ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

حزبی دیموكرات: بارەگاكانمان لە ناوچە سنوورییەكان زیانی بۆ هاووڵاتیانی سڤیلی ناوچەكە نییە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرپرسی پەیوەندییەكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، بنكە و بارەگاكانمان نەبوونە هۆكار بۆ تێكدانی ئارامی هاووڵاتیانی سڤیل لە ناوچە سنوورییەكان.

بوونی بنكە و بارەگاكانی حزبەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە سنوورەكانی نێوان باكور و باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان، كێشە و مەترسی بۆ دانیشتوانی ناوچەكە دروست كردووە و ساڵانە بە دەیان هاوڵاتی سڤیل بەهۆی بۆردومانی سوپای توركیا و ئێران لەو ناوچانە دەبنە قوربانی.

ئیسماعیل ڕەحمانی بەرپرسی پەیوەندییەكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بنكە و بارەگای زۆرمان لە ناوچە سنورییەكانی نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەیە، بەڵام بارەگاكانمان لەنزیك ناوچەی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیاندا نییە.

وتیشی”بەهۆی ئەو بۆردومانانەی سوپای ئێران بۆسەر ئێمە ئەنجامی دەدات، هیچ هاووڵاتییەكی هەرێمی كوردستان نەبووەتە قوربانی و زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی زۆری بە هاوڵاتیان گەیاندووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هیچ كات هەوڵمان نەداوە لەو ناوچانەی هاوڵاتیان تێیدا نیشتەجێن، بنكە و بارەگاكانمان دابنێین، ئەویش لەبەر پارێزگاری هاووڵاتیانی هەرێم لەو ناوچانەدا.
ئاشكراشیكرد، نامانەوێت ببینە هۆكارێك بۆ دروستكردنی كێشە بۆ هاوڵاتیانی نیشتەجێی سنوورەكە.

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە سەقامگیریی عیراق

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، نیگەرانن لە هێرش و هەڕەشەی ئەم دواییەی سەر ئەركە دیپلۆماتییەكان و بنكەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئامادەشن هاوكاریی عیراق بكەن بۆ دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ 25ی ئەیلول لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، پاڵپشتیی هەوڵی سەركردە عیراقییەكان دەكەن بۆ ڕێگریكردن لەو هێرشانە. ئامادەی هاوكارین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵاتدا.

 

دەقی جریوەكەی نێچیرڤان بارزانی:

بە نیگەرانییەكی زۆرەوە چاودێریی دوایین هێرش و هەڕەشەكان دژی ئەركە دیپلۆماتییەكان و بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەكەین كە عیراقییەكان لە “تیرۆر” دەپارێزن. پاڵپشتی لە هەوڵی سەركردە عیراقییەكان بۆ ڕێگەگرتن لە هێرشی زیاتر دەكەین و ئامادەین یارمەتیدەربین بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆیە.. كچێكی دەرچووی 12 ئامادەیی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شاری كۆیە كچێكی تەمەن 18 ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شاری كۆیە كچێك بەناوی (گ.ب.ج) تەمەن 18 ساڵ دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی دانیشتووی گەڕەكی كەكۆن، بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، هۆكاری خۆكوشتنی ئەو كچە دەگەڕێتەوە بۆ بەدەستهێنانی نمرەی كەم لە پۆلی 12ی ئامادەیی.

لە ئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكە كردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەقتەق.. گەنجێك بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە شارەدێی تەقتەق گەنجێك لەكاتی پاككردنەوەی حەوزی ماسیدا بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، گەنجێك بەناوی (م.أ) دەرچووی زانكۆ / بەشی یاسا، دانیشتووی شارەدێی تەقتەق لەكاتی پاككردنەوەی پڕۆژەی بەخێوكردنی ماسیدا تەزووی كارەبا لێیداوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

لە ئێستادا تەرمی ناوبراو گەیەنراوەتەوە پزیشكی دادی كۆیە و لێكۆڵینەوەش لەڕووداوەكە دەستپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان