ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند تایبەتمەندیەکی کچی پاریس کە وادەکات زۆر جوان بن!

خێزان

كچانی فه‌ڕه‌نسی به‌ جوانی و روخساره‌ سروشتیه‌كه‌یان ناسراون، هه‌ر بۆیه‌ زۆركات له‌ جوانیی و شیكپۆشیدا به‌ نمونه‌ ده‌هێندرێنه‌وه‌، ئه‌م خاڵانه‌ی خواریشه‌وه‌ گرنگترین ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ن كه‌ لای كچانی فه‌ڕه‌نسا باوه‌ و نهێنی جوانیانه‌:

-كچانی فه‌ره‌نسا حه‌ز به‌ مكیاجی تۆخ ناكه‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌ساسی ده‌موچاویش ناكه‌ن تا پێستیان به‌ سروشتی بهێڵنه‌وه‌.

-به‌بێ لێكردنه‌وه‌ی میكیاج و به‌كارهێنانی كرێمی شێداركردنه‌وه‌ی پێست شه‌وانه‌ ناچنه‌ جێگاوه‌.

-له‌ میكیاجدا گرنگی زۆر به‌ چاویان ده‌ده‌ن و ماسكه‌را ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ بۆیه‌یه‌كی لێوی سور، كه‌ روخساریان جوان ده‌رده‌خات.

-بۆیه‌ بۆ گۆڕینی ڕه‌نگی قژیان به‌كار ناهێنن، مه‌گه‌ر بۆ شاردنه‌وه‌ی تاڵه‌ سپیه‌كان نه‌بێت، جگه‌ له‌وه‌ی كه‌مترین كات موجه‌فیفه‌ به‌كارده‌هێن و پشت به‌ رێگای سروشتی  ده‌به‌ستن بۆ وشككردنه‌وه‌ی قژیان له‌ پاش شۆردن.

-له‌ فه‌ره‌نسا خانمان شه‌یدای بۆنی خۆشن، به‌تایبه‌تیش ئه‌و بۆنانه‌ی كه‌ بۆنی فانیللا و گوڵی سروشتی دروستكراون.

-ئاو زۆرده‌خۆنه‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ پێستی روخساریان به‌ گه‌شاوه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌.

-ماسكی سروشتی بۆ روخساریان زۆر به‌كارده‌هێنن، به‌تایبه‌تیش له‌ رێگای به‌كارهێنانی هه‌نگوین و زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ و لیمۆ.

ریکلام

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەک لەسەر جیهانی ئاژەڵان کە زۆر سەیر و سەمەرەیە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکە لەسەر جیهانی ئاژەڵان کە زۆر سەیر و سەمەرەیە:

 

-پۆپنەی قەل و مریشک

-زۆرجار قەل و مریشکت بینیوە، بەڵام ئایا لەخۆت پرسیوە ئەو پۆپنە سورە کاری چییە؟ بەهۆی ئەوەی قەل و مریشک عەرەق ناکەنەوە، لەکاتی گەرمادا خوێنی زیاتر بەوثیدا تێپەڕدەبێت و فێنکیان دەکاتەوە، جگە لەوەی بەپێی ڕەنگەکەی نێرەکە دەزانێت کە مێیە ئامادەیە بۆ جووتبوون.

 

-لوتی سەیری ئاژەڵی  سیگا

لوتی ئاژەڵی سیگا سەیر و سەمەرەیە و لە ئاژەڵی دیکە ناچێت، بەڵام بەهۆی ئەو لوتەوەیە کە دەتوانن بژین چونکە لوتەکە کۆنتڕۆڵی ئەو هەوایە دەکات کە هەڵی دەمژن و وادەکات پلەی گەرمی جەستەیان بە هاوسەنگی بمێنێتەوە، بۆیە کە سارد بێت لوتیان هەواکە گەرم دەکات و بە پێچەوانەشەوە، بۆیە بە ئاسانی دەتوانن لە کەشی جیاوازدا بژین.

 

-ماسی blobfish

ئەم ماسییە جەستەی زۆر شلە و بەهۆی ئەوەشەوە بەرگەی پەستانی بەرزی ئاو دەگرێت و لە قوڵای دەریادا دەژی، بەڵام کاتێک دێتە سەر وشکانی جەستەی بە تەواوەتی شلدەبێتەوە.

 

-سمتی مەیموون بۆچی سورە؟

زۆرجار دەبینین کە سمتی مەیمون ڕەنگی سورە، ئەمەش بەهۆی بونی ڕێژەی زۆری ملولەی خوێنە کە وادەکات ئاسانتر بتوانن بۆ ماوەی درێژ لەسەری دابنیشن و فێنکیش بێت، جگە لەوەی بەپێی ڕەنگەی نێرینە دەزانێت کە مێیە ئامادەیە بۆ جووتبوون یاخود نا!

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

شەش هەڵە کە زۆرێک لە خانمان ئەنجامی دەدەن و وادەکات قەت دیناریان پێنەبێت

خێزان

خانمان هەرچەندە وابەستەبن بە خێزان یان هاوسەرەکانیانەوە، بەڵام پێویستیان بەوە دەبێت لە ڕووی ئابوریەوە سەربەخۆییان هەبێت، ئەمەی خوارەوە چەند هەڵەیەکی باوە کە وادەکات نەتوانیت ئەو سەربەخۆییە بەدەست بهێنیت:

 

-١٠٪ی داهاتەکەت

-گرنگە کە لەو کەسانە نەبیت هەرچی هاتە دەست خەرجی بکات، داهاتت هەرچەندێک بێت پێویستە کەمێکی لێ هەڵبگریت بۆ کاتی پێویست، لانیکەم دەبێت ١٠٪ی داهاتەکەت هەڵبگریت،

 

 

-کوالیتی باش

-هیچکات هەوڵمەدە شتی زۆر و کوالێتی خراپ بکڕیت تەنها بۆی بلێن جلی زۆرە، بەڵکوو شتە باشەکان بکڕە و زیاتر لە جارێک لە بەری بکە.

 

-پارەی خۆت

-باشترە لە پارەی خێزاندا تۆش هاوبەش بیت، خێزانی سەرکەوتوو ئەوەیە بە هاوبەشی شتەکان دەکەن نەک ئەوەی بۆ هەموو شتێک ناچاربیت داوای پارە لە مێردەکەت بکەیت.

 

-کڕینی شت بۆ ناوماڵ

-هەڵەیەکی باوەی ژنان ئەوەیە کە هەرچی پارەی دەستیان دەکەوێت بۆ ماڵەکەی خەرج دەکەن، ئەمە شتێکی خراپ نیە، بەڵام گرنگە کە بەشی ئەوەشی لێهەڵبگریت لە کاتی پێویست بۆخۆتی خەرج بکەیت.

 

-قسەی خەڵک

-هەندێک لە خانمان تەنها لەبەر ئەوەی دەوروبەر پێیان نەڵێن ڕەزیلن لەم کافتریایی گرانبەها دەچن بۆ ئەو کافتریا و پارەیان هەمووی لەوەدا خەرج دەکەن، ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە، ئاساییە بڕێک پارە بۆ ئەوە دابنێیت بەڵام نابێت لە سنور لابدات.

 

-بازاڕکردن بۆ حەز

-هەندێک لە ژنان کێشەی ئالودەبون بە بازاڕیان هەیە و بۆشاییەکانیان بەوە پڕدەکەنەوە، لەکاتێکدا ئەو کارە هەڵەیەکی گەورەیە، کە زۆر جار دەچنە بازاڕ و شتی ناپێویست دەکڕن فرۆشیارەکانیش زوو زوو داشکاندن ڕادەگەیەنن بۆ ئەوەی ئەو حەزەی خانمان بۆ بازاڕکردن بقۆزنەوە، باشترە کۆنتڕۆڵی ئەو دۆخەت بکەیت و بە شتی دیکەوە خۆت سەرقاڵ بکەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک شێوازی سەیر و سەمەرەی سڵاوکردن کە لە وڵاتانی جیهان بەکاری دەهێنن

خێزان

ئه‌مه‌ی کۆمەڵێک شێوازی سەیر و سەمەرەی سڵاوکردنە کە لە وڵاتانی جیهان بەکاری دەهێنن:

 

-له‌ تایوان به‌ شێوازی پاڕانەوە سڵاو له‌ یه‌كدی ده‌كه‌ن.

-له‌ نیوزلاند بۆ سڵاوكردن لوت ده‌ده‌ن له‌ لوتی یه‌كدی.

-خه‌ڵكی تبت زمانیان ده‌رده‌هێنن.

-له‌ فلیپین ته‌مه‌ن بچوكه‌كه‌ ده‌ستی گه‌وره‌كه‌ ماچده‌كات و ده‌بیات بۆ ناوچاوانی.

-لە نێو عەرەبی کەنداو  جگه‌ له‌ به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی به‌ناوبانگی (ئه‌ل سه‌لام و عه‌له‌یكم) تۆقه‌ده‌كه‌ن و لوت ده‌ده‌ن له‌ لوتی یه‌كدی.

-له‌ بۆستوانا كاتێك تۆقه‌ ده‌كه‌یت پێویسته‌ ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ت به‌ ڕێكی به‌ره‌و خواره‌وه‌ دابنێیت ئه‌گه‌ر نا هێمایه‌ بۆ بێڕێزی.

-له‌ یۆنان ده‌ستدان له‌ شان هێمایه‌كه‌ بۆ رێزگرتن له‌ به‌رامبه‌ر له‌ كاتی سڵاو.

-له‌ هیندستان ده‌چه‌مێنه‌وه‌ و ده‌سته‌كانیان له‌یه‌ك ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن (نه‌مه‌ستێ).

-له‌ ژاپۆن نوشتانه‌وه‌ له‌ كاتی سڵاودا زۆر گرنگه‌.

-هۆزی كینیه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ كاتی بۆنه‌كاندا به‌ سه‌ماكردن پێشوازی له‌ میوانه‌كانیان ده‌كه‌ن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان