ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بە وێنە.. 200 دۆنم پوش و پاوان لە شارباژێر سوتان

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە سنوری شارباژێر نزیكەی 200 دۆنم پوش و پاوان سوتان.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە سەرچاوەی ئاگركەوتنەوەكە نادیار بووە و توانراوە كۆنترۆڵبكرێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

شارباژێڕ بەهۆی ڕوداوی ئاگركەوتنەوە ( 200) دۆنم لە پوش و پاوان سووتا.

لە سنوری گوندی ( بەوزان ) ی سەر بەقەزای شارباژێڕ ئاگرێك كەوتەوە كە بووە هۆی سووتانی (200) دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی ناوچەكە، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دوای هەوڵ و ماندوو بونێكی زۆر بەهاوكاری ئاگركوژێنەوەی شارباژێر توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن .
هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە نادیارەو لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامە .

 

ژینگە

بەنداوی زەلان پێنج ساڵە چارەنوسی بە نادیاری ماوەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەنداوی زەلان زیاتر لە 13 ساڵە كاری نەخشەسازی بۆ كراوە و پێنج ساڵە ئاوبردویەتی و تائێستا كەس چارەنوسی نازانێت، بەڕێوەبەری ناحیەكەش دەڵێت”هەستدەكەم ناوچەكەی ئێمە بێكەسە و كەس دەنگمان ناگەیەنێتە شوێنی بەرپرس”.

سەباح مەعروف، بەڕێوەبەری ناحیەی زەلان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، شوێنی بەنداوەكە لە سنوری زەلان گواستراوەتەوە و بەشێوەیەك دەستكاری كراوە، كە سودێكی زۆری لێوەرناگیرێت، ئەگەر دروستیشبكرێت.

وتیشی”لە ماوەی ڕابردوودا حكومەتی هەرێم پارەی بۆ 12 بەنداوی تەواونەكراو دابین كرد بۆ ئەوەی تەواو بكرێن، بەڵام بەنداوی زەلانی تێدا نەبوو، واهەست دەكەم ناوچەكەی ئێمە بێكەس و كەس دەنگمان ناگەیەنێت بە شوێنی بەرپرس”.

بەنداوی زەلان لە ساڵی 2013 دا كاركردن تێیدا دەستی پێكرد و لە زستانی 2015 دا بەهۆی لافاوەوە ئاوبردی و تائێستا چارەنوسی دروستكردنی بەنداوەكە نادیارە.

بەڕێوەبەری ناحیەی زەلان ئاماژەی بەوەكرد، هیچ زانیارییەكیان لەسەر دەستپێكردنەوەی پڕۆژەكە نییە.

بەنداوی زەلان دەكەوێتەسەر چەمی قەڵاچوالان لەسنوری قەزای چوارتا لە ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانییەوە و لە حاڵەتی تەواوكردنییدا دەتوانێت نزیكەی 20 ملیۆن مەتری سێجا ئاو كۆبكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارین لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە.

بەپێی ئامارێك لەو ماوەیەدا زۆرترین بڕی باران لە قەزای كفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان باریووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: شەختە دروست دەبێت
شەپۆلێكی سەرما و بەفر ناو شارەكانی هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای كۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، كە بارستە هەوایەكی ساردی سیبری هەرێم دەگرێتەوە و بەفر لە ناو شارەكان دەبارێت و دەشڵێت: “لە هەفتەی داهاتوودا بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرماوە شەختە دروست دەبێت”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ‌ بارستە هەوارەكی ساردی سیبیری ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات، ڕۆژی هەینی باران لە تەواوی ناوچەكەمان دەبارێت.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی كاریگەری ئەو بارستە هەوا ساردە شەپۆلێكی بەفر بارین ناوچە جیاجیاكانی هەرێم دەگرێتەوە و سەرجەم شارۆچكە و شارەدێیەكانی ناوچە شاخاوییەكان و سەنتەری پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە بەفر دەبارێت.

ڕوونیشیدەكاتەوە، كاریگەری ئەم شەپۆلە تاكو ڕۆژی شەممە بەردەوامی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر مەودای بینین كەم دەبێتەوە بۆ كەمتر لە 1 كیلۆمەتر و ڕۆژی یەك شەممە نزمترین پلەی گەرمی نزیك دەبێتەوە بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی و دەبێتەهۆی دروستبوونی شەختە لەكاتەكانی بەیانی زوودا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان