ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

(خەڵك) وردەكاری ڕێككەوتنی نوێی هەرێم و بەغدا بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە كۆبوونەوەی شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عیراقدا باسی دروستكردنەوەی پەیوەندی نوێی نێوان هەرێم و بەغدا كراوە و سەرۆك وەزیرانی عیراق تەئیكدی كردووەتەوە، جارێكی دیكە ڕێگەنادات موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ببڕدرێت و پەیوەندییەكان تێكبچنەوە و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانیش نیازپاكی هەرێمی بۆ دەستپێكردنی سەردەمێكی تازە لە ئیدارەكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا ڕاگەیاندووە.

سەرچاوەیەكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە كۆبوونەوەی نێوان شاندی هەردوولادا باس لە پەیوەندی تازەی نێوان هەردوولا كراوە، بەتایبەتی دابینكردنی موچە و ناردنی نەوت.

سەرچاوەكە كە نەیوست ناوەكەی بڵاوبكرێتەوە، ڕونیكردەوە هەرێمی كوردستان ئامادەی دەربڕیووە بە ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و لەسەرەتای ساڵی 2020ەوە، جێبەجێی دەكات.

بەرامبەر بە بڕیاری نوێی كابینەی نۆهەمی حكومەتی هەرێم، سەرۆك وەزیرانی عیراق ئامادەی دەربڕیوە كە بەرگری تەواو لە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكات و جەختیكردووەتەوە، كە تا كۆتایی ئەمساڵ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

مانگانە حكومەتی عیراق 453 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت و لە یاسای بودجەی 2019 دا، ئاماژەی بۆ كراوە.
سەرچاوەكە ئەوەشی وت، عادل عەبدولمەهدی ئەوەشی وتووە، كە ئەوان وەك هاوكارییەك فشار لەسەر هەرێمی كوردستان دروستناكەن، تا كۆتایی ئەمساڵ بۆ ئەوەی زۆربەی قەرزی كۆمپانیاكانی نەوت بداتەوە و ساڵی داهاتوو، بتوانێت بەو بڕە داهاتەی زۆرەی دەستی دەكەوێت دەست بە بونیادنانەوەی هەرێمی كوردستان بكات.

ڕۆژی 16ی ئەم مانگە، شاندێكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراقدا كۆبوەوە.

کوردستان

ڤیدیۆ؛ توركیا دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی سوپای توركیا لە ڕێی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تویتەر، دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

توركیا هاوكات لەگەڵ هێرشەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان، لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانیش هێرش و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری توركیا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 گەریلای پەكەكەیان كردووەتە ئامانج، بەڵام پەكەكە ئەو زانیارییانەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

بڵاوكردنەوەی دیمەنە ڤیدیۆییەكەش هاوكاتە لەگەڵ بۆردومانەكەی ئەمڕۆی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆ سەر گوندی قامیشی سەر بە شارۆچكەی ماوەت لە سنووری ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەی شارباژێڕیان بۆردومان كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند گوندی قامیشی سەر بە ناوچەی شارباژێڕی سلێمانییان بۆردومان كرد.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان بۆردومانەكە بووەتە هۆی ئاگركەوتنەوە لە ناوچەكە، بەڵام ئەگەری بوونی زیانی گیانی لەو هێرشەدا نەزانراوە.

سوپای توركیا چەند ناوچەیەكی سنووری شارباژێڕی سلێمانییان وەك سنووری چالاكی پەكەكە دەستنیشان كردووە و ناوبەناو بەو بیانووە بۆردومانی دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خانەقین؛ سەربازێكی كورد لە پەلامارێكی داعشدا شەهید بوو

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەربازێكی كورد لە ئاكامی پەلامارێكی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندێكی شارۆچكەی خانەقین شەهید بوو.

شه‌وی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش لە گوندی شێرك سەر بە شارۆچكەی خانەقین ھێرشیان كردە سەر ھێزێكی تایبەتی عیراقی لە ئەنجامدا سەربازێكی شەھید بوو‌ و چوار سەربازی دیكەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ دەركەوت كە ئەو سەربازەی شەهید بووە كوردە و ناوی جەزا فه‌تاح جافه‌ و خەڵكی شارۆچكەی كەلارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان