ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڤیدیۆ.. لە سەر ئاڵای كوردستان لە توركیا لە گەشتیارانی كورد دەدرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

دیمەنی پەلاماردانی ژمارەیەك گەشتیاری هەرێمی كوردستان لەلایەن توركە ڕەگەزپەرستەكانەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ 18/7/2019 لە ناوچەی چایكارای شاری تەرابزۆنى باكوری توركیا توركە نەژادپەرستەكان هێرش دەكەنە سەر ژمارەیەك گەشتیاری هەرێمی كوردستان و دواتریش پۆلیس دەستبەسەری كرد.

بەپێی دیمەنەكان دەردەكەوێت، كاتێك ژمارەیەك گەشتیاری هەرێم دەیانەوێت بە ئاڵای كوردستانەوە وێنە بگرن، بەڵام توركە نەژادپەرستەكان بە شێوەیەكی دڕندانە پەلاماریان دەدەن، دوای ئەوەش كە هێزەكانی پۆلیس گەشتیارەكانیان لە دەست نەژادپەرستەكان ڕزگار كرد، 9 گەشتیاریان دەستبەسەر كرد بەمەبەستی لێكۆڵێنەوە.

جیهان

سعودیە: ئەمریكا نەك ناكشێتەوە بەڵكو پێگەی خۆی بەهێزتر دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕەتیكردەوە ئەمریكا لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بكشێتەوە.

عادل جوبەیر لە پانێڵێك لە كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لە سویسرا ڕایگەیاند:”كاتێك سەرۆك ترەمپ ڕایگەیاند ئەمریكا لە سوریا دەكشێتەوە لەھەمانكاتدا پاڵپشتی ئاسمانی دەدایە كورد و چەند سەربازێكی وڵاتەكەی بۆ پاراستنی بیرە نەوتەكان ھێشتەوە”.

وەزیری دەرەوەی سعودیە وتیشی:”ئەمەش بۆ ئەوەبوو ڕژێمی ئەسەد دەستی پێیان نەگاتەوە. كەواتە ھەموو ھەنگاوەكانی واشنتۆن ئەوە دەسەلمێنن كە ئەمریكا شوێنپێی خۆی لە ناوچەكە قایمتر دەكات نەك بە پێچەوانەوە”.

عادل جوبەیر دووپاتیشكردەوە:”ھەموو كەس دەیوت ئەمریكا لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەكشێتەوە و ئێمە دوای ئەمریكا چی دەكەین، بەڵام سەرۆك ترەمپ نزیكەی 5 ھەزار سەربازی نارد بۆ سعودیە”.

وەزیری دەرەوەی سعودیە ئاماژەی بەوەشدا:”ئەمریكا ژمارەی ھێزەكانی دوو ھێندە زیادكردووە، كەشتی جەنگیشی ناردووەتە كەنداو و سیستمی دژە مووشەكی بالیستیشی لە سعودیە جێگیر كردووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قائیمقامییەتی قەزای پشدەر ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی كارەبای نیشتمانییەوە بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

قائیمقامییەتی قەزای پشدەر لەبارەی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیانی قەڵادزێ ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر بەڕۆژ كارەبا دابەش بكرێت ئەوا پڕۆژەی ئاوی خاس كارناكات و دانیشتووان بێ ئاو دەبن.

ئاماژە بەوەشدەدات، ئەگەر ڤۆڵتییەی وێستگەكانی قەڵادزێ بەرز بكرێتەوە ئەوە بە ناچاری دەبێت سەرەی فیدەر و سەرەی محاویلە زیاد بكرێت بەمەش نیوەی قەڵادزێ بێ كارەبا دەبێت.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

روونكردنەوەیەك لە قائممقامیەتی قەزای پشدەرەوە بۆ سەرجەم دانیشتیوانی بەرێزی ناو شاری قەڵادزێ.

دانیشتیوانی ناو شاری قەڵادزێی بەرێز خۆتان لە نزیكەوە ئاگادارن كە چەند رۆژێكە بەرنامەی پێدانی كارەبای نیشتیمانی بۆ ناو شار گۆراوەو بەرنامەی پێشو كاری پێناكرێت، هەرچەندە فەرمانگەی كارەبای قەڵادزێ و قائممقامیەتی پشدەر باش دەیانزانی كە بەرنامەی رۆژانە لە قەڵادزێ سودی لێ نابینرێت لەبەر ئەم هۆیانە:

۱- ئەگەر بەرۆژ كارەبا هەبێت پرۆژەی ئاوی خاس كارناكات لەبەر دابەزینی ڤۆڵتیە، بەمەش قەڵادزێ بێ ئاو دەبێت.

۲- كێشە بۆ ئامێرەكانی گەرم كردنی نەخۆشخانەی قەڵادزێ دروست دەبێت.

۳- گرفت بۆ بەشێك لە ئامێرەكانی ناوچەی پیشەسازی دروست دەبێت.

٤- لەكاتی پێدانی كارەبای ناو شار دەبێت بە ناچاری فیدەرێك یان چەند فیدەرێك بكوژێنرێتەوە، بەمەش هەموو ئەو ماڵانەی لەسە فیدەرە كۆژاوەكانن بێ كارەبا دەمێنەوە و دەبێت مۆلیدەی ئەهلییان بۆ پێ بكرێت، بەمەش بەشێكی زۆری ئەو ماڵانەی لەنزیك فیدەرە كۆژاوەكانن دوو كارەبایان دەبێت لە یەك كاتدا واتا كارەبای نیشتیمانی و كارەبای مۆلیدە، كە ئەمەش تێچویەكی زۆر دەخاتە سەر هاوڵاتیان.

٥- ئەگەر ڤۆڵتییەی وێستگەكانی قەڵادزێ بەرز بكرێتەوە ئەوە بە ناچاری دەبێت سەرەی فیدەرو سەرەی محاویلە زیاد بكرێت بەمەش نیوەی قەڵادزێ بێ كارەبا دەبێت.

بەڵام سەرەرای هەموو ئەو وردەكاریانە هەندێ كەس بێ ئاگان لەو وردەكاریانەو هەندێ كەس بە ئەنقەست كەوتنە دژایەتی بەرنامەیكارەبای شەوانەو لە پەیج و تۆرە كۆمەڵایەتییەكان دەستیان كرد بە قسەو كۆمێنتی نەشیاو بە فەرمانگەی كارەبای قەڵادزێ و قائممقامیەت و دروست كردنی كەمپینی نارەوا، دواتریش دەركەوت كە بەشی هەرەزۆری دانیشتیوانی بەرێزی ناو شار لەگەڵ بەرنامەی پێدانی كارەبای شەوانەن بۆیە ئێمەش لەگەڵ فەرمانگەی كارەبای قەڵادزێ و بەرێوەبەرایەتی كارەبای راپەرین و بەرێزان لە ئیدارەی راپەرین و بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی و كۆنترۆڵی مەركەزی سلێمانی لە پەیوەندی بەردەوامداین و بەڵێنی گێرانەوەی بەرنامەی كارەبای شەوانەمان وەرگرتووە بۆ ئاگاداری هەموو لایەك.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەولێر؛دەست بەسەر جۆرە هێلكەیەكدا گیرا 9 مانگ بەرواری بەسەرچوونیەتی

خەڵك – بەشی هەواڵ
قایمقامیەتی ناوەندیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، دەست بەسەر جۆرە هێلكەیەكدا گیراوە، كە بەرواری بەسەرچوونی 9 مانگ بووە، كە نابێت لە 30 ڕۆژ زیاتر بێت ، دەشڵێت ،”كاردانەوەی یاسایی بەرامبەر خاوەنەكەی دەكرێت”.

قایمقامیەتی ناوەندیی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لەلایەن بازگەی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی (سەلاحەددین-كۆڕێ) دەست بەسەر 3.5 تەن هێلكەی قاچاخدا گیرا، كە ئەم جۆرە هێلكەیە بە نایاسایی داخڵكراون، ڕێكەوتی نۆ مانگی لێدراوە و بەشێك لەم هێلكەیە هیچ ڕێكەوتێكی لەسەر نەبووە.

ڕاشیگەیاندووە، گوێرەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ نابێت هێلكە ڕێكەوتی دەرچوون و بەسەرچوونی زیاتر لە 30 ڕۆژی لێ بدرێت ، بۆیە كاردانەوەی یاسایی بەرامبەر خاوەنەكەی دەكرێت.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، تەندروستی خەڵك لەو بازرگانانە گرنگترن و هەر جۆرە هێلكەیەك بە نایاسایی بهێنرێتە هەولێردەستی بەسەردا دەگیرێت، بۆیە بەئامادەبوونی نوێنەری قایمقامیەتی هەولێر بڕیاردرا بە گواستنەوەی بۆ زبلخانەی كانی قڕژاڵە و بەشێوەیەكی زانستی و ژینگەیی لەناو برا.

وێنەی ‏قایمقامیەتى قەزای ناوەنديى هەولێر‏.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان