ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

دەشنێ موڕاد نزا دەکات بۆ ئەوەی شوو بکات

خێزان

خانمە هونەرمەند دەشنێ موارد لە پرۆگرامێکی تەلەڤیزیۆنیدا لەگەڵ پێشکەشکاری پرۆگرامەکە نزا دەکات بۆ ئەوەی شوو بکات.

دەشنێ موڕاد لەگەڵ پێشکەشکاری پرۆگرامەکەدا نزا دەکات و دەڵێت”یاڕەبی شوو بکەم و چوار پێنج منداڵیشم هەبێت”

پێشتریش دەشنێ موارد لە پرۆگرامێکی دیکە ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی ئەوەی بەناوبانگە، هیچ کوڕێک لێی نزیک نابێتەوە و دوای پەیوەندی لێناکات.

دەشنێ موڕاد لە ساڵی ١٩٨٦ لە دایک بووە و یەکێکە لە خانمە ڕاگەیاندکار و هونەرمەندە دیارەکان.

هەواڵەکان

ڤیدۆیەکی کۆنی عەدنان کەریم بڵاودەبێتەوە، لە ئەوروپا هاوکاری وێنەگرێک دەکات

خێزان

ڤیدۆیەکی کۆنی هونەرمەند عەدنان کەریم بڵاودەبێتەوە کە لە ئەوروپا هاوکاری وێنەگرێک دەکات بۆ ئەنجامدانی کلیپێکی هونەری.

وەک لە ڤیدۆکەدا دەردەکەوێت هەریەکە لە هونەرمەندان (عەدنان کەریم و کاوە حەمە ساڵح) سەرقاڵی بەرهەم هێنانی کلیپن و هونەرمەندی وێنەگر (هەردی عومەر) کاری وێنەگرتنەکە ئەنجام دەدات.

ئەم تۆمارە ڤیدیۆییە لە ساڵی 2000 لە وڵاتی سوید وێنەی گیراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئێستا ئەپی “Google Go” بۆ هەموو جیهان بەردەستە

خەڵک-

مانگی پێشوو ئەپی گووگڵ گۆو ١٠٠ ملیۆن داگرتنی تێپەڕاند لە کۆگای گووگڵ پلەیدا.
پاش ڕێژەیەکی زۆری داگرتن و بەکارهێنان گووگڵ بڕیاریدا بۆ سەرجەم جیهانی بەردەستبخات، جگە لەوەی ئەپەکە بۆ گەڕانی گوگڵ بەکاردێت چەندین تایبەتمەندی شاراوە و ناوازەی گووگڵ لێنزیشی تێدا بەکارهاتووە.

ئەپەکە قەبارەی ٧ مێگابایت دەبێت و بۆ ئەو مۆبایلانەی وەشانیان کۆنە یاخوود بیرگەیان کەمە تەواو گونجاوە، وەشانی پێشکەوتووی ئەپەکە تایبەتەمەندی زیاتری لە خۆگرتووە بە قەبارەی ٨٠ مێگابایت بەردەستە لەگەڵ ئەو مۆبایلانەدا کاردەکات کە وەشانی ئەندرۆید ٥ بەرەو سەرەوەن.

دەتوان لە ڕێی ئەم بەستەرەوە ئەپەکە دابگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

دەشنێ موڕاد بۆ ئەلیسا: هونەر لە کوردستان لەوە ژەهراویترە کە تۆ باسی دەکەیت

خێزان

پاش ئەوەی هونەرمەند ئەلیسا ڕایگەیاند کە واز لەکاری هونەری دەهێنێت بەهۆی ئەوەی کاری هونەری بۆتە مافیاگەری و ناتوانێت لەو ژینگەیەدا کاربکات، دەشنێ موڕاد پشتگیری لێدەکات.

دەشنێ موڕاد لەبارەی بڕیارەکەی ئەلیساوە ڕایگەیاندووە”لە کوردستان و عێراقیش هەمان ژینگەی ژەهراوی کاری هونەریمان هەیە، تەنانەت ڕەنگە خراپتریش بێت”

ئەمەش پاش ئەوە دێت کە هونەرمەند ئەلیسا ڕایگەیاندوو پاش بڵاوکردنەوەی ئەلبومە نوێکەی، ئیدی واز لەکاری هونەری دەهێنێت و بەردەوام نابێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان