ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئۆپەراسیۆنی هێزە عیراقییەكان بەردەوامە
“هێزە عیراقییەكان بەبێ پێشمەرگە ناتوانن ڕووبەرووی داعش ببنەوە”


خەڵك-بەشی هەواڵ

هێزە ئەمنییەكانی عیراق ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ ڕاوەدونان و دەستگیركردنی چەكدارانی داعش لە كەركوك دەست پێكرد.

ئاژاسی سۆمەرییەنیوز بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنییەكانی عیراق ئۆپەراسیۆنێكیان دژی چەكدارانی داعش لە ناوچەی ئەلكەرحەی پارێزگای كەركوك ئەنجام دا.

بەپێی زانیارییەكان، هێزە ئەمنییەكان دەستیان بەسەر ژمارەیەكی بەرچاو لە ئامێری هەواڵگری و سەربازی چەكدارانی داعشدا گرتووە.

لای خۆشیانەوە هێزی ئاسمانی عیراقی ناوەندی پزیشكی چەكدارانی داعشیان لە باشووری ڕۆژئاوای موسڵ بوردومان كرد.

ئەمەش لەكاتێكدایە محەمەد مەحمود جێگری بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، داعش لە ناوچەكەدا بوونیان هەیە و مەترسییان بۆسەر هاووڵاتیان دروست كردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هێزە عیراقییەكان ناتوانن بەرەنگاری چەكدارانی داعش ببنەوە، ئەمەش وایكردوە بۆشایی ئەمنی لە ناوچەكەدا دروست ببێت.

وتیشی” ناوچەكە پێویستی بە گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە هەیە و بە گەڕانەوەی پێشمەرگەش ئارامی ڕوو لە ناوچەكە دەكاتەوە”.

عێراق

“دەست بە ئامادەكاری بۆ ساختەكاری لە هەڵبژاردنی داهاتوو كراوە”


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەركردەیەكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدانی سوننەكانی عیراق، كە لەلایەن نوجێفی-یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ئاشكرای دەكات، كە كوتلە سیاسییەكان دەستیان كردووە بە ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا.

حازم جەنابی، سەركردەیەكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان بە ئاژانسی (المعلومە)ی ڕاگەیاندووە، ئەوەی ڕوودەدات لە گۆڕانكاری لە فەرمانبەرانی كۆمسیۆن نیشانەی ئەوەیە، كە هەندێك لە كوتلە سیاسیەكان دەیانەوێت دەستوەردان و یاری بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، بەشدارانی پڕۆسەی سیاسی كاردەكەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا ساختەكاری گەورە بكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەڵبژاردنەكانی داهاتوو پاك و بێگەرد نابن بەهۆی ئەوەی تاوەكو ئێستا سیاسییەكان كۆنتڕۆڵی دۆخی سیاسی وڵاتیان كردووە.

لای خۆشیەوە، د. موسەننا ئەمین، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو هۆشداری دا بە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق كە دانانی بەرپرسی ئۆفیس و بەش و لقەكانی لە پارێزگاكان دوور لە حیزبە باڵادەستەكان بێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ویستوویانە لەڕێگەی چاوپێكەوتنی سكایبەوە، كە تەنها چەند خوولەكێكی خایاندووە بەرپرسی ئۆفیس و بەشەكان دابمەزرێنێت، كە ئەمەش كارەساتی گەورەی لێدەكەوێـتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق 260 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماكرا


خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، بەردەوام ژمارەی تووشبووان كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوونە و ئەمڕۆ یەكشەممە 260 كەس تووشبوون و 46 كەسیش چاكبوونەوە 10 كەسیش گیانیان لەدەستداوە .

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی ئایاری 2020 پشكنین بۆ 5 هەزار و 381 ئەنجامدراوە و 260 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون ، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 24 كەسیش لە سلێمانی و 7 لەكەركوك و 4 لە دهۆك تۆماركراوە.

ڕاشیگەیاندووە، هەر ئەمڕۆ 46 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون هاوكات 10 حاڵەتی مردنیش بەو ڤایرۆسە تۆماركرا.

ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 6 هەزار و 439 كەس و چاكبوونەوەش 3 هەزار و 156 كەس و مردنیش 205 كەس و دەشڵێت:”هێشتا 3 هەزار و 78 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان و 46 توشبوون لە چاودێری چڕدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

چەند هەوڵێكی داعش بۆ كردەوەی تیرۆرستی لە عیراق و هەرێمی كوردستان شكستی پێهێنرا


خەڵك- بەشی هەواڵ

شانەی سقوور لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق شكست پێهێنانی چەند هەوڵێكی داعش بۆ كردەوەی تیرۆرستی لە ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات و دەشڵێت: “دوو سەركردەی داعش دەستگیر كراون”.

ئەبو عەلی بەسری، سەرۆكی شانەی سقوور و بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری و دژە تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە راگەیاندنی فەرمی عیراقی ڕاگەیاندووە، “لەم ئۆپەراسیۆنەدا دوو تیرۆریستی داعشمان لە بەسرە بەناوەكانی شەهاب رائید عەبدوللـەتیف تەمیمی و یاسر خالیدی دەستگیركرد، كە بەرپرسی پەیوەندیكردن و كۆكردنەوەی پاشماوەی داعش بوون لە پارێزگا ڕزگاركراوەكان.

ئاشكراشی كردووە، ئەو دوو تیرۆریستە پێشتر كردەوەی تیرۆریستییان دژی هێزە چەكدارەكان و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی ئەنجام داوە، هاوكات لە سەردەمی دەسەڵاتداری داعش لە نەینەوا و رومادی و سەڵاحەدین لە ساڵی 2014 سەرانەیان لە خەڵكی وەرگرتووە و هاووڵاتیانیان ئەشكەنجەداوە.

بەسری دەشڵێت: “لە چەند ئۆپەراسیۆنێكی خێرا توانیمان بەمدواییە شكست بە چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی بهێنین، كە بەغدا و پارێزگاكان و هەرێمی كوردستانیان دەكردە ئامانج”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان