ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“حكومەت لە ئاست نۆژەنكردنەوەی ڕێگای سەرەكی خاڵی سنووری باشماخ كەمتەرخەمە”


خەڵك-بەشی هەواڵ

نۆژەنكردنەوەی ڕێگای سەرەكی نێوان شارۆچكەی پێنجوێن و خاڵی سنووری باشماخ تا ئێستا تەواو نەكراوە و هاووڵاتیان و شۆفێرانیش نیگەرانن و داوا دەكەن كاری زیاتر بكرێت تاكو زووتر تەواو ببێت.

بەهۆی بوونی خاڵی سنووری باشماخ لەنێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە سنووری شارۆچكەی پێنجوێن، فشارێكی زۆری هاووڵاتیان و شۆفێران بەسەر ڕێگای سەرەكی نێوان پێنجوێن و باشماخەوە هەیە و زیاتر لە ساڵێكە كار كردن لەو ڕێگایە بوونی هەیە، بەڵام تا ئێستا تەواو نەبووە.
لە بەدواداچوونێكی (خەڵك) دا هاووڵاتیان و شۆفێران لە شەقامەكە نیگەرانن و داوا دەكەن هەرچی زووترە ڕێگاكە تەواو بكرێت.
ئاماژەیان بۆ ئەوەش كرد، هەرچەندە ئەم ڕێگایە و خاڵە سنوورییەكە خێر و بێرێكی زۆری بۆ حكومەتی هەرێم هەیە، بەڵام حكومەت لە ئاست چارەسەركردن و نۆژەنكردنەوەی ڕێگا و شەقامەكانی ناوچەكە كەمتەرخەمە و نەیتوانیوە بە خێرایی كارەكانی ڕایی بكات.

لای خۆشییەوە زانا ڕەحمان قائیمقامی پێنجوێن بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كاركردن لە ڕێگا و شەقام و پڕۆژەكە بەردەوامە و تەواو نەبووە.

وتیشی”ئومێد دەكەین ئەمساڵ بەشی زۆری پڕۆژەكە تەواو ببێت”.

کوردستان

لەڕووداوێكی هاتووچۆدا منداڵێك گیانی لە دەست دا


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕایدەگەیەنێت، لە شارەدێی چوارقوڕنە لە ڕووداوێكی شێلاندا لە گەڕەكی قەندیل منداڵێكی تەمەن یەك ساڵان گیانی لەدەستدا ، دەشڵێت،”لە ئێستادا شۆفێرەكە ڕاگیراوە لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە لە شارەدێی چوارقوڕنە لە ڕووداوێكی شێلاندا منداڵێك گیانی لەدەستدا، كە ڕووداوەكە لە گەڕەكی قەندیل لە چوارچوورنە ڕوویداوە.

ڕاشیگەیاندووە ، ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری شێری تیكۆ بووە شۆفێرەكەی ناوی (ح.ح.أ) لە ڕەگەزی نێر و تەمەن 39 ساڵ دانیشتووی هەمان گەڕەكە و منداڵەكە تەمەنی یەك ساڵە و ناوی (ی. ڕ. ئ) لە ڕەگەزی مێ یە و دانیشتووی چوارقوڕنە – گەڕەكی قەندیلە شۆفێرەكە بێ ئاگا بەسەر شەقامەكەدا ڕۆیشتووە منداڵەكەی شێلاوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، تەرمی منداڵەكە دوای ئەنجامدانی توێكاری پزیشكی ڕادەستی كەسو كارەكەی كراوە و شۆفێری ئۆتۆمبیلەكەش بەپێی مادەی 24 لە یاسای هاتووچۆ ڕاگیراوە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە.. سەرەڕای قەدەغەی هاتوچۆ؛ لە هەولێر لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا 5 گەنج گیانیان لە دەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر بڵاویكردەوە: لە یەك ڕووداوی هاتوچۆدا پێنج كەس گیانیان لەدەستدا.

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، كەمێك لەمەوبەر ‎لە یەك ڕووداوی هاتوچۆدا پێنج كەس گیانیان لەدەستدا.

نەخۆشخانەكە ئاماژەی بەوەشداوە: ئەو ژمارەیە ‎زیاترە لە ژمارەی مردووان بە كۆرۆنا لە سەرەتاوە تا ئێستا.

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر ڕوونیشیكردووەتەوە، هەر پێنج قوربانییەكە گەنجن و نەتوانراوە تەرمی یەكێكیان لە ئۆتۆمبێلەكە دەربهێنرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 9 تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری هەولێر دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، نۆ تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانكران.
تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان شەش ئافرەت و سێ پیاون دانیشتووی گەڕەكەكانی (شێخ ئەحمەد، مامۆستایان، گوندی كۆری) هەموویان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون، حەوت لەوان بەركەوتەی تووشبووانی پرسەكانی ماتەمینی گەڕەكی كارێزانی شاری هەولێرن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، نۆ تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانكران، كە شەش ئافرەت و سێ پیاون دانیشتووی گەڕەكەكانی (شێخ احمد، مامۆستایان، گوندی كۆری) هەموویان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون،حەوت لەوان بەركەوتەی تووشبووانی پرسەكانی ماتەمینی گەڕەكی كارێزانی شاری هەولێرن.

وەزارەتی تەندروستی
٩ نیسان ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان