ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەمشەو مانگ گیرانە
نوێژی مانگ گیران چیە و چۆن دەكرێت؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبنییە گەردونی و كەشناسییەكان، ئەمشەو لە نزیك كاتژمێر 10ی شەوەوە دیاردەی نیمچە مانگ گیران ڕوودەدات و لە هەرێمی كوردستانیش دەبینرێت و تا كاتژمێر 3ی بەرەبەیانی چوار شەممە بەردەوام دەبێت.

لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا بۆ دیاردە گەردوونی و خواكردەكان چەندین زیكر و ڕێوڕەسمی ئایینی بوونی هەیە و لەكاتی مانگ گیران و خۆر گیرانیشدا نوێژی سوننەت دەكرێت.

سەبارەت بە شێوازی نوێژی مانگ گیران، مەلا موسلیم مەلا ساڵح فریزی، مامۆستای ئایینی لە هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، نوێژی مانگ گیران نوێژێكی سوننەتە و لەو كاتەی مانگ گیران دەستپێدەكات تا تەواوبوونی مانگ گیرانەكە نوێژەكە دەكرێت و دوو ڕكاتە.

ڕوونیشی كردەوە، ئەو دوو ڕكاتە بە تەنها یان بە كۆ (جەماعەت) دەكرێت و لە هەر ڕكاتێكدا دوو چەمانەوە (ڕكوع) و دوو ڕاوەستانی تێدایە پێش ئەوەی بچیتە كڕنووش (سوجدە)، واتە كە دەستت كرد بە نوێژكردن سەرەتا سورەتی (الفاتیحە) دەخوێنیت لەگەڵ سورەتێكی تر و ئینجا دەچیتە ڕكوع و هەڵدەستیتەوە و هەمدیسان سورەتی (الفاتیحە) و سورەتێكی دیكە دەخوێنیت و دەچیتەوە ڕكوع و هەڵدەستیتەوە و ئینجا دەچیتە سوجدە.

وتیشی، “بۆ ڕكاتی دووەمیش بە هەمان شێوە دووبارەی دەكەیتەوە”.

مەلا موسلیم ئاماژەی بەوەشكرد، كە سوننەتە لەكاتی مانگ گیران زیكر و دوعا و داوای لێخۆشبوونی زۆر بكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، كە لە كاتژمێر 09:43 خولەكەوە دەستپێدەكات و تا كاتژمێر 3:17 خولەكی بەرەبەیان دەخایەنێت، واتە زیاتر لە 5 كاتژمێر و نیو بەردەوام دەبێت.

ریکلام

کوردستان

ئەم هەینییە مامۆستایانی ئایینی باسی نەخۆشی و ڕێگاكانی خۆپارێزی دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم وتاری هەینی ئەم هەفتەیە بۆ باسكردنی نەخۆشییەكان بەتایبەتی شێرپەنجە و كۆرۆنا تەرخان دەكات و ڕێگاكانی خۆپارێزی بۆ موسڵمانان ڕوون دەكرێتەوە.

بەپێی ناونیشانی دیاری كراوی وەزارەتی ئەوقاف بۆ وتاری هەینی، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، مامۆستایانی ئایینی باسی “وشاری خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان” دەكەن و ئاماژە بە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجە دەدەن، كە 4ی مانگی داهاتوو دەكات، ئەمە سەرباری پەیدابوونی نەخۆشی كۆرۆنا.

لە وتاری هەینی بە چوار بەش باسی هۆكارەكانی نەخۆشی و ڕێگا چارەكان دەكات و باسی ئەوەش دەكات، كە نەخۆشی لە ڕوانگەی ئیسلامەوە تاقیكردنەوەیە بۆ چاكەكاران و ئاگاداركردنەوەشە بۆ خراپەكاران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕەتی دەكاتەوە
ئێران هاتنی هاووڵاتیانی بۆ هەرێم لەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا قەدەغە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی مەترسییەكان توشبوون بە ڤایرۆسی (كۆرۆنا)، وەزارەتی تەندروستی ئێران هاووڵاتیانی ئاگادار دەكاتەوە گەشت بۆ ئیمارات نەكەن، لە هەمان كاتدا ئامۆژگاریشیان دەكات، نەچنە هەرێمی كوردستان و عیراق و سعودیە، بەڵام وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە فەرمی بوونی حاڵەتی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕەتدەكاتەوە.

سەعید نمكی، وەزیری تەندروستی ئێران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “ئامۆژگاری هاووڵاتیان دەكەین، بەپێی توانا گەشت بۆ ئەو وڵاتانە نەكەن، لە حاڵەتی گەشتكردنیش بۆ ئەو وڵاتانەی حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەكەی تێدا تۆماركراوە، تكامان هەیە ڕەچاوی بابەتەكانی پاكوخاوێنی گشتی وەك دەستشۆردن و پاككردنەوەی بەشێوەیەكی بەردەوام بكرێت”.

بە وتەی وەزیری تەندروستی ئێران، “هەموو توانایەكمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خستۆتەگەڕ، بەجۆرێك ڕێوشوێنە پێویستەكان لە هەموو فڕۆكەخانەكاندا گیراونەتەبەر، بەڵام ناكرێت هەموو دەروازەكان دابخرێن بەڕووی هاتنەناوەوەی ڤایرۆسەكە بۆ ئێران، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان لەڕووی تەندروستییەوە خۆیان بپارێزن”، ڕەتیشكردۆتەوە تا ئەم ساتە هیچ حاڵەتێكی توشبوون لەنێو ئێراندا تۆماركرابێت.

لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاندووە، “ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنورەكانی ئێران نزیكبۆتەوە، بەو پێیەی حاڵەتەكانی توشبوون لە ئیمارات و هەرێمی كوردستانی عیراق بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، هەندێك حاڵەتی گوماناویش لە سعودیە بەدیكراون، لەگەڵ نەبوونی سیستمی چاودێری تەندروستی بەهێز لە هەندێك لە وڵاتانی دەورووبەر، بۆیە ئامۆژگاری ئێرانییەكان دەكەین چاودێری هەندێك تێبینی تەندروستی بكەن”.

ئەم لێدوانەی وەزارەتی تەندروستی ئێران، دوای ئەوەیە كە هەریەك لە تەندروستی عیراق و كوردستانیش ڕەتیانكردۆتەوە هیچ حاڵەتێكی توشبوون بەو ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرابێت.

لای خۆیەوە، دکتۆر محمد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەتۆمارکردنی حاڵەتێک ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، تا ئەو کاتە ئێستا هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەهەرێمی کوردستان و تەنانەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمار نەکراوە.

دەشڵێت، ئەو دەنگۆیەی بڵاوکرایەوە هەواڵێک بووە لە پەیجە عەرەبیەکان، بەڵام هەواڵێکی ناڕاستە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

چوار تۆمەتباری شەڕەكەی ئەمڕۆی بێتواتە خۆیان ڕادەستی پۆلیس كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە بێتواتە لە سنووری شارۆچكەی ڕانیە شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا و كەسێك كوژرا، چوار تۆمەتباری ڕووداوەكە خۆیان ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی ڕاپەڕین كرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە لە گوندی بێتواتەی سەر بە شارەدێی بێتواتە لە شارۆچكەی ڕانیە شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی شەڕەكەوە كەسێك كوژرا و كەسێكی تریش بریندار بوو.

ئاشكراشی كردووە، لەسەر ڕووداوەكە كەمێك پێش ئێستا چوار تۆمەتبار خۆیان ڕادەستی هێزەكانمان لە پۆلیسی فریاكەوتنی ڕانیە كرد و بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان