ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

چاوپێکەوتن

ڤاڵڤێردی: گریزمان شاره‌زای لالیگایه‌، خێرا و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه‌ و دڵنیام یاریده‌مان ده‌دات

خه‌ڵک سپۆرت – بارسا تی ڤی

ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ چاوپێکه‌وتنێکی کورت له‌گه‌ڵ که‌ناڵی “بارسا تی ڤی” ئه‌نجام ده‌دات، له‌ چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا به‌ته‌واوی ته‌رکیز ده‌خاته‌ سه‌ر گواستنه‌وه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌ و بۆچونی خۆی له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌رده‌بڕێت.

گرنگی سێ بۆنده‌ ئیمزاکراوه‌که‌ی هاوینی ٢٠١٩ له‌چیدایه‌؟

هه‌رسێ گواستنه‌وه‌که‌ گرنگن بۆمان، له‌سه‌رجه‌م هێڵه‌کان سودمه‌ند ده‌بین و چاوه‌ڕێی زۆریان لێده‌که‌ین، ده‌زانم هانده‌رانمان خه‌ونی گه‌وره‌ و قورسیان له‌سه‌ر بونیاد نه‌ناون، ده‌مانه‌وێت به‌خێرایی وایان لێبکه‌ین له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ی بارسا خۆیان بگونجێنن.

ڕوونکردنه‌وه‌ت بۆ بۆندی گریزمان چییه‌؟

گریزۆ یاریزانێکی نایابه‌ و ئه‌زمونی له‌خولی ئیسپانیا “لالیگا”دا هه‌یه‌ و شاره‌زایه‌، خێراییه‌که‌ی ناوازه‌یه‌ و ده‌زانێت چۆن مه‌وداکان ده‌دۆزێته‌وه‌ و سودیان لێوه‌رده‌گرێت، له‌به‌رده‌م گۆڵی ڕکابه‌رانیشدا یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه‌.

 

“ئامانجی ئه‌م وه‌رزه‌شمان وه‌ک وه‌رزه‌کانی تره‌، به‌ده‌ستهێنانی سه‌رجه‌م نازناوه‌کانه‌”

 

دی یۆنگ؟

‌چه‌ند ساڵی ڕابردوو له‌ئاستی باڵادا یاریی کردووه‌، ئیمزاکردنی بۆند له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه‌ گره‌وکردنه‌ بۆ داهاتوو، یاریزانه‌که‌ هه‌مان شێوازی بارسا یاریی ده‌کات و هیواده‌خوازین له‌ ناوه‌ندی یاریگا گه‌شه‌ به‌ پێکهاته‌که‌مان بکات و گڕوتینی زیاترمان پێببه‌خشێت.

نیتۆی گۆڵپارێز، ئامانج له‌ گواستنه‌وه‌ی چییه‌؟

ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ یاریزانێکی ئه‌زمونداره‌، گرێنتیه‌ بۆ پێگه‌ی گۆڵپارێزی یانه‌که‌مان، ڕکابه‌رێکی گونجاوه‌ بۆ تێر شتیگن.

ئامانجی وه‌رزی داهاتووی بارسا چییه‌؟

وه‌ک ئامانجی هه‌موو وه‌رزه‌کانی تر، بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م رووبه‌ڕوبونه‌وه‌کان و ئه‌و پاڵه‌وانێتیانه‌ی به‌شداری تێدا ده‌که‌ین.

بۆچونت ده‌رباره‌ی گه‌شته‌کانی هاوینه‌ به‌ره‌و ژاپۆن؟

ده‌چینه‌ ژاپۆن و هیوا و ئامانجی گه‌وره‌مان هه‌یه‌، ئێمه‌ ده‌زانین پێکهاته‌ی یانه‌که‌مان بۆ ژاپۆنیه‌کان چ گرنگه‌یکی هه‌یه‌ و لێکنزیکبونه‌وه‌مان زۆر به‌هێزه‌، جگه‌ له‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌رده‌واممان له‌گه‌ڵ ئه‌ندرێس ئینێستا و داڤید ڤیا هه‌یه‌ که‌ له‌و وڵاته‌ یاریی ده‌که‌ن.

به‌رشلۆنه‌ ته‌نها به‌و گواستنه‌وانه‌ ده‌وه‌ستێت که‌ ئیمزاکراون؟

له‌کۆتاییدا ئه‌وه‌ کاری ئیداره‌ی یانه‌یه‌، باوه‌ڕ ناکه‌م ته‌نها به‌و گواستنه‌وانه‌وه‌ بوه‌ستن.

چاوپێکەوتن

لوکاس هێرناندێز: زێدان باشترینی فەرەنسایە و خۆم بە قەرزاری سیمیۆنی دەزانم

خەڵک سپۆرت – سپۆکس سپۆرت

لوکاس هێرناندێزی فەرەنسی بەرگریکاری یانەی بایرن میونشن، چاوپێکەوتنێک لەگەڵ تۆڕی “سپۆکس سپۆرت” ئەنجام دەدات و بەم شێوەیە وڵامی پرسیارەکان دەداتەوە:

هەواڵی پێکانەکەیی و ئامانجی گەڕانەوەی

ئێستا زۆر باشم و هێشتا ١٠ ڕۆژم لەبەردەمدا ماوە بۆ گەڕانەوە، پەرۆشم بۆ گەڕانەوە و یاریدەدانی یانەکەم، ئامانجم گەیشتنە بەوپەڕی تواناکانم لەنیوەی دووەمی وەرزدا.

دوورخستنەوەی نیکۆ کۆڤاچ

کۆڤاچ ڕاهێنەرێکی نایابە و لە کارەکانی داهاتوویدا هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم، بەڵام کیمیای ڕاهێنەرەکە لەگەڵ یاریزانان و پێکهاتەی یانەکە نەگونجا و دوورخرایەوە.

ئەگەری بەردەوامبوونی هانز فلیک

بۆچی بەردەوام نەبێت؟! کارێکی باش دەکات و ئاستی پێکهاتەکە بە چاودێری ئەم ڕاهێنەرە بەرزبووەتەوە، ئەگەر بارودۆخەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت لەو باوەريدام تا کۆتایی وەرز بەردەوامی پێدەدرێت.

گواستنەوە بە (٨٠) ملیۆن کاریگەرییەکانی ئەو نرخە بەرزە

بڕی ئەو پارەیەی پێمدراوە نابێتە بارگرانی لەسەرم، بەڵام بێگومان دەمەوێت بیسەلمێنم کە شایەنی ئەو پارە زۆرە بووم و متمانەی یانەی بایرن میونشن بەدەست دەهێنم، زۆر پەرۆشم بۆ گەڕانەوەو سەلماندنی تواناکانم.

کاریگەری ڕەخنەکانی ڕۆمەنیگە و ئۆلی هۆنێس

هۆنێس و ڕۆمەنیگە دوو کەسایەتی گەورەن و مافی خۆیانە ڕەخنە بگرن کاتێک پێکهاتەکەمان شایەنی ڕەخنەبێت، بۆ نمونە کاتێک بە فرانکفۆرت دۆڕاین.

لە ڕووبەروبونەوەی فرانکفۆرت چی ڕوویدا؟

نازانم، چونکە لوێ نەبووم، بەڵام کاتێک لەوێ بووم لەوە تێگەیشتم کە ڕەخنەکان ڕووەو سەرکەوتن و ڕاستکردنەوەی هەڵەکان ئاڕاستەمان دەکەن، نەک ڕوخاندنمان.

بۆچی پەیوەندی بە بایرنەوە کرد؟

کاتێک ساڵحەمیدزیچ پەیوەندی پێوەکردم دووجار بیرم نەکردەوە و یەکسەر ڕازی بووم، پێویستی نەکرد کەس قەناعەتم پێبکات، هەمیشە حەزم بەوەبوو بۆ یەکێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا یاریی بکەم و بایرنیش یەکێکە لە گەورەکان، خۆشحاڵم ئەو بڕیارەمدا و هەست بە باشتربوون دەکەم.

جیاوازی نێوان بایرن و ئەتلەتیکۆ مەدرید

لە ئەتلەتیکۆ ئەو لایەنە هونەریە بەهێزەمان نەبوو کە لە بایرن بوونی هەیە، لەوێ زیاتر پشتمان بە لایەنە ئابوریەکان دەبەست و گرنگی بە تەکنەلۆجیا دەدرا لەبری توانستە جەستەییەکان.

خەونی گریزمانە

ئەو یاریزانەی حەزدەکەم لە بایرن یاریی لەگەڵ بکەم ئەنتوان گریزمانە، چەندین ساڵ هاوڕێی نزیکی یەکتری بووین و هیوادەخوازم ڕۆژێک لە ڕۆژان پەیوەندیمان پێوە بکات.

ئەو یاریزانەی لەتەمەنی لاوێتیدا سەرسامی کردووە

دوو یاریزان سەرسامیان کردبووم، لیزارازۆ لەبەرئەوەی لەهەمان پێگەی ئێستای مندا یاریی دەکرد، هەروەها زینەدین زێدان کە باشترین یاریزانی فەرەنسیە لەمێژوودا.

باشترین ڕاهێنەر

دیێگۆ سیمیۆنی، تەمەنم ١٦ ساڵ بوو چاوم پێیکەوت، لەو کاتەوە لەگەڵمدا بووە تائێستا و خۆم بە قەرزاری دەزانم.

بەهێزترهن بەرگریکاری جیهان

ڤێرجیل ڤان دایک، لەئێستادا هیچ بەرگریکارێک لە ڤان دایک باشتر نییە و لەگەڵ لیڤەرپوڵ وەرزێکی بەهێزی بەڕێکرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

چاوپێکەوتن

ڤاڵڤێردی: گریزمان بەرامبەر ئەتلەتیکۆ یاریی دەکات و دیمبیلی خەمباری کردین

خەڵک سپۆرت – بارسا تی ڤی

ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی بارسا ئەنجام دەدات و ئاماژە بە چەندین بابەتی گرنگی ڕۆژ دەدات، ئەمەش کوورتەیەکە لەچاوپێکەوتنەکە:

لەبارەی پێکانی عوسمان دیمبیلیەوە چی دەڵێیت؟

ئەوەی بەسەر دیمبیلی هاتووە خەمباری کردوین، بەر لەوەی توشی پێکان بێت زۆر بەباشی مەشقەکانی ئەنجام دەدا، دڵنیاتان دەکەینەوە کە بە وریاییەوە ئاگاداری دەبین.

هۆکاری پێکانەکانی چییە؟

نازانم پێکانەکەی هەمان پێکانی ماسولکەیی پێشووە یان نا، بەڵام یەکەم جار نییە توشی پێکان دەبێت و چەند جارێک دووبارە بۆتەوە، ئێمە لەلایەن خۆمانەوە دەمانەوێت گرنگی زیاتری پێبدەین و زیاتر ئاگاداری دۆزی جەستەیی بین.

مێسی و سوارێز هاوسەنگی و خۆگونجاندنیان بۆ گەڕاوەتەوە، ئەمە کاری کێیە؟

مێسی و سوارێز ماوەیەکی زۆرە بەیەکەوە یاریی دەکەن، لەنێو یاریگادا کە هاوسەنگی بەدەست دەهێنن هەموو هەلێکیان بە گۆڵ کۆتایی دێت.

گرنگ بوو بەرامبەر دۆرتمۆند سەرکەوتن بۆ قۆناغی (١٦)ی چامپیۆنز لیگ مسۆگەر بکەن؟

بەڵێ، سات بەساتی یارییەکە لەکاتی خۆیدا ژیاین، ئامانجمان ئەوەبوو بەخێرایی سەرکەوتن مسۆگەر بکەین.

لەڕووی دەرونیەوە بوژانەوە؟

بێگومان، کەمێک لەڕووی دەرونیەوە بوژاینەوە، خۆشحاڵین کە توانیمان بە پلەی یەکەمی گروپە بەهێزەکەمان سەرکەوین، ئێمە پاڵێوراوی سەرەکی بووین و پێویست بوو ئەو ڕاستیە بسەلمێنین.

گریزمان وردە وردە خۆی دەگونجێنێت…

گریزمان لەنێو یاریگادا وزەیەکی زیاترمان پێدەدات، پێویستە لەوەش زیاترمان پێشکەش بکات و لەگەڵ مێسی وسوارێز باشتر خۆی بگونجێنێت، چونکە یاریزانێکی گەورەیە.

پێتوایە لە داهاتوودا دووانەی مێسی و گریزمان سەرکەوتو دەبن؟

ئەوان دوو یاریزانی ناوازەن، یاریزانە گەورەکان زۆر بەباشی لەیەکتری تێدەگەن، بۆ مێسی و گریزمان پێموایە کاتی زیاتریان پێویستە.

ئومتیتی گەڕاوەتەوە سەر ئاستە بەرزەکەی، پێتوایە گەڕاوەتەوە؟

بەڵێ، ئومتیتی یاریزانێکە لە ئاستی باڵادایە و خۆشحاڵین بەگەڕانەوەی، هیوادارین لەسەر هەمان ئاست بەردەوام بێت.

گریزمان بەرامبەر ئەتلەتیکۆ یاریی دەکات؟

گریزمان بۆ ڕووبەروبونەوەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئامادەیە، بەڵی بەشداری دەکات.

بەرشلۆنە لە قەیرانەکان دەرباز بووە؟

هەمیشە باس لەوە دەکەن گوایە ئێمە لە قەیرانداین و پاشان باس لە دەربازبوونمان دەکەن، ئەوە بابەتێکی زیندوو و بەردەوامە، بەڵام ئێمە ئامانجمان بردنەوەی سەرجەم ڕووبەڕوبونەوەکانە و هەست ناکەین لەو باردۆخانەدا بین، لە قورسترین کۆمەڵەی خولی یانە پاڵەوانەکان ململانێمان کرد، ماندوبووین و سەرکەوتین، ئەوەش بۆ ئێمە واتای سەرکەوتنی هەیە و دەریدەخات هەمیشە لەسەر ڕێگەی ڕاست بووین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

چاوپێکەوتن

مێسی خۆشترین و ناخۆشترین ساتەکانی ژیانی و باشترین گۆڵ و ڕاهێنەر ئاشکرا دەکات

خەڵک سپۆرت

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندوی یانەی بەرشلۆنە لەچاوپێکەوتنێکدا وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگ و پەیوەندیدار بە خودی خۆیەوە دەداتەوە و باشترین ڕاهێنەر لەژیانی وەرزشییدا دیاری دەکات.

لیۆی ئەفسانەی بارسا و ئەرجەنتین دیدارێک لەگەڵ ئێزگەی “ڕاک ١”ی کەتەلۆنی ئەنجام دەدات و بەم شێوەیە وەڵامی پرسیارە گرنگەکان دەداتەوە:

چۆن بووە باشترین؟

“هەموو وەرزێک هەوڵدەدەم تواناکانم بەرەوپێش ببەم، پێموابێت کارکردن لەگەڵ پیپ گواردیۆلا زۆر بەسود بوو، وەک یاریزانێک زۆر بەرەوپێش چووم”

خۆشترین ساتەکانی ژیانی

“ئەم پرسیارە قورسە، چونکە من لەژیانی وەرزشیمدا بەچەندین ساتی خۆشدا تێپەڕم کرد و چەندین قۆناغم تێپەڕاند، پێموابێت سەردەمی گواردیۆلا خۆشترین ساتەکانی ژیانم بوو”.

ناخۆشترین ساتەکانی ژیانی

ساڵی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٤ دووچاری پێکان بووم و ماوەی دوو تا سێ مانگ لەیاریکردن دابڕام، دوای ئەوە بۆ قۆناغی ڕیکەڤەری گەڕامەوە بۆ ئەرجەنتین، ئەوە ناخۆشترین ساتەکانی ژیانی وەرزشییم بوو”.

جوانترین گۆڵ

ئەو گۆڵەی لە ڕۆما بەرامبەر مانچستەر یونایتد بەلێدانی سەر تۆمارم کرد، بەهۆیەوە نازناوی چامپیۆنزلیگمان بەدەستهێنا”.

قورسترین هێڵی بەرگری تا ئێستا ڕووبەڕوی بووەتەوە

یەکێک بەتایبەتی؟ نازانم، ئێمە هەمیشە ڕووبەڕوی ڕکابەرە سەرسەختەکان بوینەتەوە، پێموابێت یانە ئینگلیزیەکان ڕووبەڕوبونەوەیان قورس بووە، ناوی یانەیەک بەتایبەت ناهێنم، چونکە ژمارەیان زۆر بووە”

بەهێزترین ڕکابەر تائێستا ڕووبەڕوی بۆتەوە

“هەڵبژاردەی ئیسپانیا، یارییەکی دۆستانەی ئەرجەنتین بوو لە ساڵی ٢٠١٠ بەرامبەر ئیسپانیا”

باشترین یاریی

“خولی یانە پاڵەوانەکان، قۆناغی چارەکی کۆتایی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید کە بەئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەمان بەدەست هێنا، وەرزی ٢٠١٠/٢٠١١ بەرامبەر پێکهاتەکەی جوزێ مۆرینیۆ”

ئەو هاوڕێیەی لێی پەشیمانە

“هەمیشە پەیوەندی توندوتۆڵم لەگەڵ هاوڕێکانم هەبووە و لەو باوەڕەدا نیم لە هاوڕێیەتی هیچیان پەشیمان بم”

باشترین ڕاهێنەر

“بەڕای من گواردیۆلا لەهەمووان باشتر بوو، هەروەها لویس ئینریکی، زۆر نزیکن لەیەکەوە”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان