ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەسرور بارزانی دواپەیامی بە بەغدا ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆبوونەوەكانی شاندی باڵای هەرێمی كوردستان لە بەغدا كۆتایی هاتن و سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، كە پەیامی هەرێمی كوردستانمان بە بەغدا گەیاند.

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دوای كۆبووونەوەی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، كە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان هاتووینە بەغا و دواپەیامی هەرێمی كوردستانمان گەیاند.

ڕاشیگەیاند، تێگەیشتنی زۆر باش لە كۆبوونەوەكان هەبوون و بەم نزیكانە لیژنە هونەرییەكان لەنێوان هەولێر و بەغدا دەستبەكار دەبن.

لای خۆشیەوە، محەمەد حەلبوسی وتی، “سەردانەكە گرنگ بوو بۆ پیشاندانی نیازپاكی هەرێمی كوردستان”.

جەختیشی كردەوە، كە بەگوێرەی دەستور كێشەكان چارەسەر دەكەین.

کوردستان

دوو ڕۆژ لە هەرێمی كوردستان دەبێتە پشوو

خەڵك- بەشى هەواڵ
بەپێی بڕیاری پەڕلەمانی كوردستان و بەپێی خشتەی پشووە فەرمیەكانی حكومەتی هەرێم هەردوو ڕۆژی 1ی موحەڕەم و 10ی موحەڕەم لە هەرێمی كوردستان دەبنە پشووی فەرمی.

بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە گشتاندنی بۆ كراوە، هەردوو ڕۆژی 1ی موحەڕەم (سەری ساڵی كۆچی) و 10ی موحەڕەم (ڕۆژی عاشورا)ی هەموو ساڵێك دەبنە پشووی فەرمی.

بەپێی ڕۆژمێری كۆچی، ئەمڕۆ 24ی ئاب هاوكاتە لەگەڵ 23ی مانگی زیلحیجەی كۆچی و بەو هۆیەوە ڕۆژی شەممەی داهاتوو دەكاتە 30ی زیلحیجە و ڕۆژی یەك شەممە 1ی ئەیلول دەبێتە 1ی موحەڕەم و ڕۆژی سێ‌ شەممە 10ی ئەیلول دەبێتە 10ی موحەڕەم.

بەپێی ڕۆژمێری سعودی، 1ی ئەیلول دەبێتە 1ی موحەڕەمى ساڵی 1441 و 10ی ئەیلول-یش دەبێتە 10ی موحەڕەم، بەڵام ئەوەش ڕەها نییە و دەكرێت بەهۆی بینینی مانگەوە گۆڕانكاری بەسەردابێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

توركیا بۆردومانی ناوچەكانی ئاكریِ دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا جارێكی دیكە كایەی ئاسمانی هەرێمی كوردستان دەبەزێنن و چەند ناوچەیەكی سنوری ئاكرێ‌ بۆردومان دەكەن.

بەپێی زانیاریەكان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 24ی ئاب، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی گوندەكانی بابلۆ و باكورمان-یان لە ناوچەی زێباری سەر بە شارۆچكەی ئاكرێ لە پارێزگای دهۆك كردووە.

بەپێی زانیاریە ڕۆژنامەوانیەكان، بەهۆی بۆردومانەكەوە ئۆتۆمبیلێك سووتاوە و زیانیش بە ڕەز و باخی هاووڵاتیان كەوتووە و ترس و دڵەڕاوكێ‌ لای هاووڵاتیان دروست بووە.

بەردەوام فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بە بیانووی بوونی گەریلاكانی پەكەكە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكات و لە چەند ناوچەیەكیش بە دەیان كیلۆمەتر هاتۆتە ناو خاكی هەرێم و سەنگەری لێداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە؛ چوارەمین فێستیڤاڵی مێژوویی مەریوان بەڕێوەدەچێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەبەشداری 11 وڵاتی جیهان، چواردەهەمین فێستیڤاڵی مێژوویی شارۆچكەی مەریوان لە پاركی شانۆ بەڕێوەدەچێت و بڕیارە لە ئەمڕۆوە تا پێنج ڕۆژ بەردەوام بێت.

چواردەهەمین فێستیڤاڵی مێژوویی شارۆچكەی مەریوان لە پاركی شانۆ بە بەشداری 11 وڵاتی جیهان و بە بەشداری هونەرمەندان و شانۆكاران دەستی پێكرد و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تێیدا چەندین چالاكی هونەری و كلتوری ئەو وڵاتانە پێشكەش دەكرێت.

لە فێستیڤاڵەكەدا هەریەك لە وڵاتانی هۆڵەندا و مەكسیك و ڕوسیا و ئیتاڵیا و بەڕازیل و ئۆكرانیا و ئەرمەنستان و عیراق و ئوردن و گورجستان و لوبنان بەشداریان تێدا كردووە و شاندێكی هەرێمی كوردستانیش لەو فێستیڤاڵەدا بەشداری دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان