ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئێران دەستی بەسەر دووەم كەشتی نەوتهەڵگری بەریتانیادا گرت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەپێی چەند ڕاپۆرتێك، دووەم كەشتی نەوتهەڵگری بەریتانیا لەلایەن ئێرانەوە لە گەرووی هورمز دەستیبەسەرداگیرا.

بەپێی داتاكانی دەزگای (ڕیڤینیتیف) بۆ چاودێری جووڵەی كەشتییەكان، ئەمڕۆ هەینی 19/7/2019 دووەم كەشتی نەوتهەڵگری بەریتانیا كە ئاڵای لیبیریای لەسەر هەڵكراوە لە باكوری گەرووی هورمز بەرەو كەناراوەكانی ئێران ئاڕاستەی گۆڕیوە و لەلایەن ئێرانەوە دەستیبەسەرداگیراوە.

ڕاپۆرتی ئەو دەزگایە ڕوونیشیكردووەتەوە، كەشتییە نەوتهەڵگرەكە كاتژمێر 4 بە كاتی گرێنیچ واتە 40 خولەك دوای دەستبەسەرداگرتنی كەشتی نەوتهەڵگری (ستینا ئیمپرۆ) كە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستیبەسەر داگیراوە، بەرەو هەمان شوێن ئاڕاستەی گۆڕیوە.

جێی ئاماژەیە، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 19/7/2019 لە گەرووی هورمز دەستیان بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگری بەریتانیادا گرتووە و كەشتییە نەوتهەڵگرە بەریتانییەكە ناوی (ستینا ئیمپیرۆ)یە و پابەندی یاساكانی درەیاوانی نەبووە.

دوابەداوی ئەو ڕووداوەش، گاریت ماركیز وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند، وڵاتەكەی لەگەڵ هاوپەیمانەكانی كاردەكەن بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندییەكانیان و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕەفتارەكانی ئێران.

جیهان

سوپای پاسداران: گەلی ئێران شكستی بە نەخشە و پیلانگێڕی ئەمریكا هێناوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئاسایشی كەنداو لە ڕێگای هێزە چەكدارەكانی ئێمەوە دابین كراوە.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، دوژمنان ناتوانن كێشە لە بەردەم ئاسایشی كەنداو بخولقێنن.
وتیشی”لە دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران هێز و كاریگەری وڵات تەنیا لای خەڵكەوە سەرچاوە دەگرێت و ئەمڕۆش دەبینین كە خەڵك چۆن خۆڕاگرانە وەڵامی پیلانگێڕی دوژمنان بە تایبەت ئەمریكا دەدەنەوە”.

ئاشكراشیكرد، دوژمنان زۆرترین گوشاریان خستووەتەسەر خەڵكی ئێران، بەڵام گەلی ئێران بە ڕێنماییەكانی خامنەیی و پاراستنی یەكڕیزی نیشتمانی خۆیان وەڵامی دوژمنانیان داوەتەوە و شكستیان بە نەخشە و پیلانگێڕی ئەوان هێناوە و دوژمنانیش بەوە گەیشتوون كە بە گوشار و گەمارۆكان ناتوانن هەڵوێستی كۆماری ئیسلامی لەسەر پاراستنی بنەماكان بگۆڕن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بۆ ئاگركەوتنەوەكەی دارستانەكانی ئەمازۆنە
بەرازیل سوپای وڵاتەكەی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

خەڵِك- بەشی هەواڵ
ئاگركەوتنەوەكەی دارستانەكانی ئەمازۆن بەردەوامە و تیمەكانیش لە هەوڵی كۆنترۆڵكردن و كوژاندنەوەی ئاگرەكەدان، سەرۆكی بەرازیلیش بڕیاردەدات هێزەكانی سوپا بۆ یارمەتیدانی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە ڕەوانەبكات.

لەئێستادا سوپای بەرازیل خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و خایر بۆڵسونارو سەرۆكی وڵاتەكەش، بڕیاریدا هێزەكانی سوپا بۆ یارمەتیدانی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە بۆ كۆنترۆڵكردنى ئەو ئاگرە ڕەوانە بكات كە نزیكەی 20 رۆژە لەدارستانەكانی ئەمازۆن كەوتوەتەوەو بەهۆیەوە یەك لەسەر سێی دارستانەكە سوتاوە.

بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ، هەر بە هۆی ئەو ئاگرەوە كە ڕووبەرێكی بەرینی دارستانەكانی ئەمازۆنی گرتووەتەوە، نزیكەی 500 هەزار گیانلەبەر سوتاون، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەو دارستانە بە شادەماری گۆی زەوی دادەنرێت لەڕووی ژیانی سروشتی بۆ زۆرێك لە ئاژەڵ و پەلەوەرە دەگمەنەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران، چەكێكی نوێی هەستیاری تاقیكردەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

كۆماری ئیسلامیی ئێران چەكێكی نوێی تاقیكردەوە كە بۆ پارێزگاری لە هەندێك ناوەندی هەستیاری وڵاتەكەی دروستی كردووە.

ئاژانسی تەسنیم بڵاویكردەوە، كۆماری ئیسلامی ئێران تۆپێكی نوێی لەیزەری دروست كردووە و هۆكاری دروستكردنی چەكە قورسەكەشی بۆ پارێزگاری لە هەندێك ناوەندی هەستیاری ئێران گەڕاندەوە.

شارۆخ شەهرام جێگری وەزیری بەرگری حكومەتی ئێران ڕایگەیاند، تۆپخانەكان بۆ دوو ئامانجی سەرەكی سوودی لێوەردەگرین، كە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دوورهاوێژی و جموجوڵە جیاوازەكانیش.

وتیشی”یەكێك لەو سوودانەی لەو چەكە وەریدەگرین، بۆ ئامادەكردنی تۆپخانە و ڕەوانەكردنی تۆپ و شوێنهەڵگرە، تاكو ئەم ئامێرە بتوانێت ئامانجەكەی بەوردی بپێكێت و سودیشی هەیە بۆ شوێنە هەستیارەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان