ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف؛ ڕۆژی ٢٦ی تەمموز دوا كاروانی حاجیان دەگەنە شاری مەدینە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، حاجیانی كوردستان بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لەشاری مەدینە دەمێننەوە دواتر دەگوازرێنەوە شاری مەككە گەشتەكانی حاجیان بەردەوامیان هەیە و ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگە دوا كاروانی حاجیانی كوردستان دەگاتە شاری مەدینە.

وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە ڕایگەیاندووە، ڕۆژانە لەگەڵ گەیشتنی حاجیانی كوردستان بۆ شاری مەدینە لەلایەن لیژنە تایبەتەكانی وەزارەتی ئەوقاف پێشوازییان لێ دەكرێت، حاجیان بە دڵ گەرمیەوە سەردانی حەرەمی مزگەوت و ڕەوزەی پیرۆزی پێغەمبەرمان سەلامی خودای لێ بێت دەكەن.

دەشڵێت،”حاجیانی كوردستان لە ماوەی ڕۆژانی مانەوەشیان لە شاری مەدینە، سەردانی مەزارەكان و شوێنەوارەكان دەكەن، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەیەكی دیكەی حاجیانی پارێزگای سلێمانی سەردانی كێوی ئوحود و گردۆڵكەی تیرهاوێژان و هەریەك لە مزگەوتەكانی قیبلەتەین و قوبایان كرد، كە ھەریەكەیان خاوەن مێژوویەكی تایبەتن لەمێژووی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.

ڕاشیگەیاندووە، حاجیانی كوردستان بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لەشاری مەدینەی پیرۆز دەمێننەوە دواتر دەگوازرێنەوە شاری مەككەی پیرۆز، گەشتەكانی حاجیان بەردەوامیان ھەیە و ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگە دوا كاروانی حاجیانی كوردستان دەگاتە شاری مەدینەی پیرۆز.

کوردستان

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك بووە قوربانی

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەنزیك كەمپی ئاوارەكانی عەرەبەت كەسێك برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕووداوەكە بەهۆی پەڕینەوەی ئاژەڵێكەوە ڕوویداوە، كەبەهۆی تاریكییەوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر جۆری ئەتیكۆ مارسیدس لە ئاژەڵەكە دەدات و لەوكاتەدا ئۆتۆمبێلی دواتریش كە لەجۆری بارهەڵگرە كۆنتڕۆڵی خێرایی لەدەستدەدات و خۆی دەكێشێت بە ئۆتۆمبێلی یەكەمدا.

ئاشكراشیكرد، بەهۆی ڕووداوەكەوە كەسێك بریندار بووە و زیانی مادیی بەر هەردوو ئۆتۆبێلەكە كەوتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمینداری یەكگرتوو: توندوتیژی لەگەڵ ژندا نیشانەی كزی ئیمانە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڕایدەگەیەنێت، توندوتیژی لەگەڵ ژندا نیشانەی كزی ئیمانە.

سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە تویتێكدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ٢٥ نۆڤەمبەر، ڕۆژی بەرەنگاری توندوتیژی دژی ژنان، ڕێنماییەكانی پێغەمبەری سەروەرمان بیر دەخاتەوە (درودی خوای لەسەر بێت) كەدەفەرموێ: ( النساء شقائق الرجال، ما أكرمهن إلا كريم، وما أهانهن إلا لئيم”) توندوتیژی لەگەڵ ژندا نیشانەی كزی ئیمان و سەقەتی ئەخلاق و نزمی ئاستی نەجابەت و ڕەسەنایەتییە.

دوێنێ 25-11-2020 ڕۆژی جیهانی توندوتیژی دژی ژن بوو، بەو بۆنەوە سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی حكومەت و پەڕلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم ڕاگەیەنراویان لەو بارەوە بڵاوكردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

جوتیار عادل: بەغدا پارەكە نەنێرێت بژاردەی ترمان هەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، گەشبینن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەغدا 320 ملیار دینارەكە بنێرێت بۆ مووچە. دەشڵێت، ئەگەر پارەكە نەنێرن، بژارەی تریان هەیە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕووداوی ڕاگەیاند:”حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵێك دەدات بۆ دابەشكردنی مووچە. گەشبینین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەغدا 320 ملیار دینارەكە بنێرێت”.

وتەبێژی حكومەت وتیشی:ئەگەر 320 ملیار دینارەكە نەهات بۆ دابەشكردنی مووچە، ئێمە بژارەی خۆمان دەبێت. بەپێی ڕێككەوتن دەبێت لە عیراقەوە مووچەی چوار مانگی ترمان بۆ ڕەوانە بكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان