ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

“ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەتەقێتەوە”

خەڵك –بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا هۆشداری دا لە خراپتربوونی ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست كە مەترسیدارە.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەكانی وڵاتەكەی، دەڵێت “ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پەرەسەندنی زۆرتر بەخۆیەوە دەبینێت و لە داهاتوودا ئاڵۆزتر دەبێت”.

ناوبراو دەشڵێت “هۆكاری بارگاوی بوون و ئاڵۆزبوونی ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەهۆی كردەوەكانی ئەمریكاوەیە”.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا هۆشداری دا لە تەقینەوەی ڕەوشەكە لە حاڵی بەردەوامبوونی پەرەسەندنەكانی ئێستادا دژی ئێران، بۆیە ڕوسیا بێدەنگ دانانیشێت، بەڵكو ڕێوشوێن دەگرێتەبەر بۆ كوژراندنەوەی ئەو ئاگرەی خەریكە هەڵدەگیرسێت و دابینكردنی ئاسایش بۆ كەنداو.

هەروەها دەڵێت “كاردەكەین لەگەڵ هاوبەشەكانمان بۆ پارێزگاری لەوەی لە ڕێككەوتنی لایەنەكانی چارەسەری كێشەی بەرنامەی ناوەكی ئێران بەدەستهاتووە”.

ریکلام

جیهان

كۆمپانیای ئارامكۆ و دوو فڕۆكەخانە و بنكەیەكی سەربازی سعودیە بۆردومانكران

خەڵك-بەشی هەواڵ
گروپی (انصار الله)ی حوسی ڕایدەگەیەنێت، هێرشێكی فراوانی بۆ سەر پێگەكان “لە قوڵایی خاكی سعودیە”ئەنجامداوە، كە كۆمپانیای نەوتی سعودی (ئارامكۆ) و دوو فڕۆكەخانە و بنكەیەكی سەربازیان كردۆتە ئامانج.

ئەمڕۆ چوار شەممە، هێزە چەكدارەكانی سەر بە حوسییەكان لە بەیاننامەیەكدا ڕایانگەیاندووە، وەك وەڵامێك بۆ هێرشە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانی عەرەبی بەسەركردایەتی سعودیە، هێزە مووشەكی و فڕۆكە بێفڕۆكەوانییەكانیان ئۆپەراسیۆنی جۆرییان ئەنجامداوە.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “دامەزراوەكانی ئارامكۆ لە ناوچەی جاوان و دوو فڕۆكەخانە لە ئەبها و جاوان و بنكەی خەمیس مشیت و چەند ئامانجێكی گرنگی تر لە قوڵایی خاكی سعودیە، بە ژمارەیەك مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومان كراون”.

تائێستا لایەنی سعودیە هیچ ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی بەیاننامەی حوسییەكان بڵاونەكردۆتەوە، بە هەمان شێوە ئارامكۆش سەبارەت بە بۆردومانكردنی دامەزراوەكانی لە سعودیە لەلایەن حوسییەكانەوە، ڕوونكردنەوەی بڵاونەكردۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پزیشكێكی ئەڵمانی باشترین شێوازی خۆپاراستن لە كۆرۆنا ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پسپۆڕی پزیشكی نەخۆشییە گوازراوەكان لە ئەڵمانیا ڕایدەگەیەنێت، پابەندبوون بە مەرجە تەندروستییەكان، باشترین ئامرازە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە و نەخۆشسییە گوازراوەكانی وەك سەرمابوون و ئەنفلۆنزا و تەنانەت ڤایرۆسی كۆرۆناش.

دكتۆر ئۆلیڤەر فیتسكە، كە پزیشكێكی ئەڵمانییە بەپێویستی دەزانێت بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە گوازراوەكان، بەردەوام دەستەكانمان بشۆین بەشێوەیەكی ڕێكخراو لەنێوان ماوەیەك بۆ ماوەیەكی تر، كە كەمتر نەبێت لە 20 خولەك، لەگەڵ ڕەچاوكردنی بۆشاییەكانی نێوان پەنجەكانمان و پشتی دەستمان.

بە وتەی ئەو پزیشكە ئەڵمانیە، “تابتوانرێت خۆمان لە تەوقەكردن لەو كەسانە دووربخەینەوە، كە تووشی پژمین و كۆكە بوون، چونكە میكرۆبەكان لەڕێی پزیسكە تەڕەكانەوە دەگوازرێنەوە و لە هەمان كاتدا پێویستە چارەسەر لە دژی ئەنفلۆنزا وەربگیرێت”.

پزیشكەكە بەپێویستی دەزانێت، بەخێرایی سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت لەحاڵەتی گومان بردن بە توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە نیشانەكانی خۆی لە كۆكەی وشك و تەنگەنەفەسی و تا و لوتگیران و هەستكردن بە ماندوبوونێكی زۆر، دەبینێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەندەنووسیا گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ چین ڕاگرت

خەڵك –بەشی هەواڵ

هێڵی ئاسمانی ئەندەنووسیا گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ چین ڕاگرت.

حكومەتی ئەندەنووسیا ڕایگەیاند هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ چین بەهۆی نەخۆشی كۆرۆناوەیە و تا كاتێكی نادیار گەشتەكان ڕادەگیرێن.

ئەمڕۆ بەریتانیاش گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ شارەكانی پەكین و شەنگەهای چین ڕاگرت.

بەپێی نوێترین ئامار 132 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و 6 هەزار كەسی دیكەش تووشی نەخۆشییەكە بوون.

نەخۆشییەكە بە چەندین وڵاتی دیكەشدا بڵاوبووەتەوە و ئەمڕۆ ئیماراتی عەرەبی وەك یەكەم وڵاتی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست گەیشتنی نەخۆشییەكەی بەو وڵاتە ڕاگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان