ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئەمریكا پەلامارەكەی هەولێر ئیدانە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەغدا پەلامارەكەی سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركيا لە هەولێر ئیدانە دەكات.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو پەلامارە قێزەونەی كرایە سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر هاوخەمی خۆمان بۆ نێردەی دیپلۆماتیی توركیا ڕادەگەیەنین.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، پشتیوانی خۆمان بۆ پاراستنی سەلامەتیی دیپلۆماتكارە بیانییەكان و نێردە دیپلۆماتییەكان لە عیراق دووپاتدەكەینەوە.

عێراق

لە چەند پارێزگایەك ڕۆژێكی ئەم هەفتەیە دەكرێتە پشوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەبۆنەی “جەژنی غەدیر”ەوە ژمارەیەك لە پارێزگا شیعە نشینەكانی عیراق ڕۆژی سێ‌ شەممەی ئەم هەفتەیە دەكەنە پشووی فەرمی.

ژمارەیەك لە ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عیراق، كە پێكهاتوون لە (واست، بابل، میسان، كەربەلا، دیوانیە، زیقار، بەسرە) بڕیاریاندا ڕۆژی سێ‌ شەممەی ئەم هەفتەیە 20ی ئاب بكرێتە پشوو بەبۆنەی “جەژنی غەدیر”ەوە.

ساڵانە بە بۆنەی “جەژنی غەدیر”ەوە موسڵمانانی شیعە ڕۆژی 18ی زیلحیجە، كە ئەمساڵ دەكاتە 20ی ئاب (سێ‌ شەممە) ئاهەنگ دەگێڕن و دەیكەنە پشوو، ئەوەش وەك خۆیان دەڵێن: “لەو ڕۆژەدا لە ناوچەی غەدیر، كە دەكەوێتە نزیك مەككەی پیرۆز، پێغەمبەری خودا (د.خ) وەسیەتی بۆ ئیمامی عەلی (ر.خ) كردووە لەدوای (حەجی ماڵئاوایی) تاوەكو ببێتە خەلیفەی موسڵمانان دوای كۆچی دوایی خۆی”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هۆشداری سەندنەوەی متمانە درایە عەبدولمەهدی

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق لە فڕاكسیۆنی سائیرونی سەر بە ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی عیراق ماوەكەی خەریكە تەواو دەبێت و هیچ یەكێك لە كارنامەی حكومەتەكەی تەواونەكردووە، بۆیە پێشبینی دەكرێت لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا متمانەی لێوەربگیرێتەوە.

جەواد ساعیدی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ لە بەغدا وتی”لەمكاتەدا مەبەستمان وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆك وەزیران نییە، بەڵكو دەمانەوێت بەرنامەی حكومەت جێبەجێ‌ بكرێت”.

هەر لە قسەكانیدا ناوبراو ڕونیكردەوە، كوتلەی سائیرون دەیەوێت سەرۆك وەزیران سەركەوتووبێت، بەڵام لەهەمانكاتدا فشاریش دەكات بۆ زوو جێبەجێ‌ كردنی كارنامە و بەپێچەوانەوە ئەوەدەكات، كە گەلی عیراق پێویستی پێیەتی، چونكە بەهۆی جێبەجێ‌ نەكردنی بەرنامەی كابینەی نوێوە، ئەوەندە بابەت هەیە كە بتوانرێت بەهۆیەوە متمانە لە سەرۆك وەزیران وەربگیرێتەوە.

هەر لە قسەكانیدا ئەو پەڕلەمانتارە هۆشداری ئەوەشیداوە كە زۆربەی پەڕلەمانتاری فڕاكسیۆنە جیاوازەكان بە قسەی سەرۆكی كوتلەكانیان ناكەن و دورنییە لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا متمانە لە سەرۆك وەزیران وەربگیرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزیری ناوخۆی عیراق گەیشتە تاران

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری ناوخۆی حكومەتی عیراق بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە تاران-ی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە بەیانی ئەمڕۆ شەممە 17ی ئاب، یاسین یاسری، وەزیری ناوخۆ بەسەردانێك گەیشتە تاران و لە فڕۆكەخانەی ئیمام خومەینی لەلایەن بابك دین برست، یاریدەدەری وەزارەتی ناوخۆی ئێران بۆ كاروباری ئابووری و گەشەپێدانی هەرێمی پێشوازی لێ‌ كرا.

ڕاشیگەیاندووە، كە بەرپرسە ئێرانیەكە هیوای خواستووە ئەو سەردانە ببێتە هۆی زیادبوونی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاوازەكان و بەتایبەت ببێتە هۆی ئامادەكاری سەردانی ملیۆنان زیارەتكار بۆ عیراق لە مەڕاسیمی چلەی ئیمام حسێن.

ئاشكراشی كردووە، كە بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆ چاوی بكەوێت بە هاوتا ئێرانیەكەی عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان