جیهان
خامنەیی هەڕەشە لە بەریتانیا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، هەڕەشەی وەڵامدانەوە لە بەریتانیا دەكات لەبەرانبەر دەستبەسەركردنی نەوتهەڵگرە ئێرانییەكە لە جەبەل تارق.
ئەمرۆِ سێ شەممە، عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، لە وتارێكیدا ڕایگەیاند، “بەریتانیای شەڕەنگێز ڕۆڵی چەتەكانی دەریا دەبینێت و كەشتییەكانمان دەدزێت و سیمایەكی یاسایی دەبەخشێتە دزییەكەی، بۆیە وڵاتەكەمان و ئەوانەی بڕوایان بە نیزامی ئێمە هەیە، ڕێگە نادەن ئەو كردەوە شەڕەنگێزە بەبێ وەڵام تێبپەڕێت”.
بە وتەی خامنەیی، “گومانی تێدانییە، تاران بەردەوام دەبێت لەسەر سنورداركردنی بەڵێنەكانی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی”.
لەم ماوەیەی دواییدا، دەریاوانی شاهانەی بەریتانیا، دەستی گرت بەسەر نەوتهەڵگرێكی ئێرانی، كە گومانی لێكردووە سزاكانی ئەوروپای پێشێلكردووە لەڕووی گواستنەوەی نەوت بۆ سوریا.
جیهان
وڵاتێك ئامادەیی بۆ وەرگرتنی یەك ملیۆن پەنابەر ڕاگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی كەنەدا ڕادەگەیەنێت، پلانی نوێیان بۆ پێشوازی لە پەنابەران داڕشتووە و بەپێی پلانەكە لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢٠ تا ٢٠٢٢ پێشوازی لە ملیۆنێك پەنابەری نوێ دەكەن.
جاستن ترودۆ، سەرۆك وەزیرانی كەنەدا لەبەیاننامەیەكدا پلانێكی نوێی وڵاتەكەی بۆ پێشوازیكردن لەیەك ملیۆن پەنابەر لەنێوان ساڵانی 2020 بۆ 2022 ئاشكراكرد و ڕاگەیاند، وڵاتەكەی زۆر گرنگی دەدات بەهاتنی پەنابەرانی نوێ و هانیان دەدات لەڕێی كۆمەڵێك پڕۆگرامی جیاجیاوە و هاندانیان بۆ نیشتەجێبوون لەناوچە گوندنشینەكانی كەنەدا و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆیان.
ڕاشیگەیاندووە، ئاسانكاری زیاتر دەكرێت بۆ هاتنی پەنابەران لەڕووی دابین كردنی شوێنی ئارام بۆ سەرجەم پەنابەران و ئەوانەی لەبواری ڕۆژنامەوانی و بابەتەكانی مافەكانی مرۆڤ كاردەكەن لەپێناو گەیشتن بەو ئامانجەی كەنەدا دایناوە بۆ نیشتەجێكردنەوەی زۆرترین ژمارەی پەنابەران.
جەختیشی كردۆتەوە، لە پلانەكەدا هەیە وەرگرتنی ڕسوماتی وەرگرتنی ڕەگەزنامەی كەنەدی هەڵدەوەشێتەوە لەو كەسانەی مەرجە پێویستەكانیان تێدایە.
بەپێی بەرنامەكە، ئەو وڵاتە ١٠ هەزار پەنابەر بۆ ساڵی 2022 زیاد دەبێت، كە ساڵی 2020 پێشوازی لە ٣٤١ هەزار و ساڵی ٢٠٢١ پێشوازی لە ٣٥٠ هەزار و ساڵی ٢٠٢٢ پێشوازی لە ٣٦٠ هەزار پەنابەر دەكات.
جیهان
توركیا: تەنها دژی یەپەگە شەڕ دەكەین

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری بەرگری توركیا ڕایدەگەیەنێت، كە وڵاتەكەی كێشەی لەگەڵ كوردەكان و پێكهاتەكانی دیكەی سوریا نییە و دەشڵێت: “ئەو شەڕەی ڕامانگەیاندووە تەنها دژی یەپەگەیە”.
خلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا لە پەراوێزی بەشداری كردنی لە (كۆڕبەندی دەوحە) لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ڕایگەیاند، پابەندی توركیا بە شەڕی دژی گرووپە چەكدارەكان نەگۆڕاوە و جێگیرە.
دەشڵێت: “جیهان بە قۆناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و مەترسیەكان زیادیان كردووە و ئەو لایەنانەش، كەبوونە هۆی هەڕەشە بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان زیادیان كردووە”.
ئاماژەی بەوەشكردووە، توركیا ئامادەیە بۆ گفتوگۆ و هەماهەنگی لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانەی دەیانەوێت ئاشتی و ئاسایش لە جیهان بچەسپێنن.
خلوسی ئاكار جەختی كردۆتەوە، كە ئەو پڕۆسەیەی توركیا دەستی پێكردووە لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات لە سوریا ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیا و داگیركاری نییە لەو ناوچەیە، بۆیە تۆمەتباركردنی توركیا بە داگیركاری و هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیا كارێكی هەڵەیە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كە پڕۆسە سەربازییەكانیان لەو ناوچەیە بۆ شكاندنی ڕێڕەوی هێزەكانی یەپەگەیە، كە لەو ناوچەیە دامەزراون و هەروەها ئامانجمان دروست كردنی ناوچەی ئاشتیە تاوەكو پەنابەرانی سوری بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكەیان و وتیشی، “بەهیچ شێوەیەك زیان بە هاووڵاتیانی مەدەنی و كەرتی گشتی و شوێنە مێژووییەكان ناگەیەنین”.
ئەم قسانەی وەزیری بەرگری توركیا لەكاتێكدایە، كە سوپای وڵاتەكەی و چەكدارە سوریەكانی سەر بە ئەنقەرە لە ناوچە داگیركراوەكانی ڕۆژئاوای كوردستان چەندین پێشێلكارییان ئەنجام داوە و چەندین هاووڵاتی مەدەنییان شەهید و بریندار كردووە.
جیهان
توركیا كێبڕكێ له‌گه‌ڵ (چین) ده‌كات بۆ زیندانیكردنی ڕۆژنامه‌نووسان

خەڵک – لوقمان غه‌فوور
كۆمیته‌ی پارێزگاری له‌ڕۆژنامه‌نووسان (CPJ) بڵاویكرده‌وه كه له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داپلۆسێنه‌ری “شی جین بینگ” و “ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان” و “محه‌مه‌د بن سه‌لمان “و “عه‌بدولفه‌تاح سیسی”، بۆ ساڵی چواره‌م زیندانه‌كانیان پڕن له ڕۆژنامه‌نووس،ئەمەش به‌ڵگه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌واوی ئازادیی ڕاده‌ربڕینه له ژێر حوكمیاندا.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ئه‌مڕۆ 14ی دیسێمبه‌ر ئاماری ڕۆژنامه‌نووسه زیندانییه‌كانی جیهانی بڵاوكرده‌وه كه به‌شێكه له‌و ئابروچوونانهی سیستمه نادیموكراتییه‌كانی دنیا كه ناتوانن په‌نجه له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌دا نه‌رم بكه‌ن.
ئه‌مساڵ توركیا ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می نه‌گرتووه وه‌ك پار، به‌ڵكو له ڕیزبه‌ندی دووه‌مدایه و 47 ڕۆژنامه‌نووس له زیندانه‌كاندان و تا ئێستا دادگایی نه‌كراون، زیاتر له 40 ڕۆژنامه‌نووسیش به غیابی حوكمدراون.
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ هه‌وڵی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان-ی سه‌رۆكی توركیا بۆ نه‌هێشتنی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد له وڵاته‌كه و له ئاكامی ڕه‌خنه‌گرتنیش 100 .ڕۆژنامه و پێگه‌ی میدیایی داخراون، زیاتر له 56 ڕۆژنامه‌نووسیش وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه و به‌ره‌و مه‌نفا هه‌ڵاتوون
نیویۆرك تایمز پشتبه‌ستن به ئاماری (CPJ) كه باره‌گاكه‌ی له نیویۆركه، پێمان ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده ئاماره‌كان كه‌میكردووه به‌ڵام دڵخۆشكه‌ر نین، ساڵی 2019، ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی له جیهاندا ده‌ستگیركراون و ئه‌برێنه به‌رده‌م دادگا یاخود هێشتا دادگایی نه‌كراون گه‌یشتۆته 250 ڕۆژنامه‌نووس به‌به‌راورد به 2016 كه 273 ڕۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركرابوون.
هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ش كه ده‌ستگیركراون، به‌شێكن له‌وانه‌ی له‌ڕێگه‌ی كاره‌كانیانه‌وه ڕووبه‌رڕووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وڵاته‌كه‌یان بوونه‌ته‌وه، چین و توركیا و سعودیه و میسر به‌دوای یه‌كدا له پێشینه‌ن.
نیویۆرك تایمز به توانجه‌وه ده‌ڵێت توركیا كێبڕكێ له‌گه‌ڵ چین – دا ده‌كات بۆ زیندانیكردنی ڕۆژنامه‌نووسان، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی “شی جین بینگ” له ساڵی 2019دا 48 ڕۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركراون، ده‌سه‌ڵاتدارانی چین كۆنترۆڵی ئازادی ڕاده‌ربڕینیان له وڵاتی چین كردووه، دواهه‌مین ڕۆژنامه‌نووس له مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2019 خرایه زیندانه‌وه، كچه ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ سۆفیا هوانك سوشین بوو له‌سه‌ر ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی هۆنگ كۆنگ .
دۆخی عه‌ره‌بستانی سعودیه له توركیا خراپتر نه‌بێت باشتر نییه، ساڵی 2019، 26 ڕۆژنامه‌نووس خراونه‌ته زیندانه‌وه، له‌وانه 18 ڕۆژنامه‌نووسیان به‌بێ هیچ لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك له زینداندان و 4 یشیان له ئه‌شكه‌نجه‌دا بوون، جگه له‌دۆسیه‌ی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی واشنگتۆن پۆست كه دوای پارچه‌پارچه‌كردنی دۆزرایه‌وه و سی ئای ئه‌ی –یش به‌ڵگه‌ی ته‌واوی له‌لایه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه كاره‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
میسر وڵاتێك كه هه‌میشه ڕۆژنامه، ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هێناوته چۆك ئێستا له‌سایه‌ی عه‌بدولفه‌تاح سیسی بووه به مه‌یدانی تیرۆری ڕۆژنامه‌نوسان، له‌ساڵی 2019، 26 ڕۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركراون و له زینداندان دواهه‌مین فڕاندنی كچه ڕۆژنامه‌نووس ئیسرا عه‌بدولفه‌تاح بوو كه بە ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی فڕێندرا، به‌ڵام دواتر به‌هۆی هه‌وڵی چه‌ند پۆلیسێكه‌وه توانرا ئازادبكرێت و ده‌ریشكه‌وت كه پیاوانی سه‌ر به سیسی بوون.
ئه‌ریتریا و ڤێتنام و ئێران و روسیا چوار وڵاتی تر له دۆخی ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، له ئه‌ریتریا 16 رڕۆژنامهنووس له زینداندان، له‌ڤێتنام كاری ڕۆژنامه‌نووسی سه‌خته، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته له 2019دا 12 ڕۆژنامه‌نووس-یان ده‌ستگیركردووه، له ئێران وڵاتی پهتو سێداره له ساڵی 2019، 11 ڕۆژنامه‌نووس زیندانی كراون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به سه‌دان هاووڵاتی له سێداره ده‌درێن له‌سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین، ڕوسیا و كامیرۆن وه‌ك یه‌ك وان بۆ ژیانی ڕۆژنامه‌نووسی هه‌ریه‌كه‌یان 7 ڕۆژنامه‌نووس-یان خستۆته زیندانه‌وه.
نیویۆرك تایمز نووسیویه‌تی، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینییه، 98% ی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی ده‌ستگیر كراون له‌سه‌ر كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان نووسیویانه و ڕۆژنامه‌نووسی محه‌لین، 3 له‌و ڕۆژنامه‌نووسانه ده‌ستگیركراوانه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌نامه‌ی ئه‌مریكین بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا فشاری كردۆته سه‌ر وڵاته‌كانیان بۆ ئازادكردنیان 90%ی ئه‌و 250 ڕۆژنامه‌نووسه ده‌ستگیركراوانه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و مافی مرۆڤ نووسیویانه.