ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لە سیتەك و هەواری شار (15) دۆنم پووش و پاوان سووتان


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆكاری ئاگركەوتنەوە لەسنوری سیتەك و هەواری شار (15) دۆنم پووش و پاوان سووتان، هاوكات پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت: “توانرا هاووڵاتیەك دەستگیر بكەن، كە تۆمەتبارە بەهۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە” .

عمیدی پۆلیس، هێمن كمرخان ئەفندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە سنوری گوندی (بناویلە) ی سەر بە سیتەك ئاگرێك كەوتەوە، كە بووە هۆی سووتانی نزیكەی (٧) دۆنم لە پووش و پاوان و داری سروشتی ناوچەكە، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك گەیشتنە شوێنی مەبەست و دوای هەوڵ و ماندووبونێكی زۆر توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.

وتیشی، “توانرا هاووڵاتیەك دەستگیر بكەن، كە تۆمەتبارە بە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە”.

ئاشكراشی كرد، لە لایەكی ترەوە بەهۆكاری شۆرتی كارەبا لە هەواری شار ئاگرێكی بەرفراوان كەوتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەواری شار گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و بەهاوكاری بەرگری شارستانی توانرا لەماوەیەكی كەمدا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.

ڕاشیگەیاند، زیانی ئاگرەكە سووتانی (8) دۆنم پووش و پاوان بووە و هەروەها (500) دار سنەوبەر زیانیان پێگەیشتووە.

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی كوردستان


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ دوو شەممە ئاسمان ساماڵ و كەمێك پەڵە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ سێ شەممە، ئاسمان ساماڵ و كەمێك پەڵە دەبێت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی كوردستان


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ یەك  شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دوو شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، دۆخی كەشوهەوای بەهارە كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن.

سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایەكی تاڕادەیەك فێنك بۆ وڵاتی توركیا، وڵاتانی شام و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، پلەكانی گەرما بەڕێژەی 3 بۆ 6 پلە دابەزیون.

ئاشكراشی كردووە، كە لە سبەینێ‌ یەك شەممەوە پلەكانی گەرما بەشێوەی پلە بە پلە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن و لە چەند ناوچەیەكی باشووری وڵات لە ناوەڕاستی هەفتەدا دەگەنە 50 پلە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە لەگەڵ چوونە وەرزی نوێوە خێرایی با زیاد دەكات و لەكاتەكانی ڕۆژدا تۆز و خۆڵ بەرزدەبنەوە.

هاوكات بەپێی ڕاپۆرتێكی كەشناسی عیراق، پێشبینی دەكرێت هاوینی ئەمساڵ 3 پارێزگای عیراق (بەسرەِ و عەممارە و خانەقین) بەرزترین پلەكانی گەرما تۆمار بكەن و بگەنە 51 پلەی سەدی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان