ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بە وێنە.. لەسنوری ماوەت چەندین دۆنم پوش و سووتا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی ئاگرەوە لە سنوری چەند گوندێكی سنوری ماوەت چەندین دۆنم پوش و پاوانی هاووڵاتیان سوتان.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی باسی لەوەكردووە، بەهۆی پاشماوەی مینەوە نەتوانراوە بە خێرای كۆنترۆڵبكرێت و دوای هەوڵێكی زۆر ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
لە سنوری گوندەكانی ( گەورەدێ / بەرزەدێ/ كانی میو / كانی چناران / وڵاخڵو ) سەر بە قەزای ماوەت ئاگرێكی بەرفراوان كەوتەوە و بەهۆیەوە چەندین دۆنم پوش و پاوانیش سوتان. لەیەكەم ساتی ڕووداوەكە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گاپیڵۆن و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە بە هاوكاری لەگەڵ هاووڵاتیانی گوندەكان بەردەوام بوون لەكوژاندنەوەی ئاگرەكە ، بەڵام بەهۆی بوونی (مین و تەقەمەنی ) لە ناوچەكە كوژاندنەوەی ئاگرەكە سەخت بوو . دوای هەوڵ و ماندوو بوونێكی زۆر توانرا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت .
زیانی ئاگرەكە چەندین دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان
هۆكاری ئاگركەوتەوەكە نادیارە لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە .

جێگەی خۆیەتی دەستخۆشی لە هەموو ئەو هاوڵاتی و گوندنشینە خۆبەخشانە بكەین كە دڵسۆزانە هاوكارو پشتیوانی پۆلیسی دارستان بوون لە كوژاندنەوەی ئاگر و پاراستنی سروشت و ژینگەدا دەورو كاریگەری بەرچاویان هەبووە.

ژینگە

بەنداوی زەلان پێنج ساڵە چارەنوسی بە نادیاری ماوەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەنداوی زەلان زیاتر لە 13 ساڵە كاری نەخشەسازی بۆ كراوە و پێنج ساڵە ئاوبردویەتی و تائێستا كەس چارەنوسی نازانێت، بەڕێوەبەری ناحیەكەش دەڵێت”هەستدەكەم ناوچەكەی ئێمە بێكەسە و كەس دەنگمان ناگەیەنێتە شوێنی بەرپرس”.

سەباح مەعروف، بەڕێوەبەری ناحیەی زەلان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، شوێنی بەنداوەكە لە سنوری زەلان گواستراوەتەوە و بەشێوەیەك دەستكاری كراوە، كە سودێكی زۆری لێوەرناگیرێت، ئەگەر دروستیشبكرێت.

وتیشی”لە ماوەی ڕابردوودا حكومەتی هەرێم پارەی بۆ 12 بەنداوی تەواونەكراو دابین كرد بۆ ئەوەی تەواو بكرێن، بەڵام بەنداوی زەلانی تێدا نەبوو، واهەست دەكەم ناوچەكەی ئێمە بێكەس و كەس دەنگمان ناگەیەنێت بە شوێنی بەرپرس”.

بەنداوی زەلان لە ساڵی 2013 دا كاركردن تێیدا دەستی پێكرد و لە زستانی 2015 دا بەهۆی لافاوەوە ئاوبردی و تائێستا چارەنوسی دروستكردنی بەنداوەكە نادیارە.

بەڕێوەبەری ناحیەی زەلان ئاماژەی بەوەكرد، هیچ زانیارییەكیان لەسەر دەستپێكردنەوەی پڕۆژەكە نییە.

بەنداوی زەلان دەكەوێتەسەر چەمی قەڵاچوالان لەسنوری قەزای چوارتا لە ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانییەوە و لە حاڵەتی تەواوكردنییدا دەتوانێت نزیكەی 20 ملیۆن مەتری سێجا ئاو كۆبكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارین لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە.

بەپێی ئامارێك لەو ماوەیەدا زۆرترین بڕی باران لە قەزای كفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان باریووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: شەختە دروست دەبێت
شەپۆلێكی سەرما و بەفر ناو شارەكانی هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای كۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، كە بارستە هەوایەكی ساردی سیبری هەرێم دەگرێتەوە و بەفر لە ناو شارەكان دەبارێت و دەشڵێت: “لە هەفتەی داهاتوودا بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرماوە شەختە دروست دەبێت”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ‌ بارستە هەوارەكی ساردی سیبیری ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات، ڕۆژی هەینی باران لە تەواوی ناوچەكەمان دەبارێت.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی كاریگەری ئەو بارستە هەوا ساردە شەپۆلێكی بەفر بارین ناوچە جیاجیاكانی هەرێم دەگرێتەوە و سەرجەم شارۆچكە و شارەدێیەكانی ناوچە شاخاوییەكان و سەنتەری پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە بەفر دەبارێت.

ڕوونیشیدەكاتەوە، كاریگەری ئەم شەپۆلە تاكو ڕۆژی شەممە بەردەوامی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر مەودای بینین كەم دەبێتەوە بۆ كەمتر لە 1 كیلۆمەتر و ڕۆژی یەك شەممە نزمترین پلەی گەرمی نزیك دەبێتەوە بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی و دەبێتەهۆی دروستبوونی شەختە لەكاتەكانی بەیانی زوودا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان