ئەڵمانیا ژمارەی پەنابەرانی ئۆكراینا لە وڵاتەكەی ئاشكرا دەكات



نوسینگەی ئامار لە ئەڵمانیا ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی پەنابەرانی ئۆكراینا لە یەك ساڵدا زۆر زیاترە لە ژمارەی قەنابەرانی عەرەب لە ماوەی چەندان ساڵی ڕابردوو.


بەپێی ڕاپۆرتێك كە لەلایەن نوسینگەكەوە بڵاوكرایەوە”كۆی گشتی ژمارەی پەنابەرانی ئۆكراینا كە لەدەست جەنگی ئێستای ڕووسیا لە وڵاتەكەیان هەڵاتوون، زۆر زیاترە لە ژمارەی پەنابەرانی عەرەب كە لەماوەی چەندان ساڵی ڕابردوودا گەیشتوونەتە ئەڵمانیا”.

هەر لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە”زیاتر لە 1.1 ملیۆن پەنابەری ئۆكراینا لە ماوەی ساڵی ڕابردووی 2022 گەیشتوونەتە نێو خاكی ئەڵمانیا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی پەنابەرانی عەرەبیان تێپەڕاندووە كە لەنێوان ساڵانی 2014 و 2016 لە كاتی شەپۆلی پەنابەراندا گەیشتە ئەڵمانیا و لەئێستادا ژمارەیان دەگاتە تەنیا 834 هەزار كەس و زۆربەیان لە وڵاتانی سوریا و ئەفغانستان و عیراقەوە هاتبوون”.

ڕاپۆرتەكەی نوسینگەی ئاماری ئەڵمانیا دەڵێت”هاووڵاتیانی ئۆكراینا لەئێستادا بوونەتە دووەم گەورەترین ڕەوەندی بیانی لەسەر خاكی ئەڵمانیا لە دوای توركەكان كە تائێستاش لە پلەی یەكەمدان بەپێی دوایین ئامار كە لە ساڵی ڕابردوو 2022دا دەرچوو، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ژمارەی پەنابەرانی ئۆكراینا تائێستاش لە هەڵكشاندایە”.

ئەڵمانیا یەكێكە لەو وڵاتە ئەوروپاییانەی كە بەشێوەیەكی بەهێز پشتیوانی لە ئۆكراینادا دەكات، دژ بە هێرش و پەلامارەكانی ڕووسیا، لە دوای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاشەوە بە دووەمین وڵات دادەنرێت كە بە چەك و تەقەمەنی و یارمەتی دارایی، لەپشت دەسەڵاتدارانی كێیڤەوەیە دژ بە كرملین.

ڕووسیا لە 24ی شوباتی 2022 هێرشێكی سەربازی لە دژی ئۆكراینا بە ناوی “ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت” دەستپێكرد، لە سەرەتاوە مۆسكۆ لەشكركێشی كرد و دواتر دانی نا بە هەردوو كۆماری میللی دۆنێتسك و لۆهانسك، دواتر هێزەكانی ڕووسیا چوونە ناوچەی دۆنباس لە خۆرهەڵاتی ئۆكراینا، پاشان هێرشە فراوانەكانی ڕووس لە چەند قۆڵێكەوە بۆسەر وڵاتەكە دەستیپێكرد و تائێستاش بەردەومن.

 

تەندروستی سلێمانی ئاماری مانگی ڕابردووی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی بڵاوكردەوە
پێشت تەندروستی سلێمانی ئاماری مانگی ڕابردووی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی بڵاوكردەوە
كۆبونەوەی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ كۆتایی هات
دواتر كۆبونەوەی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ كۆتایی هات
ەیوەندیدار