ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند خوویەکی مەترسیدار کە زیانی زۆر بە مێشکت دەگەیەنێت!

خێزان


ئەمەی خوارەوە چەند خوویەکی مەترسیدارە کە زیانی زۆر بە مێشکت دەگەیەنێت:

 

-شەكر

-بەرزی ڕێژەی شەكر زیانێكی زۆر بە خانەو دەمارەكانی جەستە دەگەیەنێت، هەروەها زیان بە دەماری مێشك دەگەیەنێت، بەپێی لێكۆڵینەوەكان سەلمێندراوە كە پەیوەندیەكی ڕاستەوخۆ هەیە لە نێوان بەرزی ڕێژەی شەكر و نەخۆشی لەبیرچونەوە (زەهامیر).

 

-جگەرە كێشان

-بەپێی ئەو لێكۆلینەوانە كە لە 2004 كراوە سەلمێندراوە كە جگەرە كێشان زیانێكی زۆر بە مێشك و خانەكانی مێشك و هاوسەنگی مێشك دەگەیەنێت.

 

-كەم خەوی

-لەكاتی خەودا مێشك جەستە لە زەهر و مادەی زیان بەخش پاكدەكاتەوە هەروەها بەشی یادەوەری لە مێشكدا ڕێك دەخات. بۆیە كەم خەوی زیانێكی زۆر بە مێشك دەگەیەنێت، لەبەرئەوە پێویستە زۆر ئاگاداری كاتی خەوەكان بیت و دوور بیت لە كەم خەوی.

 

-زۆر خۆری

 

-زۆر خواردن دەبێتە هۆكاری قەڵەوی و كێش زیادی وادەكات هەستی تێربوون لە مێشكدا كەم بێتەوە و هەمیشە هەست بە برسێتی بكەیت. ئەمەش دەبێتە هۆی بچوكبونەوەی مێشك و زیان بە مێشك دەگەیەنێت.

 

-مۆبایل

-بەكارهێنانی مۆبایل و تەلەفون كە بوارێكی كارەبای هەیە و كاریگەری لەسەر مێشك بەجێدەهێلێت، بۆیە پێویستە لەكاتی خەودا مۆبایل لە نزیك سەرەوە دانەنێیت و لە دوورەوە بیهێلیتەوە. چونكە زیان بە مێشك دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی دروست بونی خانەی شێرپەنجەی.

 

-نانی بەیانی

-بەو پێیەی كە نانی بەیانی گرنگترین ژەمە خواردنەكانە و سودێكی زۆر بە مێشك و جەستە دەگەیەنێت، بۆیە نەخواردنی و گرنگی پێنەدانی زیان بە گەشەی خانەكانی مێشك دەگەیەنێت.

 

-بێتاقەتی

-كەئابەو بێتاقەتی دەبێتە هۆی زیان بە خانەكانی مێشك و لاوازكردنی سیستمی هاوسەنگی مێشك, بۆیە هەوڵبدە لە خەم و بێتاقەتی دوور بكەویتەوەو زیاتر گەشبینانە بیر لە ژیان بكەیتەوە

ریکلام

تەندروستی

چەند نیشانەیەکی پێشوەخستی شێرپەنجەی سیەکان کە گرنگە زانیاریت لەبارەیەوە هەبێت

خێزان

شێرپەنجەی سی باوترین جۆری شێرپەنجەیە و بە سەرەکیترین هۆکاری مردن دادەنرێت لە جیهاندا، دیاریکردنی زووی نــەخۆشی شێرپەنجە چانسی سەرکەوتن  لە چارەسەرکردنیدا زۆر زیاد دەکات.

 

لێرەدا نیشانە پێشوەختەکانی شێرپەنجەی سییەکان دەخەینە ڕوو:

 

ـ ئازاری سنگ یان کۆکەی درێژخایەن ؛ هەرچەندە کۆکەی زۆر نیشانەیە بۆ هەوکردنی ڕێرەوی هــــەناسە، ئەگەر ئەم نیشانانە بۆماوەیەکی زۆر بێت ئەوا ڕەنگە نیشــــــانەیەکی مەترسیدار بێت وەک هـــــەبوونی لـــوو لە ســییەکاندا. ئەو نەخۆشانەی کە شـێرپەنجەی سـیەکانیان هەیە زۆر جار هەست بە ئازاری سنگ دەکەن لەکاتی جوڵاندنی شانەکانیـــــان یان بەرز کردنەوە یان نزم کردنەوەی دەستەکانیان.

 

ـ کورت بوونی هـــەناسەدان بۆ ماوەیەکی زۆر، بەتایبەت لە خانماندا.

ـ قورسی و هەست کردن بە ئازار لەکاتی قوتدانی خواردندا، هەروەها گۆڕانی سەوت بۆ گڕی یاخود قورگنووسان.

 

– نیشانەیەکی دیکەی شێرپەنجەی سییەکان گۆڕانی قەبارەی مەمک و گەورەبوونی لە پیاواندا.

ـ بێهێزی شەکەتی درێژخایەن کە هۆکارەکەی جوڵە وکەم خـەوی نەبێ ئەوا یەکێکە لە نیشانەکانـی نەخۆشی شیرپەنجەی سییەکان.

ـ دابەزینی کێشی لەش لەپڕ (لە ماوەیەکی کورت دا) ؛ دابەزینی کێشی لەش بەبێ هیچ هۆکارێک نیشانەیە بۆ شیرپەنجەی هەندێک لە ئەندامەکانی کۆئەندامی هەرس وەک شێرپەنجەی گەدە و کۆڵۆن هەروەها جـگەر.

ـ ئاوسانی و سوربوونەوەی و فوتێبوونی دەم وچاو بۆ ماوەیەکی زۆر ئاماژەیە بۆ ژێرپەنجەی سییەکان.

ـ گۆڕانی ڕەنگی نینۆکەکان و دروستبوونی ئازار تیایاندا، هەروەها هەبوونی هێڵ یان خاڵی ڕەش لە ژێر نینۆک یان ئاوسانی نینۆکەکان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

شێلانێکی ژاپۆنی بۆ ڕوخسار کە خۆت دەتوانیت ئەنجامی بدەیت و زۆر گەنجت دەکاتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە شێلانێکی ژاپۆنییە بۆ ڕوخسار کە خۆت دەتوانیت ئەنجامی بدەیت و زۆر گەنجت دەکاتەوە:

 

-هەر دوو دەستت بەکەیەوە کۆبکەرەوە و بەنەرمی لە کوڵمەکانتەوە بۆ خوارەوە ڕوخسارت بشێلە

7 Exercises of the Japanese Korugi Massage That Can Help You Look 7 Years Younger

-دواتر هەردوو دەستت بنوقێنەوە و ناوچەوانت لە خوارەوە بۆ سەرەوە بشێلە

7 Exercises of the Japanese Korugi Massage That Can Help You Look 7 Years Younger

-بە هەردوو پەنجەی زەڕنەقوتە و دۆشاومژە ناوچەی سەروو برۆت بشێلە

7 Exercises of the Japanese Korugi Massage That Can Help You Look 7 Years Younger

-بە هەر چوار پەنجەی توتە و برای توتە و  زەڕنەقوتە و دۆشاومژە، کوڵمەکانت لە خوارەوە بۆ سەرەوە بشێلە

7 Exercises of the Japanese Korugi Massage That Can Help You Look 7 Years Younger

-دواتر لە ناوچەوانەوە بۆ خوارەوە بە لەپی دەستت ڕووخسارت بشێلە وەک هەنگاوی کۆتایی

7 Exercises of the Japanese Korugi Massage That Can Help You Look 7 Years Younger

 

سوودی شێلانەکە:

 

-ڕوخسارت گەش دەکات و ڕەشی ژێڕ چاو لادەبات.

-پێستی ڕوخسارت لاستیکی دەکات و و ڕێگری لە چرچی دەکات

-چارەسەری کێشەی شۆڕبونەوەی پێستی ڕوخسارت دەکات

-غەبغەبە و قەڵەوی ڕوخسار ناهێڵێت و ڕوخسارت ڕێکدەکاتەوە.

-سوڕی خوێن چالاک دەکات و کێشەی وشکبونەوەی پێست چارەسەر دەکات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند جوڵە و وەرزشێک کە لە ٥ خولەکدا ئازاری شان و ملت ناهێڵێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند جوڵە و وەرزشێکە کە لە ٥ خولەکدا ئازاری شان و ملت ناهێڵێت و زۆر بەسوودە:

-سەرەتا بۆ ماوەی١ خولەک بە دەستەکانت ملت بکشێنە بۆ پێشەوە بۆ ئەوەی گەرم ببێت.

-قۆڵی چەپت بەلای گوێچکەی چەپدا بهێنە و بینوشتێنەرەوە بۆ پشتەوە، دواتر لە ژێرەوە دەستی ڕاست ببە بۆ پشتەوە و دەستی چەپت بگرە، ٣٠ چرکە بۆ هەر لایەک

-بەڕێکی بوەستە و شانت بەرە بۆ سەرەوە و بیهێنەرەوە خوارەوە. ١ خولەک

-چەناگەت چەندێک دەتوانیت بکشێنە بۆ پێشەوە و دواتر بە پەستانی دەستت بیبەرەوە بۆ دواوە. ١ خولەک

-بەڕێکی بوەستە و قۆڵت بەرە بۆ سەرەوە و دواتر لە ئەنیشکتەوە بیبە بۆ پشتەوە بە جۆرێک کە شان و ملت تەواو بکشێت. ١ خولەک

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان