ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

چاوش ئۆغڵو: پەیوەندیمان بە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانییەوە كردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایدەگەیەنێت، كە لەسەر ڕووداوەكەی هەولێر پەیوەندییان بە سەرۆكی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە كردووە.

مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا لە لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەكرد، كە لە پەیوەندیدان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەكەی سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر و ئەگەر پێویست بكات تیمێكی خۆمان دەنێرین.

ڕاشیگەیاند، كە لەسەر ئەو ڕووداوە پەیوەندیم بە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی-یەوە كردووە و چاوەڕێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانین.

ئاماژەی بەوەشكرد، یەكەم كەس كە پەنجەی تۆمەتی بۆ ڕابكێشین لەو ڕووداوەدا پەكەكەیە.

ئەم وتانەی چاوش ئۆغڵو لەكاتێكدایە، كە دیار دەنیز، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، كە باڵی سەربازی (پەكەكە)یە بە ئاژانسی (RT)ی ڕوسی ڕاگەیاندووە، حزبەكەیان هیچ پەیوەندییەكی بە هێرشەكەی سەر كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر نەبووە.

وتوشیەتی، “هیچ زانیارییەكمان لەسەر ئەو هێرشە نییە”.

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لە چێشتخانەی (هۆك باز)ی نزیك ئێمپایەر هێرش كرایە سەر ژمارەیەك لە كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا و تێیدا جێگری كونسڵی توركیا و كارمەندێك كوژراوە و كەسێكی دیكەش برینداربووە.

ئابوری

كار بۆ لابردنی سفرەكانی سەر دراوی ئێرانی دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران پڕۆژەیەكی بۆ لابردنی 4 سفری دراوی وڵاتەكەی دایە پەڕلەمانی ئێران.

ئاژانسی ئەسۆشێتدپرێس بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران پڕۆژە یاسایەكی بۆ پەڕلەمانی وڵاتەكەی ناردووە سەبارەت بە لابردنی 4 سفری سەر دراوی ئێران.

ئاژانسەكە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هۆكاری ناردنی پڕۆژەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەهای دراوی ئێرانی دابەزیوە، ئەویش بەهۆی ئەو گەمارۆ ئابوورییەی لەلایەن ئەمریكاوە خراوەتە سەر ئەو وڵاتە و هاوكات هاتنە دەرەوەی ئەمریكایە لە ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی.

ئاشكراشیدەكات، گەمارۆ ئابوورییەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بە تەواوەتی بەهای تمەنی ئێرانی هێناوەتە خوارەوە و ڕووبەڕووی داڕوخانی كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پۆمپیۆ: لە هەندێك ناوچە داعش زۆر بەهێزترە لە سێ ساڵ لەمەوبەر

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، داعش لە هەندێك ناوچە بەهێزدەبێتەوە.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ 20/8/2019، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (سی بی ئێس)ی وڵاتەكەیدا ڕایگەیاند، چەكدارانی ڕێكخراوی داعش لە هەندێك ناوچە بەهێزدەبنەوە، بەڵام تواناكانیان بۆ هێرشكردن كەمبووەتەوە.

پۆمپیۆ ئاشكراشیكرد، دۆخەكە ئاڵۆزە، چونكە لە ئێستادا و لە هەندێك ناوچە، داعش زۆر بەهێزترە لە سێ ساڵ لەمەوبەر.

ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەركردایەتی ئەمریكا ڕایگەیاند، داعش لە عیراق و سوریا كۆتایی هاتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ناتانیاهۆ لەبارەی بۆردوومانكردنى حەشدی شەعبییەوە دەدوێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل ناڕاستەوخۆ ئەو دەنگۆیانە پشتڕاست دەكاتەوە، كە لە بارەی هێرشی وڵاتەكەی بۆ سەر چەند بنكەیەكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە عیراق بڵاوكرابوونەوە.

بنیامین ناتانیاهۆ لە میانی گەشتەكەی بۆ وڵاتی ئۆكراین و لە وەڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامەواناندا لە بارەی ئەوەی ئاخۆ ئیسڕائیل لە پشت ئەو هێرشانەوەیە كە لە عیراق كراونەتە سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند:”ئێران هەڕەشەی لە ناوبردنی ئیسڕائیل دەكات و ئێمەش لە هەر شوێنێك پێویست بێت دەیانكەینە ئامانج”.

ناتانیاهۆ ئەوەشیخستەڕوو:”هیچ شوێنێك بۆ ئێران پارێزراو نییە”.

جێی ئاماژەیە، چەند جارێكە لە دیالە و سەڵاحەدین بارەگا و جبەخانەكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی  كراونەتە ئامانجی هێرشی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی نەناسراو هەروەها تەقینەوەی كۆگایەكی چەكی ئەو گروپە لە نزیك بەغدا بە گوماناوی ناوبراوە و لەسەرجەمیاندا ئیسڕائیل بە ئەنجامدەری هێرشەكان ناوبراون.

لەدوایین پێشهاتیشدا، ئەمڕۆ 20/8/2019 بنكەی سەربازی (بكر) لە شارۆچكەی بەلەد لە باشووری پارێزگای سەڵاحەدین لە شوێنێكی نادیارەوە بۆردوومان كراوە، بەڵام تا ئێستا وەردەكاری بۆردومانەكە نەزانراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان