ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

“چەند لایەنێكی سیاسی دەستیانگرتووە بەسەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەفدا”

خەڵك – بەشی هەواڵ

لیژنەی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف بوونی گەندەڵیی گەورە لەناو ئەو فڕۆكەخانەیە ئاشكرادەكات.

سەنا موسەوی سەرۆكی لیژنەی ڕاسپێردراو بۆ لێكۆڵینەوە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف ڕایگەیاند، تائێستا كارەكانی لیژنەكەیان بەردەوامە و جەختیكردەوە لەوەی گەندەڵیی گەورە و بەهەدەردانی پارەی گشتی لەو فڕۆكەخانەیە هەیە.

سەرۆكی ئەو لیژنەیە ئاماژەی بەوەشدا، چەند لایەنێكی سیاسی دەستیانگرتووە بەسەر چەندین پڕۆژە و كەلوپەلی وەهمی لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف كە لە بنەڕەتدا بوونی نییە و لیژنەكەیان تا ئەم ساتە كاردەكات بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم دۆسییەكانی تایبەت بەو فڕۆكەخانەیە.

سەنا موسەوی ئەوەشیخستەڕوو، ڕاپۆرتی كۆتایی لێكۆڵینەوە لە فڕۆكەخانەی نەجەف بەمنزیكانە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران كە لەسەركالابردنی چەندین كەسایەتی گەورە و ڕاگرتنی پڕۆژە وەهمیەكان و بەهەدەردانی پارەی گشتی بەخۆیەوە دەبینێت.

عێراق

لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كۆدەبێتەوە
شاندێكی بەغدا سەردانی هەولێر دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمان، پێشنیارێكی پێشكەش كردووە بۆ پێكهێنانی شاندێكی پەڕلەمانی تا سەردانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بكات، ئامانج لەو سەردانەش وەك سەرچاوەكە باسی دەكات، چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێرە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەك لە پەڕلەمانی عیراقەوە بە ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی ڕاگەیاندووە، “سەرۆكی پەڕلەمان پێشنیارێكی پێشكەش بە سەرۆكی فراكسیۆنەكان كردووە، لەپێناو پێكهێنانی شاندێك تا سەردانی هەرێم بكەن، ئامانج لە سەردانەكەش چارەسەركردتی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێرە بە تایبەتیش ئەوانەی پەیوەندییان بە جێبەجێكردنی ماددەی 10ی یاسای بودجەی 2019وە هەیە، لەگەڵ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ كێشەی ماددەی 140ی تایبەت بە ناوچە جێناكۆكەكان”.

بە وتەی سەرچاوەكە، “ئەو پێشنیارە جێگەی ڕەزامەندی هەمووان بووە، بەڵام تائێستا وادەی سەردانەكە دیاری نەكراوە”.

پێشتر جوان یونس، پەڕلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاندبوو، “شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات و گفتوگۆ لەسەر دۆسێ‌ گرنگەكانی تایبەت بە هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵ دەكات”.

بە وتەی جوان یونس، “شاندەكە هەوڵ بۆ چارەسەركردنی كۆتایی كێشە دارایی و نەوتییەكان دەدات لەگەڵ بەغدا، بۆ گەڕانەوە بۆ قۆناغی دانوستان و گفتوگۆ و ئەو مشتومڕانەی هەموو ساڵێك دووبارە دەكرێنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ڕۆژنامەیەك: بۆردومانەكانی عیراق دەستی ئیسڕائیلە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕۆژنامەیەكی عەرەبی دەڵێت، ئیسڕائیل لە پشت بۆردومانی سەربازگەكانی عیراقەوەیە، ئەم كارەش بە مەرج ئەنجام دەدرێت.

ڕۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) لە زاری سەرچاوەیەكی خۆرئاواییەوە بڵاویكردۆتەوە، “لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا سێ‌ جار تەئكید كراوەتەوە، كە ئیسڕائیل كۆگاكانی هەڵگرتنی چەك و موشەكی ئێرانی لە عیراق بۆردومان كردووە، ئەمەش لەڕێی لێكگەیشتنێكی ئەمریكایی- ڕوسی، ئەمەش بە مەرجی زامنكردنی ئاسایشی ئیسڕائیل و ڕێگرتن لە هەژموونی ئێران لە عیراق و سوریا”.

بەپێی ڕۆژنامەكە، “لێكگەیشتنەكە بەو مەرجەیە، كە تەلئەبیب بە فەرمی ئەنجامدانی بۆردومانەكان ڕانەگەیەنێت، تا بوار بە دروستبوونی تەنگژەی ئیقلیمی نەدرێت”.

سەبارەت بە بۆردومانەكانی ئەم دواییەی كۆگا سەربازییەكان لە عیراق، نەتانیاهۆ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، “ئێران لە هیچ جێگە و شوێنێكدا پارێزراو نییە”.

بە وتەی سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل، “لە دژی ئێرانییەكان هەڵسوكەوت دەكەین لە هەركاتێكدا پێویست بكات، لەئێساشدا ئێمە ئەو ئەركە جێبەجێ‌ دەكەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

(خەڵك) دوایین زانیاری لەسەر ڕەوشی تەندروستی وەلید ئیبراهیم بڵاودەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ چوار شەممە دەنگۆی كۆچی دوایی قورئانخوێنی بەناوبانگی عیراقی وەلید ئیبراهیم لە میدیا عیراقییەكان بڵاوكرایەوە.

وەلید ئیبراهیم لە ئێستادا باری تەندروستی ناجێگیرە و لە شاری هەولێر لە نەخۆشخانەی پار لەژێر چارەسەری پزیشكیدایە، بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر باری تەندروستی ناوبراو، (خەڵك) پەیوەندی بە نەخۆشخانەی پار لە هەولێر كرد و سەرچاویەك، كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت ڕاگەیاند، وەلید ئیبراهیم لە نەخۆشخانەی پارە و لە ئێستادا لە ژیاندا ماوە.

وتیشی، “ناوبراو دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و لەژێر چارەسەری پزیشكیدایە”.

ولید ابراهیم الدلیمی (الفلوجی)لە ساڵی ١٩٤١ لە شارۆچكەی فەلوجە سەربە پارێزگای ئەنبار لە دایكبووە لە خانەوادەیەكی موسڵمانی سووننی هاۆەتە دنیاوە، باوكی یارمەتیدەرێكی باشی بووە بۆ لەبەركردنی قورئان.

ناوبراو لە تەمەنی گەنجیدا بە قورسی توشی نەخۆشیەك دەبێت لەو نەخۆشیەوە بینایی چاوەكانی لە دەست دەدات، بەڵام لەبەرامبەر ئەو لەدەستدانە خوای گەورە ئەو دەنگە خۆشەی پێدەبەخشێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان