ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

دەنگۆی مردنی ئەردۆغان بڵاودەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ژمارەیەك لە میدیا عەرەبی و میسریەكان و بەشێكی هاووڵاتیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی مردنی سەرۆكی توركیا بە “جەڵتەی دڵ” بڵاودەكەنەوە، بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی باڵای توركیا هیچ زانیارییەكیان لەسەر ئەو بابەتە بڵاونەكردۆتەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە 21ی تەمموز، ڕۆژنامەی (الری) میسری لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك هەواڵی مردنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیای بە “جەڵتەی دڵ” لەناو كۆشكی كۆماری بڵاوكردەوە و ڕاشیگەیاندووە، كە تا ئێستا بە فەرمی ئەو هەواڵە پشتڕاست نەكراوەتەوە.

هاوكات، پەڕەی فەیسبووكی (جەزیرە) بڵاویكردەوە، كە تا ئێستا بەتەواوی دڵنیا نەبوونەتەوە لە مردنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، كە دەوترێت بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بەشێوەیەكی لەناكاو كۆچی دوایی كردووە.

لای خۆشیەوە، كەناڵی (بی بی سی) بەریتانی لە هەواڵێكی بەپەلەدا دەنگۆی مردنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا بە جەڵتەی دڵ بڵاوكردەوە.

هەرچەندە ئەو دەنگۆیە بەشێوەیەكی فراوان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبۆتەوە، بەڵام تا ئێستا لەسەر ئاستی فەرمی توركیا هیچ زانیارییەك بە ڕەتكردنەوە یان پشتڕاستكردنەوەی هەواڵەكە ڕانەگەیەندراوە.

جیهان

ژمارەیان ئاشكرادەكات
نەتەوە یەكگرتووەكان: تائێستاش ئاوارەكانى سوریا ڕوو لە عیراق دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، سەدان مەدەنی تائێستاش لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریاوە ڕوودەكەنە عیراق و گەیشتوونەتە وڵاتەكە.

ئەندرێ‌ ماهیسیچ، وتەبێژی كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران، ڕایگەیاند”تائێستاش زۆرێك لە ئاوارەكان لە ناوچەكانی باكووری خۆرهەڵاتی سوریاوە لەترسی شەڕوپێكدادانەكان ناوچەكانیان بەجێدەهێڵن و ڕوو لە عیراق دەكەن”، داواشی لە هەموو لایەنەكان كرد، ئاسایش و سەلامەتی مەدەنییەكان زامن بكەن.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەكگرتووەكان”نزیكەی 730 ئاوارە لە شەوی هەینیدا لە سنورەكانی سوریا- عیراق پەڕيونەتەوە، وێڕای نزیكەی 1600 ئاوارەی تری سوریا كە لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتبوونە عیراق”.

ماهیسیچ، داوای لە لایەنە ناكۆكەكان كرد، ئاسایش و سەلامەتی مەدەنییەكان و ژێرخانی مەدەنی بپارێزن و ڕێگە لە گەیشتنی تیمە مرۆییەكان نەگرن كە دەیانەوێت هاوكاریی مرۆیی بگەیەننە ئاوارەكان.

لە 9ی تشرینی یەكەمی 2019، سوپای توركیا لەڕێی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی، هێرش و پەلامارەكانی بۆسەر شار و شارۆچكەكانی ڕۆژئاوا دەستپێكرد، دەستپێكردنی ئەم هێرش و پەلامارانەش، هاوكات بوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكانی باكووری خۆرهەڵاتی سوریا، كە لەلایەن كوردەوە بەڕێوەدەبرێن، ئەمەش لەئێستادا وێڕای تەنگژە ئەمنییەكان بەهۆی مەترسی زیندووبونەوەی داعش، تەنگژەیەكی سیاسی گەورەی لە ناوچەكەدا دروستكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پۆمپیۆ: ئاگربەست لە سوریا جێبەجێ‌ دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ڕەوشی باكووری خۆرهەڵاتی سوریا ڕوو لە باشبوون دەكات، دوای تێپەڕبوونی بیست و چوار كاتژمێر بەسەر ڕێكەوتنی ئاگربەست لەنێوان توركیا و كوردەكان لە ناوچەكە.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە برۆكسل بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند”هەندێك چالاكی لە سوریا ئەنجام دەدرێن، بەڵام هەندێك لەو چالاكییانە زۆر ئەرێنیین”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە قسەكانیدا، هیوای خواست هەموو لایەنەكان بەشێوەیەكی جددی پابەندی بەڵێنامەكانیان ببن و ڕێكەوتنی ئاگربەست جێبەجێ‌ بكەن.

پێنجشەممەی ڕابردوو ، شاندی باڵای ئەمریكا بەسەرۆكایەتی مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا و شاندی توركیا بەسەرۆكایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ناوچەی ئارامەوە گەیشتنە رێككەوتن و بڕیاردرا بۆ ماوەی 72 كاتژمێر ئاگربەست ڕابگەیەنرێت، بەڵام دوێنێ‌ هەینی، هێزەكانی توركیا و چەكدارانی نزیك لەو وڵاتە، بەردەوامبوون لەسەر بۆردومان و بەهۆیەشەوە ژمارەیەك كوژراو و بریندار هەبووە، بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكانیش، هێزەكانی توركیا هێرشیانكردوەتە سەر ژمارەیەك گوندی سەرێكانی و كۆمەڵكوژیەكیان ئەنجامداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

“وڵاتانی ئەوروپاو وڵاتانی عەرەبی خوازیاری كۆتاییهێنانی شەڕی سوریا نین”

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پێشوی پەڕلەمانی سوریا ڕایدەگەیەنێت، هێرشە سەربازییەكانی توركیا ڕەوتی ئاشتی بردووەتە قۆناغێكی مەترسیدارەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، توركیا هێرشەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوا دەستپێكرد و سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتەش ئاشكرایكرد بەردەوام دەبن، بەڵام دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمریكا، بڕیاری ئاگربەست درا.

میسا ساڵح ئەندامی پێشوی پەڕلەمانی سوریا بە میدیای وڵاتەكەی ڕاگەیاند، پێكهێنانی لیژنەی داڕشتنەوەی دەستووری سوریا وەك دەرفەتێك بۆ بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی سیاسی لە چارەسەربوونی قەیرانی سوریا دادەنرێت كە پاڵپشتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیشی لەگەڵە.

وتیشی”هێرشە سەربازییەكانی توركیا پڕۆسەی سیاسی سوریای بردووەتە قۆناغێكی مەترسیدارەوە، بەتایبەت كاریگەری لە سەر چالاكییەكانی ئەو لیژنەیە دادەنێت”.

ئاشكراشیكرد، ئەو ڕێككەوتنانەی لەپێناو سازشی سیاسی بوونەتە هۆكاری پێكهێنانی لیژنەی داڕشتنەوەی دەستوور، بەڵام ئەمڕۆ بە هێرشەكانی توركیا گۆڕانكارییان بەسەردا هاتووە و بە كردەوە ئەو ڕێككەوتنەی ساڵی 2018ی نێوان ئەمریكا و ڕوسیای بۆ ڕێگری لە شەڕ و پێكدادانی ناوچەی فوڕات پێشێلكردووە.
ڕوونیشیكردەوە، وڵاتانی ئەوروپا و ژمارەیەك لە وڵاتانی عەرەبی هێندە خوازیاری كۆتاییهێنانی بە شەڕی سوریا نین و پەنا بۆ سیناریۆ و شێوازی جۆراوجۆر دەبەن بۆ بەردەوامی ئەم شەڕە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان