ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بە بەڵگەوە، واشنتن سزا بەسەر ژمارەیەك كەسێتی عیراقیدا دەسەپێنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی بەڵگەنامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكاوە دەركراوە، سزا بەسەر چوار كەسێتی عیراقیدا دەسەپێنرێت.

وەك لە بەڵگەنامە ئەمریكاییەكەدا ئاماژەی پێكراوە” سزاكان ڕەیان كلدانی وئەبو جەعفەر شەبەكی و نەوفل عاكوب پارێزگاری پێشووی نەینەوا و ئەحمەد جبوری پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین لەخۆدەگرێت”.

پێشتر (سكای نیوز عربیە) لە زاری مایك بینس جێگری سەرۆكی ئەمریكاوە بڵاویكردبووەوە”سزاكان بەسەر دوو سەركردەی ملیشیا عیراقییەكانی سەر بە ئێراندا سەپێنران”.

ویلایەتە یەكگرتووەكان ناوبەناو سزا بەسەر كەسێتی و قەوارە جیاجیاكان و هەندێك لە وڵاتانی جیهاندا دەسەپێنێت.

عێراق

خۆپیشاندانەكان، پڕۆژە یاسای بودجەی عیراق دوادەخات

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، پێویست هەرێم و پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا زۆر پتەو و بەهێز بكات.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تا ئێستا نەچووەتە بواری ڕێككەوتنی یەكجاری و تا ئێستا كێشەكانی بودجە و موچە و نەوت بەردەوامیان هەیە، ئەمەش لەكاتێكدایە بەغدا سەرقاڵی ئامادەكارییەكانە بۆ كۆتاییهێنان بە پڕۆژە یاسای بودجە.

حەسەن ئاڵێی ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەبەرئەوەی دۆخی عێراق ئاڵۆز بووە بەتایبەت خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییە دۆخی عیراقی بەتەواوەتی تێكدا، ئێستاش عیراق لە هەوڵی ئەوەدایە چۆن خواستەكانی خۆپیشاندەران چارەسەر بكات.

سەبارەت بە پشكی كورد لە بودجەی عیراق ناوبراو ئاشكرایكرد، ئێمە لە چەند كۆبوونەوەیەك لەسەر خواستی خۆپیشاندانەكان كارمان كرد و ئەوەش هۆكار بووە بۆ دواكەوتنی پڕۆژەی بودجە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا تا ئێستا بەردەوامە هەرچەندە لاوازییەكی پێوە دیارە، بەڵام هیوادارم هەرێم پەیوەندییەكانی بەهێز بكات، لەبەرئەوە باشترین چارەسەر ئەوەیە هەرێم بۆ مانەوەی خۆی و بەرژەوندییەكانی لەگەڵ بەغدا ڕێكبكەوێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

حەشدی شەعبی هەڵمەتێكی سەربازی لە شارۆچكەیەكی كوردنشین دەستپێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

سادق حسێنی، سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، حەشدی شەعبی هەڵمەتێكی سەربازی لە نزیك شارۆچكەی خانەقین دەستپێكردووە بۆ گرتن یان كوشتنی چەكدارانی داعش.

ناوبراو بە ماڵپەڕی” بغداد الیوم”ی وتووە”مەبەستی هەڵمەتەكە بۆ كۆتایهێنان بە چالاكی چەكدارانی داعشە لە سنورەكەدا”.

شارۆچكەی خانەقین 100 كیلۆمەتر لە باكوری ڕۆژهەڵاتی شاری بەعقوبەوە دورە و زۆربەی دانیشتوانەكەی كورد و شیعەمەزهەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزارەتی پەروەردەی عیراق هەزاران پلەی دامەزراندنی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی عیراق ڕایگەیاند، حەوت هەزار پلەی دامەزراندنیان هەیە و دەست بە وەرگرتنی فۆرم بۆ دامەزراندن دەكەنەوە.

وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو كەسانە وەك فەرمانبەر و مامۆستا لە پەروەردەی نەینەوا دەستبەكاردەبن و بۆ پڕكردنەوەی بەشێك لە میلاكاتی سنورەكەیە.

دامەزراندنی ئەو هەزاران هەلی كارە دوای ئەوەدێت كە لە سەرەتای ئەم مانگەدا عیراق خۆپیشاندانی گەورەی بەخۆوە بینی بۆ دامەزراندن و دابینكردنی خزمەتگوزاری و دژایەتیكردنی گەندەڵی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان