ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند ڕێگایەکی سەریر لەکۆندا بۆ جوانکاری بەکار هاتووە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکی سەریرە کە لەکۆندا بۆ جوانکاری بەکار هاتووە:

– ڕەشکردنی ددان بۆ جوانکاری لە سەدەی ١٨ دا بەکار دەهات، چونکە نیشانەی دەوڵەمەندی بوو بەو پێیەی دەتوانن شەکر و شیرینی بخۆن.

 

– هەندێک لە کچان چەند پەراسویەکی خۆیان لادەبرد بۆ ئەوەی کەمەرێکی باریکیان هەبێت

– لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکان، ستایلی سەر و سەمەرەی قژ بوونی هەبووە.

– لەکۆندا بۆ جوانکاری دەچونە ناو قوڕەوە

– لەسەدەکانی ١٨ میز بۆ سپیکردنەوەی ددان بەکاردەهات، ئەمەش کاریگەری هەیە چونکە میز ماددەی ئەمۆنیایی تێدایە، بەڵام شتێکی زۆر پیسە.

 

ژیاندۆستی

کچێکی کورد ڤیدیۆی پڵنگ لە چیای قەرەداغ لە کوردستان بڵاودەکاتەوە

خێزان

کچێکی کورد بەناوی (هانا ڕەزا) کە  دیمەنی پڵنگ لە چیای قەرەداغ لە کوردستان بڵاودەکاتەوە کە لە جۆری (پڵنگی فارسیە)

هانا ڕەزا لە بواری ئاژەڵاندا کاردەکات و ڕێکخراوێکیان هەیە بەناوی (ڕێکخراوی سروشتی عێراق) کە کار لەسەر ئاژەڵە سروشتیەکانی ناوچەکە دەکەن.

هانە کۆمەڵێک وێنە و ڤیدیۆی پڵنگی لە ناوچەی قەرەداغ لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە:

 

زانیاری لەسەر پڵنگەکە


 

پڵنگ لە سەرتاسەری جیهاندا ٩ ژێرجۆری هەیە، کە لە ئاسیاو ئەفریقادا دەژین. پڵنگی فارسی گەورەترین ژێر جۆری پڵنگە لە جیهاندا کە لە ڕۆژئاوای ئاسیادا دەژی.
————————–———————-
پڵنگ ڕاوی نێچیر بە گشتی بە ٤ شێواز دەکات:
بۆسەدانان، خۆهەڵدان، خنکاندن، گواستنەوە.
————————–———————-
بارستایی لەش:
درێژی سەرو لەشی: نێرە ٢٠٠-٢٦٥سم، مێیە ١٨٠-٢٣٠سم
بەرزی لەشی: ٤٥-٧٠ سم
درێژی کلکی: ٦٠-١٠٠سم
کێشی لەشی: نێرە ٤٠-٩٠کگم، مێیە ٢٥-٦٠ کگم.
————————–———————-
دابەشبوونی جوگرافی: ئێران، ئەفغانستان، ئازەربایجان، ئەرمینیا، باشوری ڕووسیا، تورکمانستان، باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا، باکوری عێراق (کوردستان)، پاکستان، جۆرجیا.
————————–———————-
زاووزێ: هەر چەند ساڵ جارێک، ٢-٣ بەچکەی دەبێ، تەنها ١-٢ دانەی بۆ دەمێنێتەوە.
————————–———————
جۆری ژینگەکەی: شاخ و دارستان.
————————–———————
درێژی تەمەنی لە سروشتدا: بە گشتی کەمتر لە ١٥ ساڵ دەژی.
————————–———————-
بە نەخشی سەر کەوڵیان لە جۆری پشیلە گەورەکانی تری وەک جاگوار و وێز و بەور، جیادەکرێتەوە.
————————–———————–
توانای بینین و بیستن:
لە شەودا توانای بینینی ٧ هێندەو توانای بیستنی ٥ هێندەی مرۆڤە.
————————–————————
ناوچەگەرێتی:
پڵنگ ناوچەی خۆی دیاری دەکات بە ڕێگای هەڵکەندنی خاک، پرژاندنی میز، وە ڕووشاندنی قەدی درەخت و بەرد.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٩ بیرۆکە بۆ ئەوەی پارە زۆر کەمتر بدەیت بە بەنزینی ئۆتۆمبێلەکەت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە  کۆمەڵێک بیرۆکەیە بۆ ئەوەی پارە زۆر کەمتر بدەیت بە بەنزینی ئۆتۆمبێلەکەت:

 

-با تایەی ئۆتۆمبێلەکەت کەم هەوا نەبیت، چونکە بەو جۆرە زیاتر بەنزین دەخوات

-شتی زیادە لە ئۆیۆمبێلەکەت دامەنێ با قورس نەبێت، چونکە بەنزینی زیاتر دەخوات

-بەهەمان شێوە بوونی بەش و پارچەی زیادە دەبێتە هۆی ئەوەی بەنزین زیاتر بخوات

-پێهەستانەوەی خێرا بە ئۆتۆمبێل وادەکات ئۆتۆمبێلەکەت  ٢٠٪ زیاتر بەنزین بخوات وەک لە ئەنجام نەدانی ئەو کارە

– گەر ئۆتۆمبێلەکەت بۆ بەنزینی نۆڕماڵ کێشەی نییە، پێویست ناکات پارەی زیادە بە بەنزینی سوپەر بدەیت.

– لەکاتی وەستانی کەم بۆ کارێک، مەکینەی ئۆتۆمبێلەکەت بکوژێنەرەوە، بەوەش بەنزینی زیادەت بۆ دەگەڕێتەوە

– لە سێبەردا پارک بکە، چونکە بەو جۆرە ئامێری ساردکەرەوە بەنزینی کەمتری دەوێت بۆ ساردکردنەوەی ئۆتۆمبیلەکەت

– لە وەرزی گەرما، بەیانیان زوو یان شەوان بەنزین تێبکە، چونکە بەکاتی گەرما بەنزین دەکشێت و بڕی کەمتر دەچێتە ئۆتۆمبێلەکەت بەهەمان نرخ!

– دڵنیابە لەوەی پلاکی ئۆتۆمبێلەکەت تەواو بێت و کێشەی نەبێت، چونکە بونی کێشە لەم پلاکە وادەکات ٣٠٪ بەنزین زیاتر بەکاربهێنیت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک دیمەن کە هێندە جوان و سەیرن ناتوانیت تەماشایان نەکەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک دیمەنە کە هێندە جوان و سەیرن ناتوانیت تەماشایان نەکەیت:

 

بەم جۆرە وایکردووە کە جانتای گروپەکەی ون نەبێت!

بۆقەکان تاقەتیان نییە خۆیان بڕۆن و لەسەر پشتی مارەکەن

ئەمە ڕێڕەوی خلیسکێنەی سەر بەفرە یان نۆتەی موزیک؟

باوکم ئەمڕۆ خۆی بەتەنها لە ئۆفیس بووە، ئەم وێنانەی بۆ هاوڕێکانی ناردووە

جوانترین سێڵفی

ڕێکەوتێکی جوان

باوەشێکی گەرم لە مراویەکەوە!

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان