆتنهام بە کۆکردنەوەی ٢٦ خاڵ پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگی لێوەرگرت.

لوتکەی هەفتەی ١٧

لەڕووبەڕوبونەوەی سەرەکیدا، یانەی مانچستەر سیتی توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام گورزێکی کوشندە لە یانەی ئارسیناڵ بوەشێنێت و لەنێو یاریگا و هاندەرانیدا دووچاری شکستیان بکات.

گۆڵەکانی سیتی لەلایەن کیڤن دی برۆین دوو گۆڵ و ڕەحیم ستێرلینگ لە خولەکەکانی (٢ و ١٥ و ٤٠)وە تۆمارکران، بەو بردنەوەیەش سیتی گواردیۆلا جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ لیڤەرپوڵ بۆ ١٤ خاڵ کەمکردەوە، بەڵام نەیانتوانی لەسەر ئاستی ڕیزبەندی یانەکان هیچ جیاوازییەک دروست بکەن و لەپلەی سێیەمدا مانەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان