ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەڕلەمانتارێكی پێشوو پەیامێك بۆ وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی دەنێرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

گەشە دارا حەفید، پەڕلەمانتاری پێشووی یەكێتی و سەرۆكی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و ئافرەتان لە پەیامێكدا بۆ وەزیری نوێی كاروباری كۆمەڵایەتی ئامادەی دەبڕیووە هاوكاری بكات و سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و پڕۆژانەی پێشكەش بكات، كە لە ماوەی كاركردنیدا لە پەڕلەمان لەگەڵ ئەندامانی لیژنەكەدا ئامادەیان كردووە.

دەقی پەیامەكە:

وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتیی
كوێستان خان
خوشكی بەڕێز
‎پیرۆزبایی خۆمتات ئاراستە دەكەم بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی كارو كاروباری كۆمەڵایەتیەوە، وەك ژنێك لەو پۆستەدا و جارێكیش وەك كادرێك كە لەنزیكەوە تا ئاستێكی باش ئاگاداری گرفتە كۆمەڵایەتیەكان و پێداویستی و ڕێكاچارەكان هەن.
‎وێرای هیوای سەركەوتن و پیرۆزباییم بۆتان، هیولدارم لەدەستپێكی كارەكانتانا هەوڵی جدی و سەرەكیتان بۆ دەركردن و پەسەندكردنی یاسای چاودێری وهاریكاری كۆمەڵایەتی (سۆشیال‌) بێت، ئەو یاسایەی لەڕێگەیەوە دەتوانرێت جۆرێك لە دادپەروەری و خۆشگوزەرانی بۆ چین و توێژە هەژارەكان دابین بكات.
‎وەك هاوكارێك و خوشكێكی خۆت، وەك ئەزموونی نۆ ساڵی ڕابردووم لەپەرلەمان كە سەرۆكی لیژنەی داكۆكیكردن لە ژنان و كۆمەڵایەتی بووم، هەر لە نوسینەوەی ڕەشنوسی پڕۆژەكەو نوسینەوەی ڕاپۆرتەكان و ئەوكارانەی تری لەسەری كردوومانه بەهاوكاری ماندوو بوونی ئەندامانی لیژنە‌، وەك دۆسیەیەك پێشكەش بە یەڕێزتانی دەكەم بەهیوای ئەوەی كاری لەسەر بكرێت و خۆشم لەخزمەتام لەپێناو سەركەوتنی ئەم كارە پیرۆزە كە خەونم بوو بەڵام بەداخەوە لەپەرلەمان نەمانتوانی پەسەندی بكەین.
‎دوو بارە پیرۆز

کوردستان

لەیلا گوڤەن پەیامێك بۆ نێچیرڤان بارزانی دەنێرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوسەرۆكی كەجەدە و پەڕلەمانتاری هەدەپە دوای ئەوەی ڕێگری لێكرا بۆ چالاكی ناڕەزایی بچێتە بەردەم شارەوانی گەورەی ئامەد ڕایگەیاند، “داوا لە كوردان و گەلانی توركیا دەكەم هەموو ڕۆژێك چالاكی و بەرخۆدان بكەن” هاوكات داواشی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد ئیرادەیان یەكبخەن.

پەرلەمانتارانی هەدەپە و هاوڵاتیانی شاری ئامەدی باكووری كوردستان، بە ئامانجی شەرمەزاركردنی خۆسەپێنەرەكانی شارەوانییەكانی ئامەد، وان و مێردین، چالاكی دانیشتنیان لەسەر شەقام ئەنجامدا.

لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆكی كۆنگرەی جڤاكی دیموكراتی (كەجەدە) و ئەندامی پەڕلەمانی توركیا لە پشكی هەدەپە بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، گەلی كورد هەتا ئەمڕۆ هەموو مافەكانی بە بەرخۆدان بەدەستهێناوە و وتیشی، “لەدژی سیاسەتی چەپەڵ دەبێت ڕێككەوتنی نێوان كورد پێشبخرێت”.

لەیلا گوڤەن جەختیشی كردۆتەوە “هەر شتێك لە لایەن توركیاوە بكرێت موخاتبی كاری ئێمە كوردانن، كە لەلایەن خەڵكەوە هەڵبژێردراون سەپاندنی قەیومەكانیش گورزێكە، بۆیە لە دژی ئەوە ئێمە داوا دەكەین هەموو ڕۆژێك چالاكی و بەرخۆدان بكەن بۆ ئەوەی گەل ڕزگاری بێت”.

لەیلا گوڤەن، داواشی لە كوردان و گەلانی توركیا كرد هەموو ڕۆژێك چالاكی و بەرخۆدان بكەن، هاوكات داواشی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد “وەرن ئیرادەمان یەكبخەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری پێشمەرگە: شەڕی داهاتووی داعش قورستر دەبێت

 

خەڵك ـ بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو وەزیری بەرگری ئەڵمانیا گەیشتە هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوار شەممە ۲۱ی ئابی ۲۰۱۹ لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە كۆبوونەوە و وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بەڵێنیدا كەوا لەمەشق پێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هاوپەیمانان بەتایبەت ئەڵمانیا بەردەوام هاوكاری پێشمەرگەیان كردووە و هاوكاریەكانیشیان بەتایبەت لەڕووی مەشقی سەربازیەوە كاریگەری باشی هەبووە لەسەر تێكشكانی داعش، ڕێگربوون لەوەی كوردستان تووشی زیانی زۆرتر بێت.

دەشڵێت: “كەس ناتوانێت بڵێت داعش نەماوە، بەڵكوو شەڕی داهاتووی داعش قوڕستر دەبێت”.

بەوتەی وەزیری پێشمەرگە، “سەڕەڕای دروستكردنی نەخۆشخانە و دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی لەلایەن ئەڵمانیاوە، بڕیارە پەیمانگەی زمانەوانی ئینگلیزی و ئەڵمانی لە كوردستان بكەینەوە تاوەكو ئەفسەرەكانمان فیری زمانی ئەڵمانی ببن، لەهەمان كاتدا هاكارمان دەبن لەپلانی ڕێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و پێویستە یەكەی ۷۰ و ۸۰ هاوكاربن”.

سەبارەت بە چاكسازی ڕێككەوتنیان لەگەڵ بەغدا وتی، “هەنگاوەكانیان بەردەوامن و دەبێ بگەینە ئەنجامێكی یەكلاكەرەوە، بەتایبەت لە بەرنامەی تێكشكاندنی تیرۆرستانی داعش، ئێستاش چەند لێژنەیەك پێكهاتوون بۆ چارەسەری گرفتەكان، ئێمەش چاوەڕوانی هاتنی لێژنەكەی بەغدا دەكەین”.

لای خۆشیەوە ئانگرێ كرامپ، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لەكۆنفڕانسەكەدا جەختی كردەوە، كەوا لەهەرێمی كوردستان دەمێننەوە و هەوڵ دەدەن پەڕلەمانی وڵاتەكەیان ڕازی بكەین بۆ مانەوەیان و ڕایگەیاند، دەبێت زەمینەی بەهێزبوونەوەی داعش لەناو ببرێت، بۆیە ئێمە لەگەڵ پێشمەرگە ئامانجی هاوبەشمان هەیە و تیرۆرستان دەشكێنین.

ئەوەشی خستەڕوو، پێشمەرگە قوربانی زۆریدا، بەڵام تەنها بۆ ئاسایشی خۆتان نەبوو، بەڵكو قوربانیەكانتان بۆ ئەڵمانیا و ئەوروپاش بوو، بۆیە ئێمە هاوكارتان دەبین بۆ بەرزكردنەوەی تواناكان و بەشدار دەبین و هاوكاری هەموو هێزەكانی عیراق و كوردستان دەكەین، لە داهاتووشدا قۆناغەكانی ئەو هاوكارییانەمان بەتایبەت لەمەشقی سەربازی بەردەوام دەبن.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا وتیشی، “بە ووردی چاودێری دۆخی سوریا دەكەین، ئێمە لەگەڵ سەقامگیریداین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لاهوری شێخ جەنگی پەیامێك بۆ مەسرور بارزانی دەنێرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری – زانیاری ڕایدەگەیەنێت، لە دوای چاڵێنچ كردنم لە لایەن سەرۆكی پەڕلەمانەوە چەند ڕۆژێكە لەسۆشیال میدیا و ڕۆژنامەكانی پارتی هێرشی ناڕەوا دەكەن، دەشڵێت: “ئەگەر ئەمە دەستپێكی كاری حكومەتداری سەرۆكی حكومەت بێت دڵنیام حكومەتێكی پڕ لەشكست و نەهامەت چاوەڕوانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكات”.

لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری– زانیاری لە ڕاگەیەنراێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، “سوپاسی خاتوو ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەڕلەمانی هەرێمی كوردستان دەكەم كەوا منی چاڵێنچ كردوە، كە نەمامێك بنێژم بۆ سەوزكردنی خاكی پیرۆزی كوردستان”.

دەشڵێت: “بەداخەوە میدیاكانی پارتی و بەتایبەتی نزیك لەسەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند ڕۆژێكە لەسۆشیال میدیا و ڕۆژنامەكانیان هێرشی ناڕەوا دەكەن”.

ڕاشیگەیاندووە، دەمەوێت بە سەرۆكی حكومەت بڵێم ئەگەر ئەمە دەستپێكی كاری حكومەتداری ئێوەبێت دڵنیام حكومەتێكی پڕ لەشكست و نەهامەت چاوەڕوانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكات.

ئەمە لە كاتێكدایە، لە دوای داواكاری سەرۆكی پەڕلەمان لە لاهور شێخ جەنگی بۆ ناشتنی نەمام لە كەمپینی سەوزكردنی خاكی پیرۆزی كوردستان، كاریكاتێرێك لەسەر هەردوو كەسایەتی ڕێواز فایەق و لاهور شێخ جەنگی بڵاوكرایەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان