ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ڕاگەیەندراوێك لەبارەی موچەی خانەنشینكراوەكان بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و چەند مێدیایەكدا بڵاوكراونەتەوە.

دەستەكە لە ڕاگەیەندراوەكە ڕەتیكردووەتەوە، ئەو لیستە بكرێت بە بنەمای موچەی خانەنشینكراوەكان و نوسیویەتی”ئەو هەواڵانەی لەو بارەوە بڵاوكراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە”.

 

ریکلام

عێراق

چارەنوسی فڕۆكەكانی (F-16) لەدوای پاشەكشەكردنی پسپۆڕە ئەمریكاییەكان

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەكانی عیراق، ئەو هەواڵانە ڕەتدەكاتەوە، كە سەبارەت بە ڕاگرتنی كاری فڕۆكەكانی (F-16) بڵاوبوونەوە، لەدوای پاشەكشەكردنی پسپۆڕە ئەمریكاییەكان لە بنكەی بەلەدی ئاسمانی لە سەڵاحەدین.

ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەك لە فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەكانی عیراق بە ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی عیراقی ڕاگەیاندووە، “ئەو هەواڵانەی لەبارەی ڕاوەستانی كاری فڕۆكەكانی (F-16) بۆ پاراستنی كایەی ئاسمانی عیراق بڵاوبوونەوە، بەهۆی پاشەكشەكردنی پسپۆڕە ئەمریكاییەكان لە بنكەی بەلەدی ئاسمانی لە سەڵاحەدین، دوورن لە ڕاستییەوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە، “ئەو فڕۆكانە تائێستاش بەشێوەیەكی ڕێكخراو كاردەكەن، لەگەڵ كادرە تەكنیكییەكان و تیمەكانی تر، كە لە عیراقی پێكهاتوون”، ڕەتیشكردۆتەوە، كادرە تەكنیكییەكان پەیوەندییان بە پسپۆڕە تەكنیكییەكانەوە نییە و فڕۆكەكانیش بەردەوامن لە فڕین و ئەنجامدانی كاری خۆیان بۆ لێدان لەو ئامانجانەی بۆیان دیاری دەكرێت.

پێشتر میدیاكانی عیراق، هەواڵێكییان بڵاوكردەوە، كە گوایە لەدوای پاشەكشەكردنی پسپۆڕە ئەمریكاییەكان لە بنكەی ئاسمانی بەلەد، كاری فڕینی فڕۆكەكانی (F-16)ی عیراقی ڕاوەستاون و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانیشیان لە دژی ڕێكخراوی داعش ڕاوەستاوە.

جگە لە فڕۆكەوانەكان، كارپێكردنی فڕۆكەكان بەشێوەیەكی تەواوەتی، لەڕێی پسپۆڕ و تەكنیكییە ئەمریكاییەكانەوەیە، وێڕای كاری پاككردنەوە و ئاڕاستەكردنیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمریكا: گفتووگۆیەكی فراوان لەگەڵ عیراقییەكان دەستپێدەكەین

خەڵك- بەشی هەواڵ
نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا ڕایدەگەیەنێت، ویلایەتە یەكگرتووەكان هیواخوازە گفتووگۆیەكی فراوان لەگەڵ عیراقدا دەستپێبكات.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لە زاری جیمس جێفری، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بڵاویكردەوە، “ویلایەتە یەكگرتووەكان هیواخوازە وتوێژێكی فراوان لە ئایندەیەكی نزیك لەگەڵ حكومەتی عیراقدا دەستپێبكات”.

ئەم لێدوانەی جێفری لەكاتێكدایە، كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەركردایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان، ئۆپەراسیۆنەكانی خۆی لە عیراقدا ڕاگرتووە.

نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەڵێت: “ویلایەتە یەكگرتووەكان پشتیوانی لەوەدەكات، هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی، ڕۆڵی هەبێت لە سوریا و عیراق”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق هەڵوێستی لەسەر “گرێبەستی سەدە” ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی حكومەتی عیراق هەڵوێستی فەرمی سەبارەت بە “گرێبەستی سەدە” ڕاگەیاند و دەڵێت: “دەبێت دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ فەلەستین دروست بكرێت و پایتەختەكەی قودس بێت”.

شەوی ڕابردوو بە كاتی عیراق، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لە واشنتن پێشنیاری چارەسەری كێشەی نێوان ئیسڕائیل و فەلەستین-یان ڕاگەیاند، كە بە “گرێبەستی سەدە” ناسراوە.

وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە پێویستە عەرەب و موسڵمانان لەپاڵ فەلەستین بووەستن بۆ گێڕانەوەی مافە یاساییەكانی و بنیاتنانی دەوڵەتی سەربەخۆ بۆیان، كە قودس پایتەختەكەی بێت.

ڕاشیگەیاندووە، كە عیراق لەپاڵ برا فەلەستینیەكانی دەوەستێت بۆ گێڕانەوەی مافەكانی، كە شەرعیەتی نێودەوڵەتی هەیە و بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی بۆ دەرچووە، بەجۆرێك كە مافی خۆیانە بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و خاكی خۆیان.

جەختیشی كردۆتەوە، كە قودس و مزگەوتی ئەقسا تا ئێستا لەژێر داگیركاریدایە، بۆیە پێویستە لەسەر عەرەب و موسڵمانان لەپاڵ فەلەستینییەكان بووەستن بۆ پشتیوانی كردنیان لە مافە ڕەواكانیان و گێڕانەوەی زەویە داگیركراوەكان لە تەواوی سوریا و لوبنان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان