ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

گەنجێکی کورد وەک نوێنەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بانگێشتی هۆنگ کۆنگ  دەکرێت

خێزان

گەنجێکی کورد بەناوی (هێڤار عیماد) لە لایەن ڕێکخراوی the Hong Kong Model United Nations  وەک نوێنەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەکات.

هێڤار عیماد لەباری  بەشداریکردنی لەو کۆنفڕانسەدا ڕایگەیاند کە بەتایبەت لە لایەن حکومەتی هۆنگ کۆنگەوە بانگێشترکراوە بۆ گێڕانەوەی ئەزمونی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کورد بەتایبەتی بۆ گەنجانی هۆنگ کۆنگ.

هێڤار عیماد وتیشی”لە کۆنفڕانسەکەدا لەسەر کاریگەری سیاسەت و  نەوت و ئاین   و بەرەوپێشچونی گەنجان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دواتریش باسی دۆزی کورد قسەم بۆ ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی هۆنگ کۆنگ و ژمارەیەکی زۆر لە پڕۆفیسۆری زانکۆکان کرد لەو وڵاتە، جگە لەوەی ماوەی ٤ ڕۆژ چالاکی بەردەواممان هەبوو لە کۆنفڕانسەکەدا”

هێڤار عیماد خاوەنی ڕێکخراوێکی گەنجانەیە لە شاری سلێمانی بەناوی (Youth Change Makers)  کە چەندین چالاکی جۆراوجۆریان ئەنجام داوە.

 

 

 

 

هەواڵەکان

هانی سەڵاح بە گۆرانی ئینگلیزی دەستپێدەکات، یەکەم بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە

خێزان

کچە گۆرانیبێژ هانی سەڵاح، یەکەم بەرهەمی خۆی بە زمانی ئینگلیزی بڵاو کردەوە و بە وتەی خۆشی بە نیازە دواتر کارێک بە زمانی کوردیی بکات.

هانی سەڵاح لە بارەی بەرهەمە نوێکەیەوە ڕایگەیاندووە «یەکەم بەرهەمم گۆرانییەکی ئینگلیزییە بە ناوی Some Times، گۆرانییەکی سۆزدارییە و لە تێکست و میوزیکی خۆمە، بەرهەمەکەش لە ستۆدیۆی میترۆنیۆم پڕۆدەکشن تۆمار کراوە و ئەفشین شوکری سەرجەم کارەکانی بۆ کردووم.»

هانی سەڵاح وتوشیەتی: «من بەو پێیەی لە وڵاتی سوید دەژیم، پێم خۆش بوو یەکەم کارم بە زمانی ئینگلیزی بێت تا لێرەش گوێگری هەبێت و دەستپێکێک بێت بۆ کارکردنم، هونەرمەند ئەفشین شوکری کارێکی دیکەی بۆ داناوم کە بە زمانی کوردییە و بە نیازم لە داهاتوودا کار لەسەر ئەو بەرهەمەش بکەم.»

هانی سەڵاح ١٥ ساڵ، کچێکی کوردە و لە وڵاتی سوید ژیان بەسەر دەبات و لەو وڵاتە سەرقاڵی خوێندنی میوزیکە و دەستی کردووە بە کاری هونەری.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

پیاوێک دەبێت بە کورسی بۆ ژنەکەی خۆی و کارەکەشی دەنگدانەوەی دەبێت

خێزان

لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بۆتەوە، پیاوێکی چینی دەبێت بە کورسی بۆ ژنەکەی خۆی و کارەکەشی لە سۆشیال میدیا دەنگدانەوەی زۆری دەبێت.

ئەو پیاوە لەبەر ئەوەی ژنەکەی دووگیانەوە لەو شوێنەشدا سەرجەم کورسیەکان گیراوە، هەر بۆە دادەنیشێت تا ژنەکەی وەک کورسی لەسەر پشتی دابنیشێت.

خەڵکانێکی زۆریش کاری ئەم پیاوە بە “پیاوانە” و “ناوازە” دەردەبڕن و سەرسوڕمانیش لەوە دەردەبرن کە بۆچی ئەوانەی دانیشتوون هەڵناستن بۆ ژنە دووگیانەکە تا دابنیشێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

پاش ١٨ ساڵ، نوێترین وێنەی دوو لە بەناوبانگترین ئەکتەرەکانی درامای ڕەشەی پۆلیس ببینە

خێزان

درامای ڕەشەی پۆلیس یەکێک بوو لە بەناوبانگترین ئەو دراما کوردیانەی لە ساڵی ٢٠٠٢ لە شاری سلێمانی لە لایەن تەلەفیزیۆنی خاکەوە بەرهەمهێندرا کە لە ٣٠ زنجیرە پێکهاتبوو.

دووان لە ئەکتەرە سەرەکیەکانی دراماکە هەردوو ئەکتەر (شیلان عەبدوڵا) و ( كه‌مال عه‌لی) بوون کە هاوسەری یەکدین و لە دراماکەدا ڕۆڵی (چرۆ و چالاک) یان دەبینی.

دراماکە لە لایەن (حسێن میسری) کاری نوسین و دەرهێنانی بۆ کراو چیرۆکەکەی باسی لە چەند خێزانێکی کورد دەکرد کە لەسەر پیاوسالاری و پارە و سەروەت و سامان لەشەڕ و کێشەدابوون، ئێستاش ١٨ ساڵ بەسەر ئەو درامایەدا تێپەڕیوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان