ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتبارێكی دەستگیركرد زێڕی‌ هاوسەرەكەی‌ دزیووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كە زێڕی هاوسەرەكەی دزی بوو.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی نوسیویەتی” لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 444 لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ بەندەو لەلایەن بەشی‌ پۆلیسی‌ دەربەندیخانەوە پەڕاوی‌ لێكۆڵینەوەكە بۆ روداوكە كراوەتەوە”.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

دوای‌ تۆماركردنی‌ سكاڵای یاسایی لەلایەن ژنێكەوە لەبەرامبەر ئەوەی‌ بڕێك ئاڵتونی‌ لێدزرابو، بەشی‌ پۆلیسی‌ دەربەندیخان لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو لەلێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت كە هاوسەری‌ ژنەكە دزیویەتی‌.

رۆژی‌ ٢٠١٩/٧/١٨و پاش تۆماركردنی‌ سكاڵاكە، مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ دەربەندیخان بەسەرپەرشتی‌ ئەفسەری‌ ئێشكگر لێكۆڵینەوەیان دەستپێكرد، دوای‌ ئەنجامدانی‌ كەشف‌و هێڵكاریی‌ بۆ شوێنی‌ روداوەكە، لەلێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت كە ئەو بڕە ئاڵتونە لەلایەن هاوسەری‌ ژنەكەوە دزراوە.

مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ دەربەندیخان توانیان هەمان شەوی‌ ئەنجامدانی‌ تاوانەكە تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن‌و لەبەردەم بەرێز دادوەردا دانی‌ بەتاوانەكەیدا نا.

لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری‌ دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 444 لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ بەندەو لەلایەن بەشی‌ پۆلیسی‌ دەربەندیخانەوە پەڕاوی‌ لێكۆڵینەوەكە بۆ روداوكە كراوەتەوە.

بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ – راگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

کوردستان

تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لە گەرمیان گیانی لە دەست دا

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ شەممە، تووشبوویەكی پەتای كۆرۆنا لە گەرمیان گیانی لە دەست دا.

ئەو هاووڵاتییە ئەفسەر بوو لە پۆلیسی نەوت و گازی گەرمیان و تەمەنی 40 ساڵە.

لە ماوەی 12 كاتژمێری ڕابردوودا ئەمە سێیەم حاڵەتی مردنی تووشبووانی كۆرۆنایە كە لە گەرمیان تۆمار كرابێت.

شەویش ڕابردووش دوو تووشبوو كە تەمەنیان 40 و 50 ساڵ بوو، لە گەرمیان گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆش قایمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق گیانلەدەستدانی تووشبوویەكی كۆرۆنای ڕاگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ژووری ئۆپەراسیۆنی گەرمیان شەش بڕیاری دەركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیدارەی گەرمیان بڕیاری دا لە سبەینێوە بە لەبەرچاوگرتنی ڕێكارە تەندروستییەكان، دەوامی فەرمانگە و دامودەزگا حكومییەكان دەستپێبكاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان كۆبووەوە و ئەم شەش بڕیاری دەربارەی ڕێخستنەوەی دەوام و كردنەوەی بازاڕەكان لە دۆخی كۆرۆنادا دەركرد :

1-ده‌وامی فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ سبه‌ینێ (12/7/2020) وه‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی خۆپارێزی و شێوازی ته‌ناوبی ده‌وام به‌ڕێژه‌ی 30% ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات و هه‌فتانه‌ له‌ رۆژی یه‌كشه‌مه‌ تا چوارشه‌ممه‌ ده‌وام ده‌كرێت، هه‌ر هاوڵاتیه‌كیش كه‌ سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كان ده‌كات رێكاری خۆپارێزی نه‌گرێته‌به‌ر مامه‌ڵه‌كه‌ی راییناكرێت.

2-كردنه‌وه‌ی بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان و ماركێت و كافتریا و چێشتخانه‌ و چایخانه‌ و هۆڵه‌كانی له‌شجوانی و مه‌له‌وانگه‌ و سه‌رجه‌م شوێنی كاره‌كان، به‌ گرتنه‌به‌ری رێكاری توندی خۆپارێزی، هه‌ر شوێنێكیش خۆپارێزی نه‌كات داده‌خرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی و قایمقامیه‌ته‌كان چاودێری ورد ده‌كه‌ن.

3-مزگه‌وت و شوێنه‌ ئاینییه‌كان و پرسه‌ و هۆڵ و جێگای بۆنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ داخراوه‌یی ده‌مێننه‌وه‌.

4-هاتوچۆی هاوڵاتیان و گه‌شتیاران له‌ نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگاكانی عێراق و مه‌رزی په‌روێزخان، به‌ داخراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌.

5-ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌درێت به‌ قایمقامه‌كان به‌ له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی سنوری یه‌كه‌ی ئیدارییان بڕیاری زیاتر ده‌ربكه‌ن.

6-ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان داوا له‌ هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی سنوره‌كه‌ ده‌كات بارودۆخی مه‌ترسیداری گه‌رمیان له‌به‌رچاوبگرن و خۆپارێزی بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و هاوڵاتیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەولێر؛ دۆخی تەندروستی 15 تووشبووی كۆرۆنا ناجێگیرە

خەڵك – بەشی هەواڵ
دۆخی تەندروستی 15 تووشبووی كۆرۆنا لە هەولێر ناجێگیرە.

د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند 15 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەندروستیان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چڕی پزشیکدان.

ڕوونیشیكردەوە كە لە نەخۆشخانەکانی هەولێر 643 تووشبووی کۆرۆنا خەوێندراون.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو كە پێیانوایە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا زۆر لەوە زیاتر بێت كە تۆماركراون، چونكە بەشێکی زۆری ئەو هاووڵاتییانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون ناچن بۆ پشكنین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان