ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەحمەدی نەژاد سێ‌ نامەی بۆ ترەمپ ناردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی پێشووتری كۆماری ئیسلامی ئێران پێشنیارێكی خستۆتەڕوو، تیایدا داوا دەكات تاران و واشنتۆن گفتوگۆی دوو قۆڵی ئەنجام بدەن.

مەحمود ئەحمەدی نەژاد نەژاد سەرۆكی پێشووتری كۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (نیویۆرك تایمز)ی ئەمریكایی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای بە كەسێكی كردە و سەرمایەدار دادەنێت كە دەتوانێت خەرجی و سوودەكان مەزەندە بكات و بڕیار بدات لێرەشەوە داوا لە ترەمپ دەكات لە سەر بنەمای خەرجی و سوودەكان قازانج و سوودەكانی هەردوو وڵات بۆ ماوەیەكی دوور مەودا بخەمڵێنێت و گفتوگۆیەكی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تاراندا ئەنجام بدات.

مەحمود ئەحمەدی نەژاد جەختیشیكردەوە، پێویستە تاران و واشنتۆن گفتوگۆیەكی ڕاستەوخۆ دەست پێبكەن بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەو ناكۆكیانەی كە لە ساڵی 1978 وە لە نێوان هەردوو وڵاتدا دروست بوون، دەشڵێت ترەمپ كارێكی باش دەكات ئەگەر سەرەتا بەشێك لە سزاكان لەسەر ئێران هەڵگرێت.

سەرۆكی پێشووتری ئێران ئاشكراشیكرد، لە ڕێگەی باڵیۆزی سویسڕاوە لە تاران سێ پەیامی ئاڕاستەی ترەمپ كردووە كە تیایاندا بیرۆكەی فەلسەفی و ئامۆژگاری بەڕێوەبردنیان بۆ ترەمپ تێدابووە.

جیهان

ئێران، هەڵویستی خۆی لەسەر ڕێكەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل ڕاگەیاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، ڕاگرتنی 4 كەشتی ئێرانی لە لایەن ئەمریكاوە درۆیەكی گەورەیە.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ لیژنەی بەرەنگار بوونەوەی كۆرۆنا ڕایگەیاند، ڕاگرتنی 4 كەشتی ئێرانی لە لایەن ئەمریكاوە درۆیەكی گەورەیە.
وتیشی”ئەمریكا بۆ پەردەپۆشكردنی شكستەكەی لە ئەنجومەنی ئاسایش ئەو بابەتە دەوروژێنێت”.

ئاشكراشیكرد، شكستی ئەمریكا لە ئەنجومەنی ئاسایش سەركەوتنی سیاسی ئێران بووە، تەنانەت ڕێككەوتنی ئەتۆمیش دەتوانێ ئەمریكا زەلیل بكات.

سەبارەت بە ڕێككەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات ناوبراو ڕایگەیاند، هیوادارین وڵاتانی ناوچەكە وانە فێر ببن لە زەلیل بوونی ئەمریكا و نزیكی ئەو ڕژێمە داگیركەر و ستەمكارە نەكەون كە ساڵانێكە خەریكی ستەم كردنە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕوسیا دەستی بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، دەستمان كردووە بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا.

وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ شەمە ١٥-٨-٢٠٢٠ دەستمانكردووە بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئەوەی بە زووترین كات هاووڵاتیان بەكاریبهێنن و چارەسەر بكرێن.

جەختی لەوەش كردەوە، ئەم ڤاكسینە لەلایەن ناوەندی بایۆلۆجی (غامالیا)ەوە پەرەی پێدراوە و بەرهەم دەهێنرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە 20 وڵات داوایان لە حكومەتی ڕوسیا كردووە و ئامادەییان بۆ كڕینی ڤاكسینەكە دەربڕیوە و سەرۆكی ڕوسیاش ڕایگەیاندوە كە ڤاكسینەكەیان لەسەر مرۆڤ تاقی كردوەتەوە و ئەنجامی باشی هەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نوێترین زانیاری لەسەر تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 21 ملیۆن و 372 هەزار و 792 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 11ی ئەمڕۆ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 21 ملیۆن و 372 هەزار و 792 حاڵەت، لەو ژمارەیەش حەوت سەد و 63 هەزار و 730 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 476 هەزار و 266 كەس و 171 هەزار و 535 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان