ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

تۆتنهام ده‌رگای بۆ گاریس به‌یل کرده‌وه‌ و ڕیاڵ مه‌درید تاوتوێی یه‌که‌م بۆندی پێشکه‌شکراو ده‌کات

خه‌ڵک سپۆرت

یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی ده‌رگای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ڕووی گاریس به‌یلی وێڵزی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریددا کردۆته‌وه‌ و مه‌رجیان بۆ یانه‌ی شاهانه‌ و خودی یاریزانه‌که‌ش داناوه‌.

ڕۆژنامه‌کانی “مارکا و ئاس”ی ئیسپانی ئاشکرایان کردووه‌، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا نێردراوی یانه‌ی تۆتنهام له‌ مه‌درید مه‌به‌سه‌تی گفتوگۆکردن بۆ گواستنه‌وه‌ی گاریس به‌یل په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ی شاهانه‌ به‌ستووه‌، وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک ئۆفه‌ریان به‌بڕی ٦٠ ملیۆن یورۆی خستۆته‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆکان.

ئیداره‌ی یانه‌ی شاهانه‌ به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی به‌یل داوای بڕی ١٠٠ ملیۆن ده‌کات، ئه‌و نرخه‌ش له‌حاڵی ئه‌نجامدانی گفتوگۆی چڕوپڕ و درێژخایه‌ندا که‌م ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ وه‌ڵامیان بۆ ئۆفه‌ره‌که‌ی تۆتنهام گه‌شبینی پێوه‌ دیاربووه‌‌ و‌ ئاماده‌ییان نیشانداوه‌ گفتوگۆکان بگه‌یه‌ننه‌ ئاستێکی باڵاتر.

به‌پێی سه‌رچاوه‌کان، ئیداریه‌کانی تۆتنهام ده‌یانه‌وێت به‌ که‌متر له‌ نرخی ڕاسته‌قینه‌ یاریزانه‌که‌ بگوێزنه‌وه‌ بۆ ڕیزه‌کانیان، چونکه‌ متمانه‌یان به‌ ئاستی شه‌مه‌ندۆفێره‌که‌ نییه‌ که‌ ئایا وه‌ک پێشوو ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت یان نا، هه‌روه‌ها مه‌رجیشیان بۆ خودی یاریزانه‌که‌ که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌که‌ی بووه‌ به‌شێوه‌یه‌ک که‌ له‌گه‌ڵ سه‌قفی موچه‌ی یاریزانانی یانه‌ ئینگلیزیه‌که‌دا بگونجێت.

جیهانی

بەرشلۆنە بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی دیمبیلی لە هێرشبەرێکی دانیمارکی نزیکبووەتەوە

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی کەتەلۆنی وەک شوێنگرەوەی عوسمان دیمبیلی نزیکن لە ئیمزاکردنی بۆندی ئەستێرەیەکی تەمەن ٢٨ ساڵی دانیمارکی.

بەپێی یاساکانی ئیسپانیا، هەر یانەیەک پێش کۆتایهاتنی میرکاتۆی زستانە یاریزانێکی توشی پێکان ببێت، دەتوانێت لەماوەیەکی دیاریکراودا لەخولی ناوخۆ یاریزانێکی شوێنگرەوە بکڕێت.

ڕۆژنامەکانی مارکا و ئاس جەخت دەکەنەوە، کە ئەم یاسایە یانەی بەرشلۆنە دەگرێتەوە و ڕابیتەی یانە پیشەگەرەکانی ئیسپانیا و یەکێتیەکانی تۆپی پێی جیهان و ئەوروپا گڵۆپی سەوزیان بۆ بارتومیۆ و هاوکارانی داگیرساندووە گواستنەوەیەک لەژێر باری یاساکاندا دابین بکەن.

کادینا کۆپێ ئاماژەی کردووە، ئەبیدال و هاوکارانی ماوەی دوو ڕۆژە سەرقالی گفتوگۆن سەبارەت بە گواستنەوەی مارتن برەیزوایت هێرشبەری دانیمارکی یانەی لیگانێس، یاریزانەکە تەمەنی (٢٨) ساڵە و ئەو خاسیاتە هونەرییانەی تێدایە لە بەرشلۆنە جێگەی یەکێک لە دیمبیلی یاخود سوارێز بگرێتەوە، گواستنەوەکەش بەپێی یاسا دەبێت لەماوەی نیو مانگدا بگاتە ئەنجام و یانە کەتەلۆنیەکە پێویستی بە ٢٠ ملیۆن دەبێت بۆ ئیمزاکردنی گرێبەستە لەناکاوەکە.

لەم وەرزەدا یانەی بەرشلۆنە بەهۆی پێکانی یاریزانانی هێڵی هێرشبەرییەوە دەناڵێنێت، لەئێستادا ڕاهێنەری یانە تەنها هەڵبژاردەی بەشداریکردنی مێسی و فاتی و گریزمانی لەبەردەستدایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

کلۆپ بە ١٢٠ ملیۆن و موچەی دووهێندەوە هەوڵی کڕینی کۆڵەکەی پێکهاتەکانی زێدان دەدات

خەڵک سپۆرت

یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ دا هەوڵی کڕینی ئەستێرەیەکی پێکهاتەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەدات.

پۆرتاڵی دۆن بالۆنی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، لیڤەرپوڵ لەم وەرزەدا بەبێ کێشە دەتوانێت کۆتایی بە ململانێکان بهێنێت، بەڵام لە وەرزی داهاتوودا بەتایبەت لە هێڵی ناوەند و ناوەندی بەرگری کێشەی تاکتیکی بۆ یۆرگن کلۆپ دروست دەبێت، ئەوەش بەهۆی کەمی ئەزمونی یاخود ڕۆچوونی یاریزانانی ئەو پێگەیە بەتەمەندا، ئەو بۆچونەش پاڵپشت بەو ئاستە دروست دەبێت کە لەم وەرزەدا ناوەندی بەرگری یانە سورە زەبەلاحەکە بەراورد بە هێڵەکانی بەرگری و هێرشبەر و تەنانەت ناوەندی هێرشبەری نیشانیانداوە.

بەپێی سەرچاوە ئیسپانییەکە، کلۆپ لە هاوینی ٢٠٢٠ بەبڕی ١٢٠ ملیۆن یورۆ داوای گواستنەوەی کاسیمێرۆی بەرازیلی لە یانەی شاهانەی مەدرید دەکات، نوێنەرانی یانە سورەکە دەشزانن کە ئیدارەی ڕیاڵ بەو ئۆفەرە قایل نابن بۆیە هەوڵدەدەن لەڕێگەی لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکەوە هەنگاو بنێن.

دۆن بالۆن نوسیویەتی، کاسیمێرۆی بەرازیلی لەڕیزەکانی مێرەنگی ساڵانە بڕی پێنج ملیۆن یورۆ موچە بەدەستدەهێنێت، ئەو بڕەش بەنسبەت یاریزانێکی خولی ئینگلتەراوە لاوازە و کلۆپ و هاوەڵانی بە موچەی دووهێندە (١٠ ملیۆن) هەوڵدەدەن بە پەیوەندیکردن بە لیڤەرپوڵ قایلی بکەن.

سەرچاوەکە بەدووری نازانێت، کە ئیدارەی یانەی شاهانە بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکانی کلۆپ و ڕفاندنی کاسیمێرۆ، هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی سادیۆ مانێ و فێرمینیۆ یان محەمەد سەڵاح دەستپێبکەن، لەو بارودۆخەدا دەتوانن بە چەکی ئاڵوگۆڕ، یاخود بڕێک پارەی کەمتر بەرامبەر ئەو سیانەیە هەوڵەکان پێچەوانە بکەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(وەڵام بە ژمارە) محەمەد سەڵاح و سادیۆ مانی کامیان لە لیڤەرپوڵ کاریگەرییان زیاترە؟

خەڵک سپۆرت

یاریزانانی یانەی لیڤەرپوڵ لەم وەرزەدا بەکۆمەڵ ئاستێکی ناوازەیان پێشکەش کردووە و توانیویانە بە جیاوازییەکی زۆرەوە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی خولی ئینگلتەرا بگرن.

زۆرینەی شارەزایانی بواری تۆپی پێ پێیان وایە، یەکەمبوونی یانە سورە مێژووییەکەی ئینگلتەرا لەم وەرزەی خولی ئینگلتەرا تەنها لەسەر کات وەستاوە و نازناوی ئەم وەرزە بۆیان یەکلاییبووەتەوە.

لەسەر ئاستی تاکە کەسی یاریزانان، هەوادارانی تۆپی پێی ئینگلتەرا لەنێوان لایەنگرانی محەمەد سەڵاح و لایەنگرانی سادیۆ مانیدا دابەشبوون.

هەندێ پێیان وایە سەلاحی میسڕی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەیە و زۆرترین کاریگەری دروست کردووە، هەندێکیش پێیان وایە بەپێچەوانەوە ئەوەی ڕوودەدات بەهۆی کاریگەری ئەستێرە ڕەش ئەسمەرەکەی سەنیگالەوەیە کە لەکۆتا ڕووبەروبونەوە بەرامبەر نۆریچ سیتی تاکە گۆڵی بردنەوە و سێ خاڵی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.

وەک وەڵامێک بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان و پرسیاری بەردەوامی هاندەران (کامیان کاریگەرترن؟)، ماڵپەڕی “٣٦٠ سپۆرت” بەراوردێک بەداتا و ژمارە ئەنجام دەدات و ئەنجامەکان بەم شێوەیەن:

بەشداریکردن لە تۆماری گۆڵ: دوو ئەستێرەکە لە پڕۆسەی دروستکردنی گۆڵ و تۆماری گۆڵدا نزیکن لەیەکەوە، سەڵاح ١٤ گۆڵ و ٥ ئەسیستی تۆمار کردووە، کۆی گشتی بەشداری لە ١٩ گۆڵدا بووە.

سادیۆ مانی ١٢ گۆڵ و شەش ئەسیست و کۆی گشتی لە ١٨ گۆڵدا بەشداری کردووە، بەڵام یاریزانە سەنیگالییەکە کەمتر یاریی کردووە.

دروستکردنی گۆڵ: لە دروستکردنی گۆڵدا سەڵاح ٤٣ هەلی دروست کردووە، بەڵام مانی تەنها ٣٩ گۆڵی دروستکردووە.

گواستنەوەکان: مانی ٥٦٤ گواستنەوەی ئەنجامداوە بە ڕێژەی سەرکەوتویی لەسەدا ٨٢، لەبەرامبەردا سەڵاح ٤٨٤ گواستنەوەی ئەنجامداوە بە ڕێژەی لەسەدا ٧٧ی سەرکەوتوویی گواستنەوەکان، ئەوەش دەریدەخات کە مانی زیاتر بەشدارە لە بونیادنانی هێرشەکاندا و سەڵاح ئەرکی کۆتاییهێنانە بە هێرشەکان.

لێدەرکردنە سەرکەوتووەکان: مانی ٣٩ لێدەرکردنی سەرکەوتووی لە پریمەرلیگ تۆمارکردووە، بە جیاوازی پێنج لێدەرکردن پێش سەڵاح کەوتووە لەگەڵ ئەوەی یاریی کەمتر کردووە.

سەرکەوتوویی لەبەردەم گۆڵ: سەڵاح لەبەردەم گۆڵدا کاراتربووە لە مانی، یاریزانە میسڕییەکە تەنها هەشت هەلی گۆڵکردنی لەبەردەم گۆڵدا لەدەستداوە، بەڵام مانێ ١٥ هەلی لەدەستداوە و دووەم بەرزترین ڕێژەی لەدەستدانی هەلی تۆمارکردنی گۆڵی تۆمارکردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان