ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بۆكان.. 10 كرێكار بوونە قوربانی


خەڵك –بەشی هەواڵ

ژمارەیەك لە كرێكارانی وەرزیی شاری بۆكان، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكەیان، بەسەختی بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاو كراوەكان، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی پووشپەڕ، ١٠ كرێكاری كوردی خەڵكی شاری بۆكان، لە كاتی گەڕانەوە لەسەر كار، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكەیان لە جادەی بۆكان، بەسەختی بریندار بوون.

ئەو ١٠ كرێكارە، كرێكاری وەرزی بوون و لە كاتی گەڕانەوە لە “دەسكەنەی نۆك”، لە نزیك گوندی “سیسێر”، تووشی ئەو ڕووداوە بوون.

ئەو ١٠ كرێكارە كوردە پاش برینداربوونیان، بۆ چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەكانی ئەو شارە كراون.

كرێكارانی وەرزی بەو كەسانە دەوترێت كە بەهۆی بارودۆخی نالەباری ئابووری لە مەندی، بەرهەمهێنان و بێكاری، گۆڕەپانی شارەكان بووە بە شوێنی دۆزینەوەی كاریان. كرێكارانی وەرزی توێژێكن كە هیچ گەرانتییەك بۆ پاراستنی گیانیان بوونی نییە.

ریکلام

کوردستان

ئاسایش، 23 كەسی بە تۆمەتی بە قاچاغ هێنانی هاووڵاتیان دەستگیر كرد


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لە بەردەوامی هەوڵەكان بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ئافاتی سەردەم، پەتای جیهانی كۆڕۆنا، هێزەكانی ئاسایشی قەڵادزێ بە هاوكاری بنكەكانی (هەڵشۆ، هێرۆ، ئیسێوە، زەڵێ، ژاراوە) لە ماوەی ڕابردوودا (23) كەسیان دەستگیر كردووە كە لەهەوڵی بەقاچاغ هێنانی خەڵكانی بیانی و كەلوپەلی قاچاغدا بوون.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سەرجەم تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی پشدەر پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە بەپێی ماددەی (17) لە یاسای جەوازات، ماددەی(38 و 39) لە یاسای مانەوەی بێگانەكان، ماددەی (194) لە یاسای گومرگ، ماددەی (240) لە یاسای سزادانی عیراقی، ئەمە جگە لەوەی چەندین كەسی تر هەر لە سنوور ڕێگەیان پێگیراوە و سنوورداش كراونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەندامانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە دۆسێی ملیار و 250 ملیۆن دۆلارەكەی نەوت ڕاگەیەندران


خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان ناوی ئەندامانی لیژنەی بەدواداچوون بۆ كەیسی ملیار و 250 ملیۆن دۆلارەكەی نەوتی ئاشكرا كرد.

ئەمڕۆ چوار شەممە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی ڕایگەیاند لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ بە دواداچوون و کۆکردنەوەی بەڵگەو زانینی راستیەکان لە سەر كەیسی ملیار دۆلارەكەی لوبنان و 250 ملیۆن دۆلارەكەی گرێبەستێكی كۆمپانیای رورسنەفتی ڕوسی.

ڕوونیشیكردەوە كە لیژنەكە پێكهاتووە لە ئازاد حەسەن ئەحمەد سەرۆكی داواكاری گشتی، پشتیوان سمکۆ نوری ئەندامی داواکاری گشتی و عەبدولستار محەمەد رەمەزان ئەندامی داواکاری گشتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن لەماوەى کەرەنتینەدا ئۆتۆمبێلەکانمان بپارێزین


خەڵک – نزار جەزا

بەهۆی قەدەغەى هاتوچۆوە نزیکی ملیۆنێک و  ٧٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراون، ئەمەش لە هەندێک حاڵەتدا زیان بە پارچە جیاوازەکانی ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت، بۆئەوەی زانیاری زیاتر لەبارەی پاراستنی ئۆتۆمبێلەکان لەم جۆرە حاڵەتانەدا وەربگرن (خەڵک) گفتوگۆی لەگەڵ شارەزایەکی بواری ئۆتۆمبێل ئەنجامدا و زانیاری نوێ و ڕێکاری پێویست بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکان دەخاتەڕوو.

 

  چۆن تایەی ئۆتۆمبێلەکانمان بپارێزین؟

مام فایەق بەڕێوەبەری سەنتەری خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێلی مان فلتەر بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، کاتێک ئۆتۆمبێل بۆ ماوەیەکی زۆر بۆ نمونە ماوەى مانگێک لە شوێنیک ڕاگیرا، ئەو بەشەی لەسەر زەوییە تایەکانی دەقوپێت و سیمەکانى ناوی دەقدەگرێت، بەتایبەت ئەگەر هەوای کەمبێت، بۆیە پێویستە پێنج ڕۆژ جارێک شوێنی تایەکانی بگۆڕدرێت یان کەمێک ئۆتۆمبێلەکە بجوڵێنرێت، لەلایەکی دیکەوە چاودێری هەواکەی بکرێت، ئەگەر هەوای کەمکرد، پێویستە تاکو ٤٠ یان ٤٥ هەوای تێبکرێت.

 

ئاماژەی بەئەوەشدا، ئەگەریش لە حاڵەتێکدا ئۆتۆمبێلەکە بۆ ماوەیەکی درێژتر نەجوڵێنرا، پێویستە ئۆتۆمبیلەکە بەرزبکرێتەوە ئەگەر سێپا هەبوو با ئۆتۆمبێلەکە بکرێتە سەر سێپا، ئەگەریش سێپا نەبوو بخرێتە سەر بلۆک، بەڵام بلۆکەکە لەژێر تەبەڵەکان بێت، بەجۆرێک تایەکان وەک ئەوەبن کە لەسەر زەوییە، نەک ئۆتۆمبێلەکە زۆر بەرزبێت و تایەکان شۆڕ ببنەوە و لەبەرزی بن.

 

   ئەگەر پاتری ئۆتۆمبێلەکە خراپ بوو، پێویستە هەموو ڕۆژێک کاری پێبکرێت 

سەبارەت بە پاتری ئۆتۆمبێلەکان ناوبراو باسی لەئەوەکرد، ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە مۆدێلی کۆن بێت، ئەوا ئاساییە سەری پاترییەکە لاببرێت بۆ ئەوەی پاترییەکەی نەمرێت، بەڵام هەندێک ئۆتۆمبێل هەیە مۆدێلی بەرزە و ئەگەر سەری پاترییەکەی لابەریت کێشەی بۆ دروستدەبێت، بۆیە پێویستە ئەم ئۆتۆمبێلانە بە شاحینەى تایبەت پاترییەکانیان بدرێت لەکارەبا، بۆئەوەی شەحن بکرێتەوە، بەڵام ئەم شاحینەیە کەمە، بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە، سێ بۆ پێنج ڕۆژ جارێک نزیکی پێنج خولەکێک کار بە ئۆتۆمبێلەکە بکرێت یان کەمێک بجوڵێنرێت، ئەگەریش پاترییەکەی خراپبوو، واباشە هەموو ڕۆژێک کاری پێبکرێت.

 

ناوبراو لەبارەی شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکە و ڕووی دەرەوەی ئۆتۆمبیلەکە ئەوەی خستەڕوو، وا باشە ئۆتۆمبێل لەبەر خۆر ڕانەگیرێت و بکرێتە گەراجێکەوە، دواتر ئەگەر لەمانگ زیاتر ئۆتۆمبێل ڕاگیرا وا باشە بشۆردرێت و قاتێک پۆڵنیش بکرێت پاشان چادرێکی بەسەردا بدرێت، هەروەها فڵچەى جامەکان لێبکرێتەوە، بۆئەوەی ستۆک نەبێت.

    پێویستە دەبەیەک بە خەڵوزەوە بکرێتە ناو ئۆتۆمبێلەکەوە

لەبارەى ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە ئاماژەى بەئەوەدا، نابێت دەبەی ئاو و شوشەى عەتر و چەرخ و خواردەمەنی و خۆڵ و پیسی لەناو سنووق و کابینەى شوێن دانیشتنەکان هەبێت، ئەگەریش بکرێت مادەی ئەسپەنیک یان خەڵووز بکرێتە ناو دەبەیەکی کونکراوەوە (بەنموونە دەبەی ئاو کون بکرێت)، دواتر دەبەکە بکرێتە سندوق و ناو کابینەى کوشنەکان، بۆئەوەی شێ و بۆنی ناخۆش لەناو ئۆتۆمبێلەکە دروستنەبێت.

    دەبێت هاندبرێک دابدرێتەوە

مام فایەق وتیشی:”وا باشترە هاندبرێک بەرزنەکرێتەوە، نەوەک بۆ دواتر جام ببێت و کێشەی بۆ دروستبکات، بۆیە وا باشترە بەرد یان تاکۆز بخرێتە بەر تایەکان”.

 

مام فایەق لەبارەى بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەوە دەڵێت:” ئەگەریش ئۆتۆمبێل بۆ زیاتر لەمانگێک ڕاگیرا و کاری پێنەکرا، واباشترە ڕۆنەکەی بگۆڕدرێت. بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەى ڕۆنی کوالیتی بەرزیان تێدایە، ئەگەر سەروو پێنج هەزار کیلۆمەتر زیاتر ڕۆشتبوون وا باشە ڕۆنیان بگۆڕدرێت، چونکە تەمەنی ڕۆن شەش مانگ بۆ ساڵێکە، ئەگەریش کوالیتی نزم بوو وا باشە لە کیلۆمەتری کەمتردا بگۆڕدرێت”.

    نابێت تەنکی بەنزین بەتاڵ بێت

ئەو شارەزایەی بواری ئۆتۆمبێل لەبارەى تەنکی بەنزینەوە ئەوەی خستەڕوو، وا باشە تەنکی بەنزین فوول بێت، چونکە تەنکی بەنزین بەتاڵ یان نیوە بێت، ئەگەری ژەنگهێنانی تەنکییەکە هەیە، بەهۆی ئەوەی ئەو بەشەی تەنکییکە کە بەتاڵە ئۆکسجینی تیایە و شێ دروست دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی ژەنگ یان بەنزینەکە تێکدەدات.

 

باسی لەئەوەشکرد، شوتەى هەوا بە شتێک داپۆشرێت باشترە، بۆئەوەی لەمشک و جرج و ئاژەڵەکان پارێزراو بێت، چونکە ئەگەر ئاژەڵێک بچێتە ناویەوە شوتەکە ورد دەکات، کاتێکیش بێئاگایانە کار بەئۆتۆمبێلەکە دەکرێت، ئەو وردەیە دەچێتەوە ناو بستۆنەکان و زیانی دەبێت.

 

بەپێی دوایین ئامار لەهەرێمی کوردستان نزیکی ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل لەکوردستان هەیە بەبێ ئۆتۆمبێلەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ، کە لەبەرواری ١٤د مانگی ڕابردووەوە قەدەغەى هاتووچۆ بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ڕاگەیەندراوە و بەشێکی زۆر لەو ئۆتۆمبێلانە ڕاگیراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان