ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٩ بەکارهێنانی مۆز بۆ پێست کە زۆر سوودت پێدەگەیەنێت

خێزان

مۆز زۆر سوودی هەیە بۆ جوانكاریی، بە شێوەیەك ناویان ناوە “میوە ئاڵتونییەكە” بە هۆی ئەو هەموو سوودەوە كە هەیەتی بۆ تەندروستی لەش و پێست، هەروەها زۆر باشە بۆ نەهێشتنی زیبكە و وشكنەبوونەوەی پێست.

-مۆز ماددەی دژە بەكتریای تێدایە و دەتوانیت بیخەیتە سەر دەموچاوت بۆ چارەسەركردنی زیبكە، یان لەگەڵ شیر و شۆفاندا تێكەڵی بكەیت و بیدەیت لە دەموچاوت.

-مۆز زۆر بەسودە بۆ كێشەی وشكبوونەوەی چاوەكان، چونكە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، لەبەر ئەوە هەموو ڕۆژێك مۆزێك بخۆ.

-مۆز ڕەنگێكی پەمەی دەبەخشێت بە پێستت، دوو مۆز بدە لە پێستت و دوای 20 خولەك بیشۆ.

-مۆز دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و پۆتاسیۆم بۆیە پێست نەرم دەكات، و دەتوانیت لەگەڵ شەكری كوتراودا تێكەڵیانبكەیت و وەك كرێم بیدەیت لە دەستەكانت.

-بۆ پێستی چەور تێكەڵكردنی مۆز و شیر و شەربەتی لیمۆ زۆر بەسوودە بۆ پاككردنەوەی پێستی دەموچاو.

-یەكێك لە سوودەكانی مۆز ئەوەیە كە پێست بە گەنجی دەهێڵێتەوە، جا چی بە هۆی خواردنییەوەبێت یان ئەو گیراوانەی كە مۆزی تێدایە و دەدرێت لە دەموچاو.

-مۆز هەروەها بۆ پێستی وشك باشە، دەتوانیت گیراوەی مۆز و هەنگوین بۆ ماوەی 15 خولەك بدەیت لە دەموچاوت، دەتوانیت هەمان گیراوە بدەیت لە پێستی سەرت بۆ چارەسەری كێشەكانی قژی وشك.

-توێكڵی مۆز گرنگە بۆ چارەسەركردنی جێگای برین و زیبكە، چونكە پێستت هێمن دەكاتەوە و ڕۆشنییەكی سروشتی پێ دەبەخشێت.

-خواردنی مۆز نەك تەنها بۆ پێستت بەڵكو زۆر سودی هەیە بۆ تەندروستیت بە گشتی، سەرچاوەیەكی گرنگی وزەیە بە تایبەت بۆ ئەو كاتانەی زۆر هیلاكیت.

 

ژیاندۆستی

٦ ڕێنمایی گرنگ بۆ ئەوەی لەکاتی گەشتی ناو فڕۆکەدا ئاسوودەبیت و بێزار نەبیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنماییەکی گرنگە بۆ ئەوەی لەکاتی گەشتی ناو فڕۆکەدا ئاسوودەبیت و بێزار نەبیت:

 

– تۆپێکی تێنس لەگەڵ خۆتدا ببە بۆ ئەوەی ناوە ناوە بتوانیت پشتی پێ بشێلیت.

– جانتا و شتومەک لەبەر پێتدا دامەنی و بیکە جێگای خۆیەوە

– بەدەر لەو خواردنەی لەسەر فڕۆکە بۆت دەهێنن، با هەندێک میوە و خواردنی ئاسایی خۆتت پێبێت.

– پێویستە لەسەر فڕۆکە ئاو زۆر بخۆیتەوە بۆ ئەوەی جەستەت وشک نەبێتەوە، هەر بۆیە دەبەی ئاوی زیادە لەگەڵ خۆتدا ببە!

– دەتوانیت ناوە ناوە هەندێک وەرزشی خۆکشاندن لە جێگای خۆتەوە بکەیت

– دڵنیابە لەوەی کەرەستەی پێویست بۆ خەوتن لەناو فڕۆکەدا ببەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

فۆتۆگرافەرێک وێنەی ژنانی گرتووە پێش منداڵبوون و پاش منداڵبوون، گۆڕانکارییەکانیان ببینە

خێزان

ئەمانەی خوارەوە وێنەی کۆمەڵێک کەسن کە لەلایەن فۆتۆگرافەرێکی لیتوانیاوە چرکێنراون و تێیدا وێنەی ژنانی گرتووە پێش منداڵبوون و پاش منداڵبوون، پڕۆژەکەی فۆتۆگرافەرەکە بە ناوی “بوون بە دایک” بووە، و تێیدا فۆتۆگرافەرەکە جەختی کردووەتەوە لەسەر گۆڕانی چاو ئافرەتەکان کە منداڵبوون پڕۆسەیەکی قورسی ژیانیانە و بە ئازاری نۆ مانگی مناڵ هەڵگرتن لە سکدا و پاشان ئاگا لێبوونی هەتاوەکوو ئەو ماوەیە تەواو دەبێت، هەروەها فۆتۆگرافەرەکە کارەکەی لە ئینستەگرام و فەیسبووکدا بڵاوکردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

لەئێستادا لەچەند شوێنی ئەمازۆن ئاگر هەیە؟ چۆن وەبۆچی ئەو ئاگرانە دەستیان پێکردوە؟

خێزان

ئەمازۆن گەورەترین دارستانی باراناوی و سروشتی سەر ڕووی زەویە، ڕووبەرەکەی نزیکەی 5.5 ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، ئەمەش پترە لە هەشت ئەوەندەی ڕووبەری ووڵاتێکی وەک فەرەنسا، ئەمازۆن بەسیەکانی بەرگەهەوا و ئیکۆسیستەم یان سیستەمی ژینگەیی گۆی زەوی دادەنرێت، چونکە بڕی نزیکەی 20% لەو ئۆکسجینە بەرهەمدەهێنێت کە پێویستە بەردەوام بخرێتە ناوبەرگەهەوای گۆی زەوی بۆ ڕاگرتنی ڕێژەی ئۆکسجین، زۆرترین بڕی کاربۆنیش لەبەرگەهەوای گۆی دەردەکات لەڕێگەی کرداری تیشکەپێکهاتن، لوقمان حەوێز شارەزای گەردوونناسی باس لەم ڕوداوە دەکات لە میانەی چەند زانیارییەکی گرنگدا.

وێنەکانی مانگە دەستکردەکانی NASA و دەزگای کەشناسی ئەمەریکا NOAA کە دوێنێ بڵاوکرانەوە دەریدەخەن لەئێستادا لەسەدەها شوێنی ئەمازۆن ئاگری گەورە هەیە، دوکەڵەکەشی لە ئاسمانی زۆربەی ویلایەتەکانی ووڵاتی بەڕازیلی دەبینرێت، هەموو ساڵێک لە وەرزە نیمچە ووشکەکان ئاگر دەکەوێتەوە بەهۆی هۆکاری سروشتی و چالاکیەکانی مرۆڤیش، بەڵام ڕێژەی ئاگرەکانی ئەمساڵ گەلێک زیاترن، چالاکوانەکانی ژینگە لەبەڕازیل دەڵێن ڕێژەکەی ئەمساڵ دووئەوەندە زیاترە بەبەراورد بە ساڵی 2018، دەڵێن زۆربەی ئاگرەکانی ئەمساڵ بەمەبەست کراونەتەوە بۆ ئەوەی گەلێک شوێنی ئەو دارستانە تەخت بکرێت و دواتر ئەو ڕووبەرە بەتاڵانە بکرێن بە کێڵگەی بەخێوکردنی ئاژەڵە خۆماڵیەکان بەتایبەتی مانگا.

ئابووری بەڕازیل پشت بەکشتوکاڵ و بەرهەمهێنانی گۆشت دەبەستێت، لەوەتەی ناوەڕاستی سەدەی بیستەمەوە لەنێوان 30 بۆ 40 لەسەدای ڕووبەری دارستانی ئەمازۆن تەختکراوە و بۆ ئەو مەبەستە بەکارهاتووە، پێناچێت بەم زووانەش ئەم هێرشە بۆ سەر درەختەکانی ئەمازۆن بوەستێنرێت، لەڕاستیدا هەموو دارستانە باراناوی و سروشتیەکانی سەر ڕووی گۆی زەوی لەژێر هێرشێکی گەورە و بەردەوامی مرۆڤە، بەپێی ئەو زانیاریانەی هەیە لەوەتەی مرۆڤ دەستی بەکشتوکاڵ کردووە و بەتایبەتیش دوای زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان لەسەدە و نیوی ڕابردوودا ڕووبەری دارستانە سروشتیەکانی بەڕێژەی 50% کەمکردووەتەوە لەسەرانسەری جیهان.

Image may contain: water, outdoor and natureImage may contain: tree, sky, plant, outdoor and natureImage may contain: cloud, sky, outdoor and nature

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان