شەپۆلێكی سەرما و سۆڵە بەڕێوەیە



كەشناسێكی عیراقی پێشبینی دەكات، شەپۆلێكی سەرما و سۆڵە ڕوو لە وڵات بكات و تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بخایەنێت.

بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن سادق عەتیە كەشناسی عیراقی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكرایەوە”شەپۆلێكی هەوای سارد ڕوو لە شارەكانی باشوور و باكووری نیمچە دوورگەی عەرەبی دەكات”.

بە وتەی ئەو كەشناسە”لە شەودا كەشوهەوا زۆر سارد دەبێت و لە ڕۆژیشدا سارد دەبێت، ئەم كەشە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت”.

بە وتەی عەتیە”تائێستا هیچ بارێكی كەشوهەوا نییە، بۆ پاش ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو”.

سادق عەتیە، ئاماژە بە چالاكی بای باكووری خۆرئاوا دەكات لە ناوەڕاست و باشووری عیراق لە ڕۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو، بەجۆرێك خێراییەكەی دەگاتە 60كلم/ لە كاتژمێرێكدا.

زانكۆى سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پێشت زانكۆى سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
عێراق: لەبارەی نرخی دۆلارەوە سوپرایزی زۆر گەورە ڕادەگەیەنرێت
دواتر عێراق: لەبارەی نرخی دۆلارەوە سوپرایزی زۆر گەورە ڕادەگەیەنرێت
ەیوەندیدار