ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

ڤیدیۆ: دیمەنی کچە مسوڵمانێکی مۆدێرن لە تورکیا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگدانەوەی هەبووە

خێزان

لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە، کچێکی تورک لە کەناردەریایەکی ئەو وڵاتە لە ناو کەشتیدایە و بە عەباوە نوێژ دەکات، بەڵام پاش ئەوەی تەواو دەبیت عەباکە لادەبات و بەجلی مەلەوە (بەکینی) دەچێتەوە بۆ مەلەکردن.

ئەم تۆمارە ڤیدیۆییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگدانەوەی زۆری هەبووە، لەکاتێکدا ئەم دیاردەیە لە تورکیادا شتێکی باوە و بەشێکی زۆر لەو کەسانەی کە خۆیان بە مسوڵمانی مۆدێرن ناودەبەن سەرجەم پەرستشە ئاینیەکان جێبەجێ دەکەن، بەڵام جلوبەرگ و پۆشاکی نیمچەڕووت دەپۆشن.

ژیاندۆستی

ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکە تا ببیتە گەشتیارێکی شارەزا و لێهاتوو

خێزان

گەشتکردن هونەری خۆی هەیە و کۆمەڵێک نهێنی هەیە کە گەشتیارە شارەزاکان کاری پێدەکەن، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ئامۆژگاریە کە لەوانەوە بەدەستهاتووە:

 

-چۆن وادەکەیت بۆ گەشتەکەت هیچت بیر نەچێت؟

مانگێک پێش گەشت: ڤیزە وەرگرە و هوتێل و شوێنی مانەوەت جێگیر بکە.

هەفتەیەک پێش گەشت: بڕێک پارەی ئەو وڵاتە بکرە کە بۆی دەچیت، کەمێک لەسەر یاسا گشتیەکانی وڵاتەکە بخوێنەرەوە تا توشی کێشە نەبیت، نەخشە و پرۆگرامەکانی تایبەت بەو وڵاتە لە مۆبایلەکەت دابەزێنە.

ڕۆژێک پێش گەشتەکە: ژمارەی مۆبایلی پێویست وەک (کونسوڵخانەی وڵاتەکەت و نەخۆشخانە و خزمێکی نزیکت) لە کاغەزێکدا بنوسە و هەڵی بگرە. وێنەی پاسپۆڕت و دیکۆمێنتە گرنگەکانت بگرە و لە ئیمەیڵ یان ئایکلودا هەڵی بگرە.

بەر لە ڕۆشتن بۆ فڕۆکەخانە: دڵنیابە لەوەت پارە و پاسپۆڕت و دیکۆمێنتە پێیوستەکانت پێیە.

 

-شێوازی دروست بۆ کۆکردنەوەی شتومەک لە نێو جانتاکەت بەکار بهێنە:

-کاتێک دەچیتە ناو فڕۆکە بۆ ئاهەنگ ناچیت یاخود کۆبونەوەی فەرمیت نییە، تا جلەکانت ئاسودەتربێت باشترە و بێزارت ناکات، بەتایبەت گەر گەشتەکەت دوروودرێژ بوو.

 

-بۆ ڕێگری لە چرچبونی عەزی لە جانتادا کلێنکس بەکار بهێنە

-شاحینە و وایەرەکانت بکەرە پاکەتی عەینەکەوە

-پاوەربانک و بگۆڕی کارەباییت لەبیر نەچێت چونکە زۆر گرنگە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەکی سەیر و سەمەرە کە شایستەی ئەوەیە بیانزانیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک زانیاری سەیر و سەنجڕاکێشە کە یەکەمجارە دەیبیستیت:

 

-١٢٪ی خەڵک تەنها بە ڕەش و سپی دەتوانێت خەون ببینێت.

-لە نێو عەڵقەی پەنجەتدا زیاتر لە ٧٣٠ ملیۆن بەکتریا هەیە.

-هەر سەگە و لوتێکی تایبەت بە خۆی هەیە وەک پەنجە مۆری مرۆڤ

-پیاوی ژندار بەڕێژەی ٢٥ بۆ ٣٠٪ پارە زیاتر لە پیاوی بێژن پەیدا دەکات.

-پاندایەکی تازە لەدایکبوو نزیکەی ١٠٠ گرام دەبێت.

-باڵندەی تەنان Humming تاکە باڵندەیە کە دەتوانێت بۆدواوە بفڕێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەکی سەیر لەسەر دۆلفین کە دەری دەخات بونەوەرێکی تەواو جیاوازە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی سەیرە لەسەر دۆلفین کە دەری دەخات بونەوەرێکی تەواو جیاواز و سەیر و سەمەرەیە:

 

-دۆلفین زیرەکترین ئاژەڵە و لە زۆرێک لە شتەکان تێدەگات و هەستەکانیشی دەردەبڕێت، بۆ نمونە کە دڵخۆش دەبێت زەردەخەنە دەکات.

-ئەوە ڕاست نییە کە دۆلفین بێوەیە و هێرش ناکات، هەندێک کات کە بەتەواوی بێزار دەبێت مەترسی لەسەر خۆی و ڕاهێنەر و کەسانی دیکەش درووستدەکات، زۆرجار لەکاتی نمایشەکان دەرزی تایبەتی بێهۆشکەری لێدەدرێت تا مەترسی درووستنەکات، بەڵام هەندێکجار ئەوەش کاریگەری نابێت و چەندین ڕووداوی هاوشێوە ڕویداوە.

-مامەڵە کردن لەگەڵ دۆلفین ئارامی دەروونی دەدات بە مرۆڤ و زۆرجار وەک چارەسەری سرووشتی بۆ نەخۆشی دەروونی دادەندرێت.

-دۆلڤین چونکە ئاژەڵێکی زیرەکە، دەزانێت گەر بەقسەی ڕاهێنەرەکەی نەکات برسی دەکرێت، بۆیە زۆربەی قسەکانی ڕاهێنەرەکەی جێبەجێ دەکات.

-دۆلفین لە زەریا و دەریادا لە ڕۆژێکدا زیاتر لە ١٥٠ کیلۆمەتر دەبڕێت، بەڵام لە حەوزی گەورەدا تەنها ١٪ی حەوزەکە بەکاردەهێنێت و بە قەراغدا دەسوڕێتەوە، ئەمەش زۆرجار توشی بێزاری و سترێسی دەکات و زۆرجار هەوڵی خۆکوشتن دەدات.

-زۆرجار لەکاتی گواستنەوەی دۆلفینەکان، ٢ بۆ ٣ دۆلفین لە تەنکی بچوکدا دادەنرێت بۆ ماوەی ٢ تا ٥ ڕۆژ، کە ئەوەش وادەکات تەواو هەست بە بێتاقەتی و سترێس بکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان