ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پیسبوونی ژینگە بەغدا پڕ لە شێرپەنجە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
فەلاح جەزائیری، پارێزگاری بەغدا ڕایگەیاند، ژینگەی بەغدا تەواو مەترسییدارە و بەهۆیەوە ڕێژەی توشبوون بە نەخۆشی مەترسیداری”شێرپەنجە” زۆری زیادی كردووە.

لە میانەی كۆڕێكدا ئەمڕۆ جەزائیری داوای لە حكومەتی ناوەندی كرد، هەنگاوی بە پەلە بنێت و داوای هاوكاری لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بكات بۆ زاڵبوون بەسەر پیسبوونی ژینگەی پایتەختدا، چونكە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە مەترسیدارەكان، تەندروستی زۆربەی هاووڵاتیانی خستووەتە مەترسییەوە.

فەلاح جەزائیری هەر لە قسەكانیدا ئاماژەی بە پیسبوونی ئاو، هەوا و ژینگەی پایتەخت كردووە، بەهۆی نەبوونی هێزی جێبەجێكردنی یاسا و نەبوونی خزمەتگوزارییەوە.

عێراق

عەللاوی هەڕەشەی هەڵوەشانەوەی سیستمی سیاسی وڵات دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر كابینە وەزارییەكەی شكست بهێنێت، سیستمی سیاسی دووچاری نسكۆ دەبێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئاژانسی دەنگوباسی ئەردەنی (بەترا) لە زاری سەرچاوەیەكی سیاسی نزیك لە محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عیراق بڵاویكردەوە، “ئەگەر حكومەتەكەی دووچاری شكست ببێت، تەواوی سیستمی سیاسی عیراق لە دوای ساڵی 2003وە تووشی نسكۆ دەبێت”.

بە وتەی سەرچاوەكە، “عەللاوی داوای پشتیوانی بێ‌ مەرجی كردووە لە فراكسیۆنەكان و حزبە سیاسییەكان، تا ئازادی هەڵبژاردنی ئەندامانی حكومەتەكەی پێ ببەخشن بەبێ‌ دەستوەردان”.

سەرچاوەكە دەڵێت: “عەللاوی لەلایەن فراكسیۆن و حزبە سیاسییەكانەوە پشتیوانی سیاسی لێكراوە و بەڵێنیداوە زەمینەسازی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت بكات و بایەخ بە بەرنامەی خزمەتگوزاری بدات وەك تاكە ڕێڕەوێك بۆ هێوركردنەوەی تەوژمی خۆپیشاندانەكان، كە چوار مانگە عیراقیان گرتۆتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“شیعە 11 وەزارەت و سوننە 6 وەزارەت”
پشكی كورد لە حكومەتەكەی عەللاوی دیاریكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت، كابینە وەزارییە نوێیەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، 11 وەزارەت بۆ شیعە و 6 وەزارەت بۆ سوننە و 5 وەزارەت بۆ كورد لەخۆدەگرێت.

شاندێكی سیاسی هەرێمی كوردستان، كە لە نوێنەری (یەكێتی و پارتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو) پێكهاتوون لە ئێستادا لە بەغدان و گفتووگۆ لەسەر ماف و پشكی كورد لە كابینەكەی عەللاوی دەكەن و بڕیارە ئەمشەو كۆبوونەوەیەك لەوبارەیەوە لەگەڵ كوتلە عیراقییەكان ئەنجام بدەن.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار بە ماڵپەڕی (الاخباریە)ی عیراقی ڕاگەیاندووە، “محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، كابینە وەزارییەكەی تەواوكردووە و لە ماوەیەكی داریكراودا، كە ڕەنگە پێنج شەممەی داهاتوو ئەوپەڕی بێت، بۆ پەڕلەمانی ڕەوانە دەكات”.

بە وتەی سەرچاوەكە، “كابینە وەزارییەكە 11 وەزارەت بۆ شیعە و 6 وەزارەت بۆ سوننە و 5 وەزارەت بۆ كورد و وەزارەتێكیش بۆ كەمینەكان لەخۆدەگرێت، هەر لەو چوارچێوەیەدا 5 وەزیر لە كابینەكەدا هەڵگری دوو ڕەگەزنامەن و 5 وەزیری تر ژنن”.

پێشتر سەرچاوەیەكی سیاسی ڕایگەیاندبوو، ڕاگەیاندنی كابینە وەزارییەكە لەماوەی پێنج ڕۆژی داهاتوودا دەبێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

فەتح: ڕازی نابین ناتۆ لەسەر خاكی عیراق بێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی پەڕلەمان بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان ڕوونە و پێویستی بە شیكردنەوە نییە، ڕەتیشیدەكاتەوە هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، لە وڵاتدا جێگەی هێزەكانی ئەمریكا بگرێتەوە.

حەسەن سالم، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “بڕیارەكەی پەڕلەمانی عیراق بۆ دەكردنی هێزە بیانییەكان زۆر ڕوونە و پێویستی بە شیكردنەوە نییە، گواستنەوەی ئەركی ئەمریكاییەكانیش بۆ هاوپەیمانی ناتۆ، سەرپێچی بڕیارەكەی پەڕلەمانە”.

بە وتەی ئەو پەڕلەمانتارەی فەتح، “داواكارییەكانی ئەمریكا لەگەڵ بەدەركردنی بنكەی عەین ئەسەد و بنكەكانی تری هەرێمی كوردستان لە پاشەكشەكردنی هێزەكان، بازهەڵدانە بەسەر بڕیارەكەی پەڕلەمان، كە ئاماژە بە پاشەكشەكردن لە عیراق دەكات بەبێ‌ دابەشبوون یان دابەشكردنێك”.

حەسەن سالم داوای لە حكومەت كردووە،” بوێر و چاونەترس بێت و داواكارییەكەی ئەمریكا بۆ دانانی سیستمی پاتریۆت ڕەتبكاتەوە، كە خۆی لەخۆیدا گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەرگرییە لە قەوارەی زایۆنیزم، ئەمەش مایەی نەنگییە عیراق ببێتە سوپەر بۆ بەرگری لە زایۆنیزمەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان