ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ڤیدیۆیەكی ئابڕوبەری ترەمپ بڵاوبووەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
میدیا جیهانییەكان، دیمەنێكی ڤیدیۆیی ئەرشیفی “NBC” بڵاودەكەنەوە كە تێیدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا قسەی دۆستانە لەگەڵ جێفری ئیبشتاین ملیاردێری ئەمریكایی دەكات و ئاماژەی بۆ ژنەكان دەكات.

ڤیدیۆكە سەرلەبەیانی دوێنێ‌ چوار شەممە لە ئەرشیفی “NBC”وە بڵاوبووەوە كە لە ساڵی 1992دا وێنەگیراوە لەپێناو گرتەیەكی بەرنامەی Faith Daniels””، كە خۆی لەخۆیدا دیدێكی تر دەخاتەڕوو بۆ ژیانی تایبەتی ئەو دەمەی ترەمپ كە لەئێستادا دەركەوتووترین كەسێتی جیهانە.

لە دیمەنەكەدا ترەمپ لەگەڵ ئیبشتاین قسەی دۆستانە دەكەن لە ئاهەنگێكدا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە لەم ماوەیەی دواییدا سەرۆكی ئەمریكا هەوڵ دەدات خۆی لەو ملیاردێرە ئەمریكاییە بەدووربگرێت، دوای ئەوەی لەم مانگەدا بەتۆمەتی دەستدرێژیكردنی سێكسی بۆسەر كچێك دەستگیركرا.

هەروەها لە دیمەنەكەدا ترەمپ دەردەكەوێت كە پێدەكەنێت و لەگەڵ ژمارەیەك كچدا لە سەیرانگەی مار لاگوا لە ویلایەتی فلۆریدا سەما دەكات.

بەپێی ڕۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی، وێڕای ئەوەی وتوێژەكان نوقمی میوزیكێكی دەنگ بڵندن، بەڵام ترەمپ وادەركەوێت كە ئاماژە بۆ ژنەكان بكات.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، ڕۆژنامەی (نیویۆرك تایمز) بڵاویكردەوە، جێفری ئیبشتاین كە پێشتر بە دەستدرێژی سێكسی زۆردارانە تۆمەتباركرابوو، بە تۆمەتی بازرگانی بە مرۆڤ و بە تایبەت بە كچانی منداڵ بۆ مەبەستی سێكسی دەستگیركراوە.

ڕۆژنامەكە لە زاری سەرچاوەكانییەوە بڵاویكردبۆوە، دەستگیركردنی ئیبشتاین لە نیویۆرك، لەڕێی یاداشتیكی داواكاریی گشتی فیدراڵییەوە بووە.

كەناڵی “CBS Miami” ڕایگەیاندبوو، ئیبشتاین لە فڕۆكەخانەی نیوجێرسی دەستگیركرا، دوای ئەوەی بە فڕۆكەی تایبەتی خۆی لە پاریسەوە گەڕابووەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پۆلیس هەڵیكوتابووە سەر ماڵەكەی لە نیویۆرك.

ئیبشتاین لە ساڵانی 2007 و 2008، بە دەستدرێژی سێكسی زۆردارانە تۆمەتباركرابوو، لە لێكۆڵینەوەكانیشدا لەگەڵی، دەركەوتبوو كە پارەی داوەتە كچانی منداڵ، تا كاریی سێكسیان لەگەڵ بكات، و بە هەمان شێوە بازرگانی بەو كچانەوە كردووە و ڕادەستی كەسانی تری كردوون.

جیهان

ژمارەى توشبوان لە ئەمریکا 140 هەزار کەسى تێپەڕاند


خەڵک- بەشى هەواڵ

بەهۆى دواین ئامار کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکراوەتەوە ژمارەى ئەو کەسانەى لە ئەمریکا توشى کۆرۆنا بوون زیاترە لە 140 هەزار کەس.

زانکۆى جۆنز هۆبکنز تازەترین ئامارى بڵاوکردووەتەوە و ئاشکراى کردووە، کە زیاتر لە 140 هەزار کەس توشى کۆرۆنا بوون و 2467 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

زیادبوونى ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە ئەمریکا لەکاتێکدایە ڤایرۆسەکە لە چین تاڕادەیەک کۆنترۆڵکرا و ژمارەى ئەوانەى توشى دەبن ڕۆژانە کەمتر دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

میدیای ئیسرائیل: ناتانیاهو كەرەنتین دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
بنیامین ناتانیاهو سەرۆك وەزیران بۆ ماوەی یەك هەفتە كەرەنتین دەكرێت، ئەویش دوای ئەوەی یەكێك لە ڕاوێژكارەكانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.

میدیای ئیسرائیل بڵاویكردەوە ریفكا بالوخ ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا لە بنیامین ناتانیاهو و ڕاوێژكارەكان و ژمارەیەك لە وەزیرەكان نزیك بووە، بۆیە بڕیار درا ناتانیاهو بۆ ماوەی یەك هەفتە بخرێتە ژێر چاودێری پزیشكییەوە.

سەرچاوەیەكیش لە نووسینكەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەربارەی كەرەنتینكردنی ناتانیاهو ڕایگەیاند ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی جێبەجێ دەكەن.

تا ئێستا 4,347 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئیسرائیل تۆماركراوە و لەو ژمارەیەش 15یان گیانیان لەدەست داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە ئیتالیا توشبوانى کۆرۆنا 97 هەزار کەسى تێپەڕاند


خەڵک- بەشى هەواڵ

بەپێى نوێترین ئامار توشبوانى کۆرۆنا لە ئیتالیا 97 هەزار کەسى تێپەڕاندووە و نزیکەى 11 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێى تازەترین ئامارى کۆرۆنا لە ئیتالیا 10 هەزار و 779 کەس گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا 97 هەزار و 689 کەس توشى ڤایرۆسەکە بوون.

ئیتالیا لەسەر ئاستى وڵاتانى جیهان زۆرترین توشبوى کۆرۆناى گیانیان لەدەستداوە.

لە ئیتالیا تائێستا 13 هەزار و 30 لە نەخۆشیەکە چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان