ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عەبدولمەهدی و مەسرور بارزانی قۆناغێكی نوێ دەستپێدەكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، هەردوو حكومەتی بەغدا و هەرێم دەیانەێ كیشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن.
دوێنێ شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم بەمەبەستی نیازپاكی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق كۆبوونەوە.

مەیادە نەجار پەڕلەمانتاری پارتی لە پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كۆبونەوەكان نیازپاكیان ناونران، بەشێوەیەك كە نیازی خۆمان نیشاندا كە ئێمە پێمان خۆشە و لە ئامادەباشیداین كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بكەین، بەتایبەت مەلەفەكانی نەوت و پێشمەرگە و بودجە و مادەی 140 و كەركوك و گفتوگۆشیان لەسەر كراوە.

وتیشی”هەردوولا نیازی پاكی خۆیان نیشاندا و بڕیاریاندا دوو لیژنە پێكبهێنرێت كە لیژنەكان بەردەوام بن لە گفتوگۆكان بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامێكی بنەڕەتی و لە بنەڕەتدا كێشەكان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكرێت”.
هەرچەندە كێشەكانی هەرێم و بەغدا بە لیژنەكان چارەسەر نەكراون و ڕابردوو ئەمەی سەلماندووە، بەڵام پەڕلەمانتارەكەی پارتی دەڵێت”ئەمجارە دەبێت بگەنە چارەسەری كۆتایی، چونكە حكومەتی هەرێم لە یەكەم ڕۆژ و یەكەم كۆبوونەوە گەیشتنە بەغدا بۆ ئەوەی ئەوەیان نیشان بدەن كە ئارەزووی جددیان هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، ئەوانیش دەبێت ئارەزووی جددیان هەبێت بۆ چارەسەر، چونكە ئەگەر هەردوولا ئارەزویی چارەسەریان نەبێت كێشەكان چارەسەر نابن و بە هەڵواسراوی دەمێننەوە”.

ئاشكراشیكرد، خۆشبەختانە حكومەتی عادل عەبدولمەهدی و كابینەی نۆیەمی هەرێم ئارەزوویەكی جددییان هەیە بۆ بنەبڕكردن و چارەسەركردنی كێشەكان.

عێراق

لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كۆدەبێتەوە
شاندێكی بەغدا سەردانی هەولێر دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمان، پێشنیارێكی پێشكەش كردووە بۆ پێكهێنانی شاندێكی پەڕلەمانی تا سەردانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بكات، ئامانج لەو سەردانەش وەك سەرچاوەكە باسی دەكات، چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێرە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەك لە پەڕلەمانی عیراقەوە بە ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی ڕاگەیاندووە، “سەرۆكی پەڕلەمان پێشنیارێكی پێشكەش بە سەرۆكی فراكسیۆنەكان كردووە، لەپێناو پێكهێنانی شاندێك تا سەردانی هەرێم بكەن، ئامانج لە سەردانەكەش چارەسەركردتی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێرە بە تایبەتیش ئەوانەی پەیوەندییان بە جێبەجێكردنی ماددەی 10ی یاسای بودجەی 2019وە هەیە، لەگەڵ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ كێشەی ماددەی 140ی تایبەت بە ناوچە جێناكۆكەكان”.

بە وتەی سەرچاوەكە، “ئەو پێشنیارە جێگەی ڕەزامەندی هەمووان بووە، بەڵام تائێستا وادەی سەردانەكە دیاری نەكراوە”.

پێشتر جوان یونس، پەڕلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاندبوو، “شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات و گفتوگۆ لەسەر دۆسێ‌ گرنگەكانی تایبەت بە هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵ دەكات”.

بە وتەی جوان یونس، “شاندەكە هەوڵ بۆ چارەسەركردنی كۆتایی كێشە دارایی و نەوتییەكان دەدات لەگەڵ بەغدا، بۆ گەڕانەوە بۆ قۆناغی دانوستان و گفتوگۆ و ئەو مشتومڕانەی هەموو ساڵێك دووبارە دەكرێنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ڕۆژنامەیەك: بۆردومانەكانی عیراق دەستی ئیسڕائیلە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕۆژنامەیەكی عەرەبی دەڵێت، ئیسڕائیل لە پشت بۆردومانی سەربازگەكانی عیراقەوەیە، ئەم كارەش بە مەرج ئەنجام دەدرێت.

ڕۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) لە زاری سەرچاوەیەكی خۆرئاواییەوە بڵاویكردۆتەوە، “لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا سێ‌ جار تەئكید كراوەتەوە، كە ئیسڕائیل كۆگاكانی هەڵگرتنی چەك و موشەكی ئێرانی لە عیراق بۆردومان كردووە، ئەمەش لەڕێی لێكگەیشتنێكی ئەمریكایی- ڕوسی، ئەمەش بە مەرجی زامنكردنی ئاسایشی ئیسڕائیل و ڕێگرتن لە هەژموونی ئێران لە عیراق و سوریا”.

بەپێی ڕۆژنامەكە، “لێكگەیشتنەكە بەو مەرجەیە، كە تەلئەبیب بە فەرمی ئەنجامدانی بۆردومانەكان ڕانەگەیەنێت، تا بوار بە دروستبوونی تەنگژەی ئیقلیمی نەدرێت”.

سەبارەت بە بۆردومانەكانی ئەم دواییەی كۆگا سەربازییەكان لە عیراق، نەتانیاهۆ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، “ئێران لە هیچ جێگە و شوێنێكدا پارێزراو نییە”.

بە وتەی سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل، “لە دژی ئێرانییەكان هەڵسوكەوت دەكەین لە هەركاتێكدا پێویست بكات، لەئێساشدا ئێمە ئەو ئەركە جێبەجێ‌ دەكەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

(خەڵك) دوایین زانیاری لەسەر ڕەوشی تەندروستی وەلید ئیبراهیم بڵاودەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ چوار شەممە دەنگۆی كۆچی دوایی قورئانخوێنی بەناوبانگی عیراقی وەلید ئیبراهیم لە میدیا عیراقییەكان بڵاوكرایەوە.

وەلید ئیبراهیم لە ئێستادا باری تەندروستی ناجێگیرە و لە شاری هەولێر لە نەخۆشخانەی پار لەژێر چارەسەری پزیشكیدایە، بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر باری تەندروستی ناوبراو، (خەڵك) پەیوەندی بە نەخۆشخانەی پار لە هەولێر كرد و سەرچاویەك، كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت ڕاگەیاند، وەلید ئیبراهیم لە نەخۆشخانەی پارە و لە ئێستادا لە ژیاندا ماوە.

وتیشی، “ناوبراو دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و لەژێر چارەسەری پزیشكیدایە”.

ولید ابراهیم الدلیمی (الفلوجی)لە ساڵی ١٩٤١ لە شارۆچكەی فەلوجە سەربە پارێزگای ئەنبار لە دایكبووە لە خانەوادەیەكی موسڵمانی سووننی هاۆەتە دنیاوە، باوكی یارمەتیدەرێكی باشی بووە بۆ لەبەركردنی قورئان.

ناوبراو لە تەمەنی گەنجیدا بە قورسی توشی نەخۆشیەك دەبێت لەو نەخۆشیەوە بینایی چاوەكانی لە دەست دەدات، بەڵام لەبەرامبەر ئەو لەدەستدانە خوای گەورە ئەو دەنگە خۆشەی پێدەبەخشێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان