ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

گرژییەكانی كەنداو نرخی نەوت بەرزدەكاتەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بەكاریگەری گرژییەكانی تەنگەی هۆرمز بەرزبووەوە.

دوای ئەوەی ئەمریكا خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئێرانی لە نزیك یەكێك لە كەشتییە جەنگییەكان لە تەنگەی هۆرمز ڕاگەیاند، نرخی نەوت بەرز بووەوە.

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 62.74 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك و بە ڕێژەی 1.31% بەرز بووەوە.

هاوكات نرخی گرێبەستەكانی خاوی ئەمریكایی لە نەوتی تێكساسی نێوەڕاست بە ڕێژەی 0.78% بەرزبووە و گەیشتە 55.73 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

ئەو بەرزبوونەوەیە هاوكاتە لەگەڵ گرژییە نوێیەكانی ناوچەی كەنداو، دوای ئەوەی ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئێرانیان خستووەتەخوارەوە دوای ئەوەی لە كەشتی جەنگی یوئێس بوكسر نزیكبووەتەوە بۆ چەند هەزار مەترێك لە تەنگەی هۆرمز.

ئەمە لەكاتێكدایە ئێرانیش دوێنێ دەستی بەسەر كەشتییەكی نەوت هەڵگردا گرت لە كەنداو كە سوپای پاسدارانی ڕایگەیاند، بارەكە قاچاخ بووە.

ریکلام

ئابوری

بەریتانیا بەهۆی دەرچوونی لە یەكێتی ئەوروپا دراوێكی نوێ دەردەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

حكومەتی لەندەن ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دەرچوونی وڵاتەكەی لە یەكێتی ئەوروپا دراوێكی نوێی كانزایی دەردەكات.

ساجید جاوید وەزیری دارایی بەریتانیا ڕایگەیاند، بەهۆی دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا دراوێكی نوێی كانزایی دەردەكات، كە بەهاكەی 50 پێنسە و گوزارشتە لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی و هاوڕێیەتی لەگەڵ هەموو گەلان، كاتی دەرچوونی بەریتانیاش لە یەكێتییەكە دەكەوێتە ڕۆژی 31 ی كانوونی دووەمی 2020.

وەزیری دارایی بەریتانیا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ڕۆژی هەینییەوە نزیكەی 3 ملیۆن پارچە دراوی كانزایی بەسەر بانك و نووسینگەكانی پۆستە و مۆڵەكاندا دابەش دەكەن، دواتریش و هەر لەمساڵدا 7 ملیۆن پارچەی تر دابەش دەكەن.

ساجید جاوید وەزیری دارایی بەریتانیا لەكاتی خستنەڕووی یەكەم چاپی دراوەكە ڕایگەیاند، جیابوونەوە لەیەكێتی ئەوروپا خاڵێكی جیاكەرەوەیە لە مێژووماندا، ئەو دراوە نوێیەش بانگی وەرزێكی نوێ لێدەدات، دوای نزیكەی سێ ساڵ لە مشتومڕی توند لەسەر كاتی جیابوونەوە لە ئەوروپا ڕۆژی هەینی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا دێتە دەرەوە .

ئەمەش لە كاتێكدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 29/1/2020 پەرلەمانی ئەوروپا بە زۆرینەی دەنگ دەرچوونی بەریتانیای لە یەكێتی ئەوروپا پەسند كرد، پەرلەمانتارەكان كە نزیكەی 50 ساڵە لەنێو یەك هۆڵدا كۆدەبنەوە، ماڵئاواییان لەیەك كرد و باوەشیان پێكداكرد.
ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ماوەی 6 ساڵە هەرێم یاسای بودجەی نییە
خەڵك؛ هۆكاری دواكەوتنی یاسای بودجەی ئەمساڵ ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە ساڵی 2014 هەرێمی كوردستان یاسای بودجەی نییە و حكومەت بودجەی نەناردۆتە پەڕلەمان بۆ پەسەند كردنی و بۆ ئەمساڵیش تا ئێستا ئامادەكردنی بودجە لەلایەن حكومەتەوە تەواو نەكراوە، وتەبێژی وەزارەتی داراییش دەڵێت: “پەیوەندی بە ڕێككەوتنی هەرێم و عیراقەوە هەیە”.

لە كۆتاییەكانی ساڵی ڕابردوودا حكومەتی هەرێم لەڕێگەی شاندێكی باڵاوە لەگەڵ حكومەتی عیراق گەیشتە ڕێككەوتن بۆ ناردنی پشكی هەرێم لە بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2020 بەڕێژەی 12.67% و بە بڕی (900) ملیۆن دۆلاری مانگانە بەرامبەر ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەرێم لەڕێگەی سۆمۆوە.

حكومەتی هەرێم لە زاری بەرپرسانی باڵای حكومەتەوە ئاشكرای كرد، كە یاسای بودجە بۆ ساڵی 2020 ئامادە دەكرێت و تێیدا پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و پلەی وەزیفی نوێ‌ بۆ دامەزراندن دیاری دەكرێت، بەڵام مانگی 1ی ساڵ تێدەپەڕێت و تا ئێستا پڕۆژە یاسای بودجە تەواو نەكراوە و نەنێردراوە بۆ پەڕلەمان بۆ پەسەند كردنی.

لای خۆیەوە، ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لەماوەی ڕابردوودا كار لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە كراوە و چەند قۆناغێكی بڕیوە، بەڵام تەواوكردنی پەیوەستە بە ڕێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و عیراقەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەوەی ئاستەنگە لەبەردەم بودجە ئەو ڕێككەوتنەی نێوان هەرێم و بەغدایە، كە بەهۆی دۆخی سیاسی عیراقەوە وەستاوە.

ئاشكراشی كرد، ئامادەكردنی بودجەی هەرێم دەوەستێتە سەر ئەنجامی ڕێككەوتنەكە، كە پشكی هەرێم چەند دەبێت، ئەوەش بۆ ئەوەی داڕێژەرانی بودجە بەرچاویان ڕوون بێت.

بەپێی زانیارییەكان، حكومەتی هەرێم تاوەكو نەزانێت داهاتی ناوخۆیی و فرۆشتنی نەوت و ئەو داهاتەی لە عیراقەوە بۆی دێت چەندە پڕۆژە یاسای بودجە نانێرێتە پەڕلەمان، چونكە لەسەر بڕی داهات بەشی خەرجییەكان دادەڕێژێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پێدانی پارەی كارەبا بۆ هاووڵاتیان دەكرێت بە قیست

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری هەولێر كۆبوونەوە و بڕیار درا وەرگرتنی پارەی كارەبا بكرێتە قیست و ماوەكەشی درێژ بكرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ 29-1-2020 لەدیوانی پارێزگا د.فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵ،ح وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد.

لەكۆبوونەوەیەكدا باس لەچارەسەركردنی كێشەی كارەبا و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ كارئاسانی هاووڵاتیان و گەیاندنی تۆڕی كارەبا بەو شوێنانەی، كە هێشتا كارەبایان پێ نەگەیشتووە و پێویستیان پێەتی كرا، هەروەها تیشك خرایە سەر زێدەڕۆیی سەر تۆڕی كارەبا و ئەو ئامادەكاریانەی كراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتی بڕینی سەرپێچی و زێدەڕۆی سەر تۆڕی كارەبا، كە بڕیارە لە 2-2-2020 لەهەموو چار و شارۆچكە و شارەدێیەكان هەولێر دەست پێبكات.

وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، “باس لە كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان كرا لە دانی پارەی كارەبا بەشێوەی قستی مانگانە و لەلایەن پارێزگاری هەولێر تەئكید لەوەكرایەوە، كە پێویستە ماوەی ئەو قستەی دانراوە بۆ هاووڵاتیان درێژبكرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ڕێوشوێنێكی گونجاو دیاری بكرێت”.

ئاماژە بەوەدراوە، باس لە جیاكردنەوەی جۆری پێدانی كارەبای پیشەسازی و كشتوكاڵی كرا و ئاماژە بەوە درا، كە پێویستە بەگوێرەی جۆری پڕۆژەكان مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت و چاو بەنرخی یەكەی كارەبای پیشەسازی بخشێنرێتەوە.

لەلایەن خۆیەوە وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان تەئكیدی لەسەر ئەوە كردەوە، كە بەهەموو شێوەیەك پاڵپشت و هاوكاری پارێزگا و پارێزگاری هەولێرین و هەرچی لە توانا و دەسەڵاتماندا هەبێت ئێمە لەگەڵتانین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان