ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمریكا هاوپەیمانی لەشكری دژی تاران دروستناكات

خەڵك –بەشی هەواڵ

كاربەدەستێكی پایەبڵندنی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پێنتاگۆن دەڵێت “ئەمریكا ئامانجی لە دەستپێشخەری ئەمنی نوێ بۆ كەنداو پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەكی لەشكری نییە لە دژی ئێران”.

كاسرینم وێلبارجر لە بارەی پێشنیارێكی وڵاتەكەی بۆ ئەندامانی پەیمانی باكوری ئەتڵەسی ڕونكردنەوەی داوە و ڕایگەیاندووە پێشنیارەكە جەخت دەكات لەسەر چڕكردنەوەی تواناكانی چاودێریكردن.

دەشڵێت “ئەمە هاوپەیمانی نییە دژی ئێران، ئامانج لێی فراوانكردنی بواری هۆشیاری دەریایی و توانای چاودێریكردنە لە ناوچەكە بۆ پێشگرتن بە هەر كردەوەیەكی تێكدەرانە”.

لەگەڵ بەرفراوانبوونی ناكۆكییەكانی ئەمریكا و ئێران، ئاسایشی كەنداو بەتایبەت گەرووی هورمز تێكچووە و تا ئێستا چەند كەشتییەك هێرشیانكراوەتەسەر و ژمارەیەكیش بێسۆراخ بوون.

ئابوری

كار بۆ لابردنی سفرەكانی سەر دراوی ئێرانی دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران پڕۆژەیەكی بۆ لابردنی 4 سفری دراوی وڵاتەكەی دایە پەڕلەمانی ئێران.

ئاژانسی ئەسۆشێتدپرێس بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران پڕۆژە یاسایەكی بۆ پەڕلەمانی وڵاتەكەی ناردووە سەبارەت بە لابردنی 4 سفری سەر دراوی ئێران.

ئاژانسەكە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هۆكاری ناردنی پڕۆژەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەهای دراوی ئێرانی دابەزیوە، ئەویش بەهۆی ئەو گەمارۆ ئابوورییەی لەلایەن ئەمریكاوە خراوەتە سەر ئەو وڵاتە و هاوكات هاتنە دەرەوەی ئەمریكایە لە ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی.

ئاشكراشیدەكات، گەمارۆ ئابوورییەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بە تەواوەتی بەهای تمەنی ئێرانی هێناوەتە خوارەوە و ڕووبەڕووی داڕوخانی كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پۆمپیۆ: لە هەندێك ناوچە داعش زۆر بەهێزترە لە سێ ساڵ لەمەوبەر

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، داعش لە هەندێك ناوچە بەهێزدەبێتەوە.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ 20/8/2019، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (سی بی ئێس)ی وڵاتەكەیدا ڕایگەیاند، چەكدارانی ڕێكخراوی داعش لە هەندێك ناوچە بەهێزدەبنەوە، بەڵام تواناكانیان بۆ هێرشكردن كەمبووەتەوە.

پۆمپیۆ ئاشكراشیكرد، دۆخەكە ئاڵۆزە، چونكە لە ئێستادا و لە هەندێك ناوچە، داعش زۆر بەهێزترە لە سێ ساڵ لەمەوبەر.

ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەركردایەتی ئەمریكا ڕایگەیاند، داعش لە عیراق و سوریا كۆتایی هاتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ناتانیاهۆ لەبارەی بۆردوومانكردنى حەشدی شەعبییەوە دەدوێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ناڕاستەوخۆ ئەو دەنگۆیانە پشتڕاست دەكاتەوە، كە لە بارەی هێرشی وڵاتەكەی بۆ سەر چەند بنكەیەكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە عیراق بڵاوكرابوونەوە.

بنیامین ناتانیاهۆ لە میانی گەشتەكەی بۆ وڵاتی ئۆكراین و لە وەڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامەواناندا لە بارەی ئەوەی ئاخۆ ئیسڕائیل لە پشت ئەو هێرشانەوەیە كە لە عیراق كراونەتە سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند:”ئێران هەڕەشەی لە ناوبردنی ئیسڕائیل دەكات و ئێمەش لە هەر شوێنێك پێویست بێت دەیانكەینە ئامانج”.

ناتانیاهۆ ئەوەشیخستەڕوو:”هیچ شوێنێك بۆ ئێران پارێزراو نییە”.

جێی ئاماژەیە، چەند جارێكە لە دیالە و سەڵاحەدین بارەگا و جبەخانەكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی  كراونەتە ئامانجی هێرشی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی نەناسراو هەروەها تەقینەوەی كۆگایەكی چەكی ئەو گروپە لە نزیك بەغدا بە گوماناوی ناوبراوە و لەسەرجەمیاندا ئیسڕائیل بە ئەنجامدەری هێرشەكان ناوبراون.

لەدوایین پێشهاتیشدا، ئەمڕۆ 20/8/2019 بنكەی سەربازی (بكر) لە شارۆچكەی بەلەد لە باشووری پارێزگای سەڵاحەدین لە شوێنێكی نادیارەوە بۆردوومان كراوە، بەڵام تا ئێستا وەردەكاری بۆردومانەكە نەزانراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان